یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 52 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/09/2022 : 10:36:17
قه‌باره‌ی فۆنت

 
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
((وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا وَاذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ)) آل عمران:103. 
به‌بۆنه‌ی هاتنەوەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و هەڵکردنی مۆمی 52 ساڵ خزمەت و لەمەیدانی ئایینی و پیشەیی، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی گەلی کوردو ته‌واوی زانایانی به‌ڕێزی ئایینی ده‌كه‌ین.
شانازیه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ یەکێتی زانایان كه‌ چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی زانایانەو، لە دۆخی ئێستادا خاوەنی رۆڵ و كاریگه‌ری‌و پێگه‌ی تایبەتەو، به‌رده‌وامیشە له‌خزمه‌تکردنی په‌یامی ئیسلام‌و رێبازی دینداری و هەستی كوردایه‌تی‌و نیشتمانپه‌روه‌ری و گەیاندنی پەیامی میانڕەوی و ئاشتەوایی و مرۆڤدۆستی و پێکەوەژیان.
یه‌كێتی زانایان وه‌ك رێكخراوێكی پیشه‌یی له‌ 21/9/1970 له‌هه‌ل و مه‌رجێكی تایبه‌ت و له‌ پێناو خزمه‌تی ئیسلام و دۆزی ره‌وای گه‌لەکەمان و خزمه‌تی زانایانی ئایینی و کۆکردنەوەیان لەدەوری یەک رێکخراودا له‌ شارۆچكه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی باڵه‌كایه‌تی، له‌ژێر ئاڵای كوردستان و له‌سه‌ر راسپارده‌و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی مه‌لا مسته‌فای بارزانی دامه‌زراوە.
جێگەی شانازی و خۆشحاڵیە ئەم یادە دەکەینەوە، لەکاتێکدا تا ئەندازەیەکی زۆر توانیومانە بە ئەرکی خۆمان هەڵبستین و ئامانجەکانمان بێنینە دی، رۆڵی یەکەکەی زانایانی بەرێزی ئایینی بەرز دەنرخێنین و سوپاسی ئەرک و ماندووبوونیان دەکەین، کە رۆڵی گرنگیان هه‌بووه‌ له‌ ئاراستەکردنی کۆمەڵگەو به‌ره‌و پێشبردنی یه‌كێتی زانایان‌و هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پاڵپشتی هه‌ڵوێست‌و هه‌نگاوه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان، بۆیە لێرەوە جەخت لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەینەوە، کە پاڵپشتی زانایان بن لەم بەرپرسیارێتیەی شانیان داوەتە بەر  لە پاراستنی ئایین و عەقیدەو سنوورو بەها ئایینی و کۆمەڵایەتی و ئەخلاقیەکانی کۆمەڵگەی کوردی و رەوشی دینداری لەهەرێم.
لەم ساڵوەگەڕەدا جارێکی تر رایدەگەنین لە پێناو ئامانجە ئایینی و پیشەیی و نیشتمانیەکان بەردەوام دەبین و لەخزمەتی زانایانی ئایینی و کۆمەڵگەی کوردی سڵ ناکەین، داکۆکیکاری ئایینی ئیسلام و رێبازی گەورە زانایان و کاری پیشەیی و مافەکانی زانایان دەبین.
دووباره‌ ئه‌م یاده‌ له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌ین و، هیوای ئایینده‌یه‌كی با‌ش‌و پڕ له‌ ئاشتی و برایه‌تی بۆ كوردو كوردستان دەخوازین، خوای گەورە پشتیوانی هەمووان بێت و بۆ کاروهەنگاوی خێر. 

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
20ی9ی2022