یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   شێخ جمال كورێمەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەساڵیادی شەهیدبوونی مامۆستا مەلا عبدالله پەلپیتانی مەراسیمێکی یادەوەری ساز دەکات    *****    *****   ماددە هۆشبەرەکان چەکێکی تر بۆ لەناو بردنی مرۆڤایەتی    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی مامۆستا شێخ ئەحمەد باب رسول یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   وەزیری گواستنەوەو گەیاندن سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات و کۆمەڵێک قورئان  بەدیاری پێشکەش دەکات    *****    *****   شاندی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی دیوانی وەقفی شیعە لە شاری بەغدا دەکات    *****    *****   شاندی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی سەماحەتی ئایەتوڵڵا سەید حسین سەید اسماعیل سەدر گەورە مەرجەعی شیعە لە شاری بەغدا دەکات    *****    *****   شاندی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان و شاندی یاوەری سەردانی سەرۆکایەتی دیوانی وەفقی سووننی عیراق دەکات   
به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/10/2020 : 15:38:11
قه‌باره‌ی فۆنت

 

))بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ((

(لَقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولًا مِنْ أَنْفُسِهِمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آَيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ) سورة آل عمران:164

له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی مانگی مه‌ولووددا، له‌ناخی دڵمانه‌وه‌ پیرۆزبایی گه‌رممان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان به‌گشتی‌و كوردستانیان به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌ین، هه‌زاران درودو سڵاویش بۆ گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌نێرین، كه‌ بووه‌ مایه‌ی ره‌حمه‌ت بۆ هه‌موو دونیا‌و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی.

ئه‌م یاده‌ بۆ جیهان‌و به‌تایبه‌ت گه‌لی كورد پێگه‌‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌، ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی ئه‌م مانگه‌ خه‌ڵك به‌جۆش‌و خرۆشه‌وه‌، به‌خێرو ئاهه‌نگ‌و خوێندنه‌وه‌ی مه‌ولود‌و سه‌ڵه‌وات، پێشوازی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌ی وه‌فاداری‌و پابه‌ندی‌و سۆزی پڕ له‌ خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی كوردی موسڵمانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (درودی خوای له‌سه‌ر بێت).

به‌داخه‌وه‌ ئه‌مساڵ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ناتواندرێ‌ به‌شێوه‌ی مەراسیم‌و وه‌ك ساڵانی رابردوو ئه‌م یاده‌ بكرێته‌وه‌، به‌ڵام دڵنیاین ئه‌م يادكردنه گه‌وره‌یی‌و خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌ناو دڵی موسڵمانان به‌رزترو گه‌وره‌تر ده‌كات‌.

هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ به‌پێویستی ده‌زانین رابگه‌ينین، كه‌ هه‌موو جۆره‌ سوكایه‌تی‌و كردارێكی بێ رێزی به‌رامبه‌ر سەرجەم پێغه‌مبه‌ران(درودی خوايان له‌سه‌ر بێت) بەگشتی و پێغەمبەری خۆشەویستمان بە تایبەتی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین، پێمان وایه‌ ئه‌و جۆره‌ هه‌نگاوانه‌ پێچه‌وانه‌ی به‌ها ئایینی‌و ئه‌خلاقی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یاسا نێوه‌ده‌وڵه‌تیه‌كانه‌‌و له‌خزمه‌تی پرۆسه‌ی ئاشتی جیهانی‌و سه‌قامگیری گه‌لان‌و پێكه‌وه‌ژیان نیه‌‌و كاردانه‌وه‌ی خراپ‌و توندڕه‌وی جۆراوجۆر به‌دوای خۆیدا دێنێت.

هاوكات هیوادارین له‌گه‌ڵ ئه‌و یاده‌ پيرۆزەدا لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ‌ هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌‌و وه‌ك ئه‌ركێكی  ئیسلامی و ئینسانی‌ بایه‌خی زیاترو هه‌نگاوی باشتر به‌ره‌و نزیكبوونه‌وه‌ له‌ جێبه‌جێ كردنی فه‌رمایشته‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بده‌ین‌و ئاكارو ره‌وشته‌ به‌رزه‌كانی له‌هه‌ڵسوكه‌وتی خۆمان به‌رجه‌سته‌ بكه‌ین، گرنگه‌ زانستیانه‌و زیاتر په‌یامه‌كانی ئه‌و زاته‌ بۆ خه‌ڵك شیبكه‌ینه‌وه‌‌و لێبورده‌یی‌و مه‌رحه‌مه‌ت‌و به‌خشنده‌یی ئیسلام‌و پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پیشان بده‌ین.

جارێكی تر ئه‌و یاده‌ به‌رز راده‌گرین‌و پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م موسڵمانان به‌گشتی‌و زانایانی ئایینی به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین‌و، ئومیده‌وارین خوای گه‌وره‌ ئه‌م یاده‌ بكاته‌ مایه‌ی خێرو نه‌مانی نه‌خۆشی‌و ناخۆشی له‌سه‌ر موسلمانان و مرۆڤایه‌تی‌ به تایبەت كوردستانی خۆشه‌ویستمان.

 

                                          

مه‌كته‌بی ته‌نفیزی

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

 

11ى ره بيعى یه‌‌كه‌ مى 1442 كۆچى

28/تشرينى یه‌‌كه‌مى 2020 زاينى