یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی هەولێری زانایان لەگەڵ بەرپرسی ناوچەكانی سنوورەكەی كۆدەبێتەوە    *****    *****   توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر ژیان و کەسایەتی د. مەلا عبدالله ئاکرەیی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە    *****    *****   لقی كۆیەی زانایان كۆبوونەوەی فراوان و ئاساییی خۆی سازدەكات    *****    *****   لقی سۆرانی زانایان كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی خۆی سازده‌كات    *****    *****   یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی خۆیدا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   شارەزوور: شاندێكی باڵای لق بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی ئینستیوتی ژیاردەكات    *****    *****   لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن هه‌ركی ده‌كات    *****    *****   سێرگی لاڤرۆڤ: ئیسلام لە رووسیا له گەشه‌سه‌ندێكی نموونه‌یی دایه‌    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی یەکی پارتی دەکات و سیمینارێک بۆ زانایان رێک دەخات    *****    *****   شاندێکی لقی شارەزووری یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی ئاشتەواییەک دەکات    *****    *****   لقی گەرمانی یەکێتی زانایان لەهەواڵی تەندروستی مامۆستایانی ئایینی سنوورەکە دەپرسێت    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری کۆبوونەوەیەکی شاندی پەرلەمانی عیراق دەکات   
بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان یەکێتی زانایان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/04/2022 : 22:03:15
قه‌باره‌ی فۆنت

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
((يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ)) البقرة: ۱۸۳ 

به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی پڕ خێری ره‌مه‌زانی پیرۆز، پڕ به‌دڵ پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان به‌گشتی‌و خه‌ڵكی كوردستان به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌ین.
مانگی پیرۆزی رەمەزان دەرفەتێکی زێڕین و تایبەتە بۆ خواپەرستی و نزاو لێبوردەیی و پاکبوونەوەو ئەنجامدانی کارو هەنگاوی خێرو چاکە، وە گه‌یشتن به‌ له‌ززه‌تی ئیمانی‌و ترۆپکی تەواو رەوشتە بەرزەکان و ئاسوودەیی دەروونی و به‌رجه‌سته‌بوونی دروشمه‌ ئایینیه‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا‌.
وا گرنگ و پێویستە هەمووان بەگیانی برایانەو هەستی مرۆییەوە رێز لەو مانگە بگرین و دەستی هاوکاری و کۆمەكی و کارئاسانی و بەهاناوەچوون بۆ هەژاران درێژ بکەین و لێبوردەیی و بەخشندەیی زیاتر بایەخ پێ بدەین.
دەخوازین حکومەت و لایەنی پەیوەندار تایبەتمەندی و رێزی ئەم مانگە لەبەر چاو بگرن و چاودێری گرانبوونی کاڵاکان بکرێت و برا بازرگان و دوکاندارەکانیش رەچاوی دۆخ و گوزەرانی خەڵک بکەن، نەک بە گرانکردنی کاڵاو کەل و پەل و خواردەمەنیەکان بازاڕو مانگی رەمەزان ئیستیغلال بکرێت.
گرنگە له‌پێناو گه‌یشتن به‌ ره‌زامه‌ندی خوا‌و پاكبوونه‌وه‌ له‌ تاوان‌و هه‌ستی دینداری‌ و تاعەتکردن، ماڵەکانمان ئاوەدان بکەین و، بەنیەت و ئیخلاسەوە لە پێشوازی و خزمەتی مانگی قورئانی پیرۆز دابین و نزای خێرو سەلامەتی و لەخوای گەروە بخوازین.
جارێكی تر پیرۆزبایی له‌گشت لایه‌ك و بەتایبەتی مامۆستایانی ئایینی و نوێژخوێنان ده‌كه‌ین‌و، ئومێده‌وارین مانگی ره‌مه‌زان ببێته‌ مایه‌ی خێرو خۆشی بۆ تێكڕای موسڵمانان به‌گشتی‌و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی.  
 
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستات
۱ی نیـــــــسانی ۲٠۲۲م
۲۹ی شەعبانی ۱٤٤۳هـ