یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن عبدالله پێنجوێنی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ر له‌وه‌ی ئه‌ركێكی ئایینی بێت بووه‌ته‌ ئه‌ركێكی مرۆڤایه‌تی    *****    *****   لقی شارەزووری یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان دیداری زانستی هەفتانەی زانایانی ئایینی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتی مەلا ساڵح کۆزەپانکەی لەشاری ھەولێر    *****    *****   شاندێکی لقی کۆیەی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات    *****    *****   شاندێکی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان سەردانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئاکرێ دەکات    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری هەڵمەتێکی خوێن بەخشین دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان بۆ روداوەکەی شاری دهوک پەیامێکی هاوخەمی بڵاو دەکاتەوە   
حوكمی به‌كارهێنانی ئامێری لێزه‌ر بۆ لابردنی موو
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/11/2022 : 16:46:56
قه‌باره‌ی فۆنت

قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)

الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.

وبعد:

دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ موسوڵمانان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به‌ حوكمی به‌كارهێنانی ئامێری (لێزه‌ر) بۆ لابردنی مووی جه‌سته‌، دوای لێكوڵینه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌رچاوه‌كانی شه‌ریعه‌ت و مه‌به‌سته‌كانی و ڕاوێژ كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی پسپۆڕ له‌م بابه‌ته‌ و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی، ئه‌نجومه‌نی باڵا ی فه‌توا له‌ دانیشتنی ژماره‌ له‌ به‌رواری 9/10/2022 م گه‌یشته‌ ئه‌م فه‌توایه‌ی لای خواره‌وه‌:

ئه‌گه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێره‌ بۆ لابردنی موو له‌ ڕووی پزیشكیه‌وه‌ و له‌سه‌ر بڕیاری پزیشكی پسپۆڕ له‌و كاته‌دا یان له‌ ئاینده‌دا زیانی نه‌بێت بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ ئه‌وا به‌كارهێنانی درووسته‌، به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌:

ا- لێزه‌ره‌كه‌ به‌دیلی تری نه‌بێت و تاكه‌ چاره‌سه‌ر بێت بۆ لابردنی مووه‌كان.

ب-  به‌ نییه‌تی خۆڕازاندنه‌وه‌ بۆ نامه‌حڕه‌م ئه‌نجامی نه‌دات.

 ج- ئه‌ندازه‌ی مووه‌كه‌ له‌ عورف و عاده‌ت ده‌رچووبێت.

ه- ئه‌گه‌ر بۆ لابردنی موو بوو له‌ جێگه‌ی هه‌ستیار (شه‌رمگه‌) ئه‌وا ئه‌بێت خۆی ئامێره‌كه‌ به‌كار بهێنێت و ئه‌نجامی بدات و دروست نییه‌ بچێته‌ لای پزیشكی تایبه‌تمه‌ند به‌و كاره‌، مه‌گه‌ر له‌ حاڵه‌تی زه‌روره‌ت و ناچاری و پێویستی زۆردا، له‌و كاته‌دا ڕێگه‌ی ئه‌درێت به‌مه‌رجێك پیاو بچێته‌ لای پزیشكی پیاوو، ئافره‌تیش بچێته‌ لای پزیشكی ئافره‌ت، له‌ ڕوانگه‌ی یاسای فیقهی (الضرورات تبيح المحضورات) و له‌و كاته‌شدا پێویسته‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی پێویستی جێگاكه‌ دیار بكه‌وێت بۆ ئه‌و پزیشكه‌ی كه‌بۆی ئه‌نجام ده‌دات؛ چونكه‌ قاعیده‌ی فیقهی ده‌ڵێت: (الضرورات تقدر بقدرها).

وە ئه‌گه‌ر مووه‌كه‌ له‌و شوێنانه‌ ڕوابوو كه‌ ئه‌صل وایه‌ موی لێ نه‌ڕوێت وه‌ك ده‌موچاو یان ڕیش وسمێڵ بۆ ئافره‌تان ئه‌وا دروسته‌ به‌ ئامێری لێزه‌ر لاببرێت وه‌ك له‌ مغنی المحتاج 1/112 دا هاتووه‌: "وأما إزالة‌ شعر لحیة‌ أو شارب ینبت لها فتسن إزالته" .

والله تعالی أعلم

وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه أجمعین

     

 

                       ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ هه‌ریمی كوردستان

               13 / ربیع اڵاول/ 1444ك = 9/10/2022ز = 17/ ڕه‌زبه‌ر/ 2722ك