یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی هەولێری زانایان لەگەڵ بەرپرسی ناوچەكانی سنوورەكەی كۆدەبێتەوە    *****    *****   توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر ژیان و کەسایەتی د. مەلا عبدالله ئاکرەیی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە    *****    *****   لقی كۆیەی زانایان كۆبوونەوەی فراوان و ئاساییی خۆی سازدەكات    *****    *****   لقی سۆرانی زانایان كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی خۆی سازده‌كات    *****    *****   یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی خۆیدا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   شارەزوور: شاندێكی باڵای لق بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی ئینستیوتی ژیاردەكات    *****    *****   لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن هه‌ركی ده‌كات    *****    *****   سێرگی لاڤرۆڤ: ئیسلام لە رووسیا له گەشه‌سه‌ندێكی نموونه‌یی دایه‌    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی یەکی پارتی دەکات و سیمینارێک بۆ زانایان رێک دەخات    *****    *****   شاندێکی لقی شارەزووری یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی ئاشتەواییەک دەکات    *****    *****   لقی گەرمانی یەکێتی زانایان لەهەواڵی تەندروستی مامۆستایانی ئایینی سنوورەکە دەپرسێت    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری کۆبوونەوەیەکی شاندی پەرلەمانی عیراق دەکات   
بەیاننامەی یەکێتی زانایان سەبارەت بە هێڕشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/10/2019 : 11:19:09
قه‌باره‌ی فۆنت

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

هەڵمەتی هێڕشکاریی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان نیگەرانییەکی زۆری لای ئێمە وەك زانایانی ئایینی و هاوڵاتیانی کوردستان بە گشتی دروستکردووە، لێرەوە وەکو ئەرکێکی ئایینی و مرۆیی و نەتەوەیی بە توندی ئیدانەی هەر پەلامارێك دەکەین کە دەستدرێژی بێت بۆ سەر خاك و ناموس و ئاشتی و ئارامی خەڵك، بەتایبەتی بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و ئاوارەو دەرکردنیان. کە ئەمانە هەمووی لە روانگەی ئیسلامەوە قەدەغەن و پێویستە مسوڵمانان بە هەموو شێوەیەك لێیان دوورکەونەوە، کاری مسوڵمان قوڵکردنەوەی ئارامی و ئاشتی و خۆشەویستییە، نەك هێڕش و پەلاماردان و گۆڕینی دیمۆگرافیا.

بێگومان تاکە رێگا گفتوگۆو دیالۆگ و تێکگەیشتنە، مێژووی ناوچەکەش شاهێدە کە ئەم جۆرە پەلامارانە چارەسەری کێشەکان ناکات، بەپێچەوانەوە، دووبەرەکی و رقی زیاتر دەخاتە ناو ئایین و نەتەوە جیاوازەکان و چارەسەرییەکان دوورتر دەخاتەوە.

هەر لێرەشەوە داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش، نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا، کۆمکاری عەرەبی، کۆنگرەی وڵاتانی ئیسلامی، یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان، سەرجەم رێکخراوو لایەنە ئاشتیخوازەکانی دونیا دەکەین دەنگی خۆیان بەرزبکەنەوەو پاڵەپەستۆ دروست بکەن بۆ راگرتنی ئەو شەڕو ئاژاوەیە. بە ئومێدی چەسپاندنی ئاشتی و کۆتایی هێنان بە شەڕو کوشتار.

 

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

١٠/١٠/٢٠١٩