یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی سوننه‌تی قوربانی و پێویستی ڕه‌چاوكردنی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/06/2023 : 12:31:07
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان

الحمدلله والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله وعلى آليه وأصحابه ومن والاه وبعد:

ئاشكرایه‌ كه‌ قوربانی كردن سوننه‌تێكی گه‌وره‌و شیعارێكی مه‌زنی ئیسلامه‌و خێرو پاداشتێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه‌ و هۆكارێكه‌ بۆ به‌رپابووی دادگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ستكردنی موسڵمان به‌ واقعی فه‌لسه‌فه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربان.

لێره‌دا ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ جگه‌ له‌و عه‌یب و كه‌م و كوڕیانه‌ی كه‌ له‌ ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلامدا هاتووه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێویستی ساغ و سه‌لامه‌تی قوربانیه‌كه‌ پێویستیشه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا موسڵمانان پابه‌ند بن به‌ ته‌واوی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و هه‌ر ئاژه‌ڵێك له‌و ڕێنمانییانه‌ ده‌رنه‌چێت بۆ قوربانیش ناشێت له‌ ڕوانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه‌ به‌پێی یاسای گشتی فیقهی ئیسلامی (لاضرر ولا ضرار) كه‌ نابێت موسڵمان زه‌ره‌ر بگه‌ینێت یان ببێته‌ سه‌رچاوه‌ی زیان و زه‌ره‌ر بۆ هیچ كه‌س و ژینگه‌یه‌ك، به‌ تایبه‌تی له‌ ئێستادا كه‌ نه‌خۆشی ترسناكی ڤایرۆسی (تای خوێن به‌ربوون) له‌ ئارادایه‌ و ئاژه‌ڵی نه‌خۆش و ناته‌ندروستیش سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌.

 

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ هه‌رێمی كوردستان

3 ذوالحجة‌ 1444 هـ = 21/6/2023