یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
دکتۆر تاریق سوێدان: كورد مافی خۆیه‌تی بڕیار له‌ چاره‌نووسی خۆی بدات، چونکە ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌رهه‌ق به‌ كورد ده‌كرێت، له‌ گه‌وره‌ترین سته‌مكارییه‌كانی سه‌ر ئاستی جیهانه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/09/2023 : 14:37:55
قه‌باره‌ی فۆنت

 


ئه‌ڵقه‌ی دووه‌می به‌رنامه‌ی "كورد له‌ دیدی هاوچه‌رخدا" میوانداری تاریق سوێدان، رۆشنبیر و ئه‌كادیمیستی عه‌ره‌بی كردووه‌، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر چه‌ندین پرس و ته‌وه‌ردا، به‌تایبه‌تی پرسی ریفراندۆم و مافی چاره‌ی خۆنووسین و سروشتی ره‌فتار و مامه‌ڵه‌ی كورد له‌ روانگه‌ی مێژووی ئیسلامی و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، بڕیاری چاره‌ی خۆنووسین مافی گه‌لی كورده‌ و بۆ هیچ كه‌س و وڵاتێك نییه‌، به‌ربه‌ستی بۆ دابنێت و رێگه‌ له‌و بڕیاره‌ ئه‌زه‌لییه‌ی بگرێت.


تاریق سوێدان، رۆشنبیر و ئه‌كادیمیست له‌ سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌ چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌كانی به‌تایبه‌ت له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد، كه‌ پرسی كورد و نه‌بوونی به‌ ده‌وڵه‌ت له‌و چوارچێوه‌یه‌دا یه‌كێكه‌ له‌و پرسانه‌ی كار و كاردانه‌وه‌ی به‌رده‌وامییان لێ ده‌كه‌وێته‌وه. له‌و باره‌یه‌وه‌ سوێدان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ راكێشا، كه‌ یه‌كێك له‌و هاوكێشانه‌ی ئه‌مڕۆ مرۆڤی سه‌قامگیر كردووه‌، سیسته‌می ئاشتییانه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان، له‌وانه‌ش: دادگای نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه‌.


سوێدان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ریفراندۆم وه‌ك بڕیاری گه‌ل، شه‌رعییه‌تی هه‌یه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا دانی پێدا نراوه‌ و وه‌ك مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ هه‌موو گه‌لان ده‌سته‌به‌ر كراوه‌. گوتیشی: "من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌و سیسته‌مه‌ پێشكه‌وتوو و ژیرانه‌یه‌ كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانمان كه پێویسته‌، ‌كوردیش نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ وه‌ك هه‌ر گه‌لێكی دیكه‌ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات، هه‌روه‌ها مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ ده‌نگ به‌و چاره‌نووسیه‌ش بده‌ن، له‌ به‌رمه‌بنای ئه‌و ده‌نگدانه‌ش پێویسته‌ به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامه‌كانی بڕیاره‌كه‌شیان له ‌ئه‌ستۆ بگرن، ئه‌مه‌ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ كه‌ به‌رده‌وام بانگه‌وازی بۆ ده‌كه‌م."


سوێدان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، كه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌رهه‌ق به‌ كورد ده‌كرێت، له‌ گه‌وره‌ترین سته‌مكارییه‌كانی سه‌ر ئاستی جیهانه‌، به‌و مانایه‌ی ته‌واوی گه‌لێك ته‌نانه‌ت مۆماره‌سه‌كردنی ناسنامه‌كه‌شی لێ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌، به‌ڵكوو له‌ ماوه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا نه‌بێت، كه‌ جۆرێك له‌ رێگه‌پێدانی بۆ ئه‌مه‌ پێ دراوه‌، به‌ڵام تا ئێستاش له‌ ژماره‌یه‌ك وڵات ته‌نانه‌ت وه‌رگرتنی ناسنامه‌ش به‌كورد قه‌ده‌غه‌یه‌‌!


جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كورد ئه‌گه‌ر جوداخوازیش بن، هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌‌! به‌ڵكوو ئه‌مه‌ بڕیاری كورد خۆیه‌تی نه‌ك‌ بڕیاری ئێمه‌، نه‌خاسمه‌ كورد زمانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، ناسنامه‌ی خۆی هه‌یه‌ و مێژوویه‌كی گه‌وره‌ی خۆی هه‌یه‌، ئه‌وان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان ده‌ده‌ن، بۆچی ده‌بێت ئێمه‌ بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌وان بده‌ین؟ بۆچی ئه‌م مافه‌ بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌ك و كه‌ندییه‌ك زامن كراوه‌ به‌ڵام بۆ كورد زامن نه‌كراوه‌؟ "به‌ بڕوای من ئه‌مه‌ دواكه‌وتنه‌ و ئه‌مڕۆ عه‌قڵانییه‌ت له‌و بابه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌، پرسه‌كه‌ بۆ كورد خۆی لێ بگه‌ڕێین."


به‌ بۆچوونی سوێدان ره‌وشت و ئاكاری كورد وه‌ك ره‌وشت و ئاكاری پێغه‌مبه‌ر (د.خ) وایه‌ به‌تایبه‌ت له‌ مامه‌ڵه‌كردن و له‌خۆگرتنی ئاواره‌كان. سوێدان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نموونه‌ی به‌ فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) هێنایه‌وه‌: "پێغه‌مبه‌ر (د.خ) نه‌هی له‌ هه‌ڵگرتنی گۆشتی قوربانی بۆ زیاتر له‌ ماوه‌ی 3 رۆژ كردووه‌، فه‌رمووده‌ی بوخاری و ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌ن، ئه‌گه‌ر قوربانییه‌كت سه‌ربڕی، لێی ده‌خۆیت و سه‌ده‌قه‌ی پێ ده‌كه‌یت و هه‌ڵگرتنی بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ سێ رۆژ قه‌ده‌غه‌یه‌. ساڵی دواتر پیاوێك هاته‌ لای پێغه‌مبه‌ر (د.خ)، پێی گوت: پێغه‌مبه‌ری خودا، تۆ له‌ ساڵی رابردوودا نه‌هیت لێمان كرد ئه‌گه‌ر گۆشتی قوربانییه‌كان بۆ زیاتر له‌ سێ رۆژ هه‌ڵبگرین؟ رێگه‌مان پێ ده‌ده‌یت گۆشته‌كه‌ بۆ ئه‌مساڵ هه‌ڵبگرین؟ پێغه‌مبه‌ری خودا (د.خ) وه‌ڵامی دایه‌وه‌، ئه‌وه‌ی نه‌هیم لێتان كردووه‌، له‌پێناو برسیبوونێكه‌ كه‌ رووبه‌ڕووی عه‌ره‌به‌كان بووه‌ته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی هاتوونه‌ته‌ شاری مه‌دینه‌. واتا په‌نابه‌رن و هاتوونه‌ته‌ مه‌دینه‌ و له‌ ده‌وروبه‌ری ده‌ژین. بۆ رێزگرتنیان و پابه‌ندكردنی سه‌رجه‌م موسڵمانان به‌ رێزگرتن لێیان، ئه‌و بڕیاره‌ی له‌سه‌ر ئاستی وڵات ده‌ركرد، كه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ هیچ خواردنێك بۆ سه‌رووی سێ رۆژ هه‌ڵگرێت و پێیانی گوت: بچوون خواردنه‌كانتان له‌گه‌ڵیان هاوبه‌شی پێ بكه‌ن. ئه‌مه‌ ئه‌و خوڵقه‌ت و ره‌وشته‌ی ئیسلامه‌تییه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر فێری كردووین. بۆیه‌ به‌لای منه‌وه‌ ئه‌وه‌ی كورد به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران كردی، شتێكی نامۆ نییه‌ و من ره‌وشتی به‌رزی ئیسلامیم تێیاندا بینیوه‌. هه‌روه‌ها بینیم كه‌ پابه‌ندی هه‌موو فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌رمانن. نوێژیشم له‌ مزگه‌وته‌كانیان له‌ كوردستان كردووه‌، بینیشم چه‌نده‌ پابه‌ند بوون به‌ جێبه‌جێكردنی سوننه‌ته‌كان. بۆیه‌ شتێكی نامۆ نییه‌ كه‌ سوننه‌ته‌كانیان له‌ رێزگرتن له‌ كه‌سانی پێویست و په‌نابه‌ران جێبه‌جێ بكه‌ن. ئه‌مه‌ نه‌ك ته‌نیا ره‌وشتی ئیسلامه‌، به‌ڵكو ره‌وشتی پایه‌به‌رزه‌كانه‌ و كوردیش له‌ پایه‌به‌رزه‌كانن."


 


سەرچاوە:


https://www.kurdistan24.net/ckb/story/242795-