یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا جەلال حسێن صالح کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن سعید عەوێنەی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   كۆیه‌: خولی زانسته‌ شەرعییه‌كان بەرێوەدەچێت    *****    *****   دهۆك: ماموستا مه‌لا شعبان عبدالله حوجاڤای كۆچا دوای كر    *****    *****   دووكان: مامۆستا مەلا إبراهيم كۆچی دوایی كرد    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان ئێوارە کۆڕێکی پیشەیی ڕێکدەخات    *****    *****   لقی کۆیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لەسەر چەند پرسێکی ئایینی و نیشتمانی دیدارێکی گرنگ ئەنجام دەدات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە فەرمی پرۆژە پێشنیاری خۆی سەبارەت بە پێگەی ئایین لەناو دەستووری هەرێم دەداتە پەرلەمانی کوردستان    *****    *****   یەکێتی زانایان سەردانی هەردوو فەراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی ماڵباتی پێشمەرگە شەهید بووەکانی چیای مەتینا دەکات   
یادی مه‌ولودی فه‌خری کائینات له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/11/2018 : 20:58:05
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

به‌بۆنه‌وه‌ی ساڵیادی له‌دایکبوونی گه‌وره‌و سه‌رداری مرۆڤایه‌تی‌و سه‌رقافڵه‌ی لێبوورده‌یی‌و خۆشه‌ویستی، موحه‌مه‌دی پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای له‌سه‌ر بێت پیرۆزباییه‌کی گه‌رم له‌سه‌رجه‌م مسوڵمانانی جیهان به‌ گشتی‌و مسوڵمانانی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌که‌ین.

بێگومان یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌روه‌ره‌ مه‌زنه‌ پێش هه‌موو شتێك‌ گۆڕینی ئاکاره‌ خراپه‌کانه‌ بۆ چاکه‌و  به‌رده‌وامبوونه‌ له‌ کاره‌ باشه‌کان‌و په‌روه‌رده‌کردنی رۆڵه‌کانمان له‌سه‌ر ره‌وشتی به‌رزی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر له‌ رێزگرتن‌و به‌باشی ئه‌نجامدانی کاره‌کان‌و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ خیانه‌ت‌و ده‌ستبردنی به‌ ناهه‌ق بۆ ماڵی گشتی‌و تایبه‌ت‌، هه‌روه‌ها قوڵکردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی‌‌و ته‌بایی‌و خۆشه‌ویستی.

به‌ڕێزان نابێ له‌ بیرمان بچێت که‌ له‌ قۆناغی مادی ئێستادا، ده‌ستگرتن به‌ رێبازی پێغه‌مبه‌رو راگرتنی هاوسه‌نگی له‌ نێوان ماده‌و رۆح، پێکه‌وه‌گرێدانی دونیاو ئاخیره‌ت کاری هه‌ره‌ له‌پێشینه‌ی هه‌موو لایه‌کمانه‌، به‌یاتبه‌تی زانایانی ئایینی‌و بانگخوازان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئارامی ده‌روونی له‌ ناخی تاکه‌کانمان قوڵتر بکه‌ینه‌وه‌.

دووباره‌ ئه‌م یاده‌ له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت‌و به‌ هیوای قوڵبوونه‌وه‌ی زیاتری خۆشه‌ویستی ئه‌و سه‌ره‌وه‌ره‌مان له‌ ناخ‌‌و دڵی هه‌موومان.

 

یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

19/11/2018