یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان دیدارێکی زانستی بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایانی ئایینی هەولێرو دەوروبەری ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   لەسەر پرسی کۆچی گەنجان کۆبوونەوەی هاوبەشی لەنێوان یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی ناوخۆ بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی تایبە بە دەستنوسەکانی شێخ محمدی خاڵ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد رەزانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد رۆستەم کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد هەرتەلی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی پەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی وەرتی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەردەکاتەوەو دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
د.سیروان کەرکوکی
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/07/2024 : 15:18:01
قه‌باره‌ی فۆنت
زيان گەیاندن بە كەرەستەو موڵكی دوژمن

هەندێ كارو هەڵوێست لە ئەسڵدا قەدەغەن بەڵام، لە كاتی پێویستدا دەشێت بكرێن و قەدەغەكارییان لەسەر لادەچێت ئەو جۆرە كارانەش دەچنە سياسەتی گوناهە ناچارییەكان یاخود سیاسەتی ئەنجامدانی تاوان لەبەر ناچاری و ڕەچاوكردنی بەرژەوەندی بۆ نموونە:سەرنج بدەن خودا لەو بارەیەوە چی ده‌فه‌رمووێت:

(مَا قَطَعْتُمْ مّن لّينَةٍ أَوْ تَرَكْتُمُوهَا قَآئِمَةً عَلَىَ أُصُولِهَا فَبِإِذْنِ اللّهِ وَلِيُخْزِيَ الْفَاسِقِينَ) الحشر:5.

هەڵبەتە ئەم بانگەوازە بۆ بڕوادارانە، هەر دارخورمایەكیان بڕیبێتەوە یان وەكو، خۆی هێشتوویانەتەوە و دەستكارییان نەكردووە سەرجەم ئەم كارانە بە فەرمانی خودابووە هەروەها، موڵەت بە پێغەمبەر و هاوەڵانی دراوە كە ئەنجامی بدەن لە پێناو ئەوە بووە كە جوولەكەكانی(بني النضير) زەلیل و زەبون بكات و ناچار بن دەرچن لە (مەدینە) بەهۆی خیانەت و پاشگەزبوونەوەیان لەو وەعدو پەیمانەی بەستووبیان لەگەڵ، موسڵمانن تەنانەت دەستیان تێكەڵاو كردبوو لەگەڵ دوژمن ونەیارانی پێغەمبەر لە دەرەوەی (مەدینە) دژ بە موسڵمانان .

چونكە، زیان گەیاندن بە كەرەستەو موڵكی جووەكانی(بني النضير) كە زۆر خۆشەویست بوو بەلایانەوە هەروەكو، مەلای گەورەی كۆیە رەحمەتی خودای لێ بێت دەڵێت: ئەو باغە دارخورمایانە لایان وەكی , ڕۆڵەی شیرین وایە. بڕوانە: (تەفسیری كوردی/ مەلای گەورە مەلا محمدی كۆیی: 10/ 38  بە دەستكارییەوە).

كەواتە: سیاسەتی گوناهە ناچارییەكان، هەندێ كارو هەڵوێست لە ئەسڵدا قەدەغەن بەڵام، لە كاتی پێویستدا دەشێت بكرێن و قەدەغەكارییان لەسەر لابچێت چونكە، ئەگەر، نەكرێن زیان بە هاووڵاتیان دەگات هەروەك، ئاشكرایە ڕێگری لە زیانیش لە پێشترە لەو قەدەغەكارییە هەروەك، برینەوەو سووتانی دارخورمای     (بني النضير) چونكە، ئەسڵ وایە دەرختەكان نەسووتێنڕێن و دەستیان بۆ نەبرێت بەڵام، لەو كاتانەی دوژمن دەست ناپاڕێزیت و پاشگەز دەبێتەوە لەو وەعدو پەیمانانەی بەستوویەتی بەتایبەت ئەو دوژمنەی لەناو خۆدا لە گەڵیدا دەژێیت وەكو، سەردەمی پێغەمبەر لە شاری (مەدینە) كە هاوپەیمان بوو لەگەڵ جووەكان و بێباوەڕەكان بەڵام، خیانەتیان كرد.

كەواتە: گرتنەبەری ئەو جۆرە ڕەفتارەی پێغەمبەر وهاوەڵانی كە بەامبەر بە جووەكانی (بني النضير) كردیان سیاسەتێكی شەرعی بوو.

بۆيه:فوقەهاكان دەڵێن: سووتاندنى كەرەستەو موڵكی دوژمن و بڕينى بەرووبووميان ڕێگەپێدراوه، ئەم حوكمە شەرعییەش لەژێر بڕيارى ڕابەر و كاربەدەست و و فەرماندەی (سەربازيى) دايە، چۆن بیەوێت دوژمنان زەلیل و زەبوون و سه‌ركۆنه‌يان بكات. بڕوانە: (تفسير القرطبي: 18/7، تفسير الفخر الرازي: 10/265، التفسير القاسمي: 9/184، التحرير والتنوير: 28/67 وما بعدها والتفسير المنير في العقيدة والشريعة والمنهج: 14/446، فقه السيرة/ الدكتور محمد سعيد رمضان البوطي، ص204بتصرف).

دەكرێت بەگرتنەبەری هەمان ئەو سیاسەتە، ئێمەی كوردی وڵات داگیركراو لەلایەن نەیارو دوژمنانمانەوە، سوود لەو ڕەفتارەی پێغەمبەر و هاوەڵانی وەربگرین بەتایبەت لە بەرامبەر ئەوانەی دەست بەسەر خاك و وڵات و زەویوزارماندا دەگرن و بێشەرمانە بە ئارەزووی خۆیان دەیكێڵن و بەرووبوومەكەی دەخۆن بە بەرچاوی خاوەن موڵكەكەوە بێ ئەوەی سڵ بكەنەوە، ئەمە ستەمێكی گەورەیە بەرامبەر بە میللەتی كورد دەكرێت بە درێژایی مێژووی حوكمڕانییەكانی عێراق ، ئێستاشی پێوە بێت .

كەواتە : سووتاندنی بەرووبومی دانەوێڵە و كشتوكاڵ و زیان گەیاندن بە كەرەستەو ڕووخاندنی بیناو خانوو و موڵكەكانی تری ئەو داگیركەرانە كە لەسەر ئەو خاك ونیشتمانە داگیركراوە كردووە بە ناهەق و ناڕەوا، لەوەیە گرتنەبەری ئەو جۆرە سیاسەتە ناچاریان بكات و دەستەبەرداری ئەو زەوییانە بن لە ئاییندەدا و جێی بهێڵن بۆ خاوەنە ڕەسەنەكانیان.

سەرنج بدەن سەبارەت بەوانەی لە زەوی كەسێك دا درەخت دەچێنن، بێئەوەی خاوەن موڵك ڕەزامەندی لەسەر بێت، پێغەمبەر چی دەفەرمووێت: (وليسَ لعِرقِ ظالمٍ حقٌّ) بڕوانە: (عون المعبود على شرح سنن أبي داود : رقم الحديث 3073 ص1393 كتاب – الخراج والإمارة والفيْ – باب- في إحياء الموات ،  حديث صحيح).

واتە: بۆ خاوەن موڵكەكە هەیە ئەو درەختە لە ڕەگەوە هەڵبكێشێت چونكە، لە سەرەتاوە ڕەزامەندی لەسەر نەبوو، خاڵێكی گرنگ لەو فەرموودەیەدا كە باسی لێوەكراوە ئەوانەی ئەو جۆرە كارانەدەكەن لەسەر زاری پێغەمبەر پێیان وتراە:

ستەمكار، ئەو ستەمكارەش بۆی نیە بڵێت بۆ ئەو درەختەت هەڵكێشا تەنانەت هیچ مافێكی ناكەوێت هەروەك، لە فەرموودەكەدا ئاماژەی پێكراوە.   

لێرەوە دەشێت هەرچی ئامێری سەربازی دوژمن هەن تێك بشكێنرێت و بسووتێنرێن بەتایبەت لەو ناوچانەی دوژمن سەربازی بۆ هێناون و داگیری كردوون، بۆ نموونە: لەشكر كێشی هەر سوپایەك بۆسەر كوردستان هه‌ر‌وه‌ها، ئه‌و شوێنانه‌ى كە دوژمن به‌كاريان ده‌هێنن و تێێدا كۆده‌بنه‌وه‌ ڕێگەپێدراوە لە ڕووی شەرعەوە زیانیان پێبگەیەنرێت بۆ ئەوەی ناچار بكرێن بگەڕینەوە ودەرچن لە خاك و نیشتمانی كوردستان.

بیرمان نەچێت ئەوەی پێغەمبەر پێى هەستاوە وەكو، بڕينى دارخورما زیان گەیاندن بە كەرەستەو موڵكی ئەو یەهودییانەی ژێر بەژێر عەهدو پەیمانیان شكاندووە و خیانەتیان كردووە، بەوەی چوونەتە ڕیزی دوژمن و نەیارەكانی موسڵمانان لە مەدینە، سیاسەتی شەرعی بووە.

بۆ ئاگاداری سەرجەم ئەم هەوڵ و كردارو ڕەفتارانه لەكاتی شەردا دەبن نەك لەسەرو وەختی ئاشتى و ئاساييدا، كۆی ئەو ڕێكارانە بە دەستەواژەی ئەم سەردەمە پێی دەڵێن: یاساكانی جەنگ.

 

سەرچاوە/ كتێبی بنەما گشتییەكانی سیاسەت لە ئیسلامدا: دكتۆر سیروان ئەحمەد قادر/ لاپەڕە 138.