یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
سه‌رۆکی یه‌كێتی زانایان به‌ توندی وه‌ڵامی وتاربێژی مزگه‌وتی تاران ده‌داته‌وه‌‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/09/2017 : 16:05:10
قه‌باره‌ی فۆنت

دوای ئه‌وه‌ی له‌ وتاری دوێنێ هه‌ینی ئایەتوڵلا کاشانی، ئیمام جومعەی موەقەتی تاران، تیشكی خسته‌ سه‌ر پرسی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان، پێی وابوو‌ ئه‌مه‌ پیلانی ئیسرائیله‌و ئامۆژگاری كورد ده‌كات نه‌چنه‌ ژێر پیلانی ئیسرائیله‌وه‌... دکتۆر عبد الله وه‌یسی سه‌رۆکی یه‌کێتی زانایان له‌ لێدوانێکی بۆ سایتی زانایان وه‌ڵامی قسه‌کانی وتاربێژی تاران ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت:

ئێمه‌ وه‌ك زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان وێڕای نیگه‌رانیمان له‌و قسه‌ نالۆژیكی و دوور له‌ مه‌سئولیه‌تانه‌ی له‌ كه‌سانێك ده‌رده‌چن خۆیان به‌ پیاوانی ئایینی و نوێنه‌ری مسوڵمانان ده‌زانن، چه‌ند سه‌رنجێکمان له‌سه‌ر قسه‌کانی وتاربێژی تاران هه‌یه‌:

یه‌که‌م: به‌ تێڕوانینی ئێمه‌ مزگه‌وت شوێنی فێربوونی ره‌وشتی به‌رزی راستگۆیی و هه‌قانیه‌ته‌، شوێنی دوورخستنه‌وه‌ی مسوڵمانانه‌ له‌ درۆو بوختانکردن، که‌چی کاشانی مزگه‌وت و رۆژی هه‌‌ینی به‌کارهێناوه‌ بۆ بوختانکردن به‌ گه‌لێکی مه‌زڵوم و بێبه‌شی وه‌کو کورد، به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌مترین به‌ڵگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ بێت و دڵنیاش بن هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی له‌و باره‌وه‌ چنگ ناکه‌وێت، ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ رۆژی هه‌ینی کردۆته‌ ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هه‌شه‌ڕه‌شه‌و پیلانگێڕی.

دووه‌م: ئێمه‌ له‌ ئیسلامه‌وه‌ فێربووین پێویسته‌ شوێن و پێگه‌ ئایینیه‌کان بۆ ئیسڵاح و چاکسازی و ئاشته‌وایی به‌کاربهێندرێن، تا ئه‌گه‌ر شه‌ڕیش دروست بوو، فه‌رمانی قورئان چاندنی ئاشته‌واییه‌ وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: (وَإِنْ طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا فَإِنْ بَغَتْ إِحْدَاهُمَا عَلَى الْأُخْرَى فَقَاتِلُوا الَّتِي تَبْغِي حَتَّى تَفِيءَ إِلَى أَمْرِ اللَّهِ فَإِنْ فَاءَتْ فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا بِالْعَدْلِ وَأَقْسِطُوا إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ)، به‌ڵام ئه‌و قسانه‌ی ئایه‌توڵا رێك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ کردنه‌وه‌ی ده‌رگای فه‌تنه‌و خوێنڕشتنه‌ له‌ نێوان مسوڵمانان، هه‌مووشمان ده‌زانین فیتنه‌ له‌ کوشتن گه‌وره‌تره‌ک وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: (وَالْفِتْنَةُ أَكْبَرُ مِنَ الْقَتْلِ).

سێیه‌م: ئه‌وه‌ی زیاتر ئێمه‌ی نیگه‌ران کردووه‌، هه‌میشه‌ که‌سانێك له‌ به‌رگی ئایینییه‌وه‌ دێن کورد به‌ ئیسڕائیل تۆمه‌تبار ده‌که‌ن، به‌مه‌ش خه‌ڵکی ساده‌و ساویلکه‌ی خۆیانی پێ چه‌واشه‌ ده‌که‌ن، ئه‌گینا ئیسرائیل چ پەیوەندییەکی بۆ دۆزی گەلی کوردەوە هەیە؟ ئێمە سەد ساڵە دەچەوسێینەوە. پێش ئیسرائیل و دوای ئیسرائیلیش کێشەی کورد و کوردستان هەبووە. دوای ئەوەش مەگەر ئیسرائیل ئێمەی ئەنفال کرد؟ مەگەر ئیسرائیل کیمیابارانی کردین؟ ئیسرائیل گەنجەکانمان له‌ سێداره‌ دەکات؟ ئیسرائیل وڵاتێکی ئێمەی کردە خاکی سووتاو؟ ئیسرائیل هیچ قازانج و زیانی بۆ ئێمە نییە. بەڵام ئەوە نیفاق و دووڕوویی ئێوەیە. ئەگەر ئێوە ڕقتان لە ئیسرائیلە لەبەر ئەوەی خاکی فەلەستینی داگیر کردووە، ئەدی بۆ خۆتان خاکی ئێمەتان داگیر کرد؟ ئەدی بۆ دیفاع لە داگیرکەر دەکەن و بوونەتە پشتیوانی داگیرکەرێکی دیکە و دژی میللەتێکی مەزڵوم دەوەستنەوە؟.

چواره‌م: ئێوە خۆتان مامەڵەی ژێربەژێرتان لەگەڵ ئیسرائیل هەبێت، بەڵام ئێمە تا ئەم ساتەش میلەتێکی مەزڵومین و سوپاسی هەر کەسێکیش دەکەین هاوکارمان بێت بۆ لاچوونی ئەو زوڵمە لەسەر مان. چاوەڕێی ئەوەشمان لە ئێوە دەکرد کە پەیامی خوا و پێغەمبەر بەجێ بگەیەنن و هاوکاریی مەزڵومان بکەن، نەک پیلان لە دژی ئێمە بگێڕن. ئەوە دەری خست کە ئێوە دین تەنها بۆ خزمەتی سیاسەتی خۆتان بەکار دەهێنن.

پێنجه‌م: ئێوە وڵاتی خۆتان هەیە، چ پەیوەندییەکتان بە دەوڵەتێکی ترەوە هەیە، ک به‌م شێوه‌یه‌ ڕێگا بە خۆتان دەدەن پەلاماری ئێمە بدەن؟ بۆ تەدەخول لە کاروباری وڵاتانی تر دەکەن؟ بۆ دەتانەوێ ئیرادەی میلەتی ئێمە داگیر بکەن؟

شه‌شه‌م: شەرمەزارییە بۆ ئێوە کە لە جیاتی ئەوەی ڕێگە نەدەن میلەتی خۆتان بچەوسێتەوە، کەچی خۆتان بەشدارن لە چەوساندنەوەی میللەت و دەتانەوێ میلەتانی تریش دەستەمۆی سیاسەتی خۆتان بکەن. زیندانەکانی ئێووە پڕن لە خەڵکی بێ گوناه و گەنجان لە سێذارە دەدەن.. بۆیە مافی ئەوەتان نییە باسی میلەتی ئێمە بکەن، به‌تایبه‌تی له‌ به‌رگی ئاینییه‌وه‌ خۆڵ له‌ چاوی خه‌ڵك بکه‌ن.

له‌ کۆتاییدا هیوادارین دام و ده‌زگا ئایینییه‌کانی وڵاتان دوورکه‌ونه‌وه‌ له خۆقورتاندن له‌ کاروباری ئێمه‌، ئه‌گه‌ر ده‌توانن قسه‌یه‌کی خێر بکه‌ن، به‌تایبه‌تی ئێمه‌ چاوه‌ڕوان بووین ده‌نگێکی به‌زر بن له‌ مه‌زڵومیه‌تی ئێمه‌، که‌ حکومه‌ته‌کانی عێراق به‌وه‌ی ئێستاشیانه‌وه‌ نان و ئاوو هه‌واو هه‌ناسه‌شیان له‌ ئێمه‌ داگیرکردووه‌.