یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
نووسینى / پڕۆفیسۆر عەلى قەرەداغى
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/04/2013 : 14:13:52
قه‌باره‌ی فۆنت
ئیسلام و بەهێزكردنی بنەماكانی سۆزو چاكەكاری

ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینی خۆشەویستی و ئارامی و خۆشبەختیە، ئەركی هەموو تاكێكی مسوڵمانە كە كاربكات بۆ چەسپاندنی ئەم دروشمانە ، ئەویش بە چاكەكاری دەبێت لەبواری ووشەو سامان و خێرو زەكات و خەرجیەكان لەبواری خێرخوازیدا . پێویستە مسوڵمانان ئەم دروشمانە لەواقیعدا بچەسپێنن و ئەم وێنەیەش لەجیهانی ئیسلامی و دەرەوەدا دروست بكەن بەرامبەر بە ئەوانی تر لە نامسوڵمان و ئاین و بیروباوەڕەكانی تر، مسوڵمانان پێویستە ئەو وێنە ناشرینە بسڕنەوە كە ئێستا دروست كراوە بۆ مسوڵمان یان هەندێك گروپی توندڕەو دەیانەوێت دروستی بكەن بۆی ، تازەترین ڕووداوكە كە ڕوویدا بریتی بوو لە ئەو دووتەقینەوەیەی كەلە دوو وویلایەتی ئەمەریكادا ڕویداو دەیان قوربانی مەدەنی لێكەوتەوە، ئەم كارە ئیرهابیە هەركەسێك پێی هەستابێت كارێكی نامرۆڤانەیەو پێچەوانەیە لەگەڵ بنەماكانی ئیسلام ، چونكە لەبواری جەنگیشدا ئیسلام ڕێگەی نەداوە كەسانی بێ تاوان و مەدەنی بكوژرێن و ئاسایشی خەڵك تێك بدرێت یان ژن و مناڵ و پیر بكوژرێن، دروست نیە شەڕ دژی ئەوكەسانە بكرێت لەشوێنی عیبادەتەكانیان تەنانەت ئەگەر چەنگیش بێت، ئەم ڕووداوە تەنها دوژمنانی ئیسلام سودی لێوەر دەگرن لەبەرئەوە بەبروای من نەخشە داڕیژەرانی ئەم ڕووداوانە لەسەرچاوەیەكی گومانلێكراوەوەیەو لەراستیشدا دوژمنە بەئیسلام و ئاینە پڕ سۆزو بەزەییەكەی ، چونكە ئەگەر سەیری قورئان بكەین خراپترین شت بەلای خواوە، كوشتنی كەسێكی بێ تاوانە وەك دەفەرموێت (إنه من قتل نفسا بغير نفس أو فساد في الَارض فكأنما قتل الناس جميعا)

خوای گەورە لێرەدا باسی مرۆڤی باوەڕدار ناكات بەڵكو بە شێوەیەكی گشتی باسی مرۆڤ دەكات هەڵگری هەر بیرو باوەڕێك بێت .

خوای گەورە ئیسلام بەئایانی سۆزو بەزەیی باس دەكات و لەچەندان شوێنی تریشدا بەچاكە باسی دەكات .

خوای گەورە داوا لەهەموو مسوڵمانێك دەكات كە نموونەی بەزەیی و چاكەكاری بێت و بۆ ئەم مەبەستەش پەیوەست بێت بەپێغەمبەری خواو بەپێشەوای خۆی سەیری بكات ، خوای گەورە پێغەمبەرەكەی بەسۆزو بەزەیی باس دەكات لەبەر ئەوە هەموو مسوڵمانێكیش كە دەكەوێتە شوێن ئەم پێغەمبەرە دەبێت نمونەی ئەو سۆزو بەزەییە بێت (لقد جا‌ءكم رسول من أنفسكم عزيز عليه ما عنتم حريص عليكم بالمؤمنين رؤوف رحيم)

خوای گەورە پێغەمبەرەكەی بەسۆزو بەزەیی باس دەكات، وەك لەچەندان شوێنی تریشدا خۆی بەهەمان سیفەت باس دەكات، لەبەرئەوە پێویستە مسوڵمان نمونەی سۆزوو بەزەیی و چاكەكاری و خۆشەویستی بێت بەرامبەر خۆی و خێزانی و دایك و باوك و خزم و هاوڵاتیان و نیشتیمانەكەی، سەرەتا دەبێت ئەم چاكەكاریەی لەگەڵ مسوڵماناندا بێت دوای ئەوە بچێتە بازنەی نامسوڵمانەكان بەشێوەیەكی گشتی، پێغەمبەر خوا لەگاتێكدا كە كۆچی كرد بۆ مەدینە پێش هەموو شتێك دەستی كرد بەنوسینی دەستوری مەدینە ، ئەویش بۆ ڕێكخستنی پەیوەندی نێوان مسوڵمان و نامسوڵمانەكان بوو لەو دەستورەدا كە  هەموو مافێكی مەدەنی تێدابوون بەو مەرجەی كە ئەوانیش پابەندین بەدەستورەكەوە، بەڵام ئەوەبوو دوایی ئەوان پابەندبوون بەدەستورەكەوەو جەنگیان لەدژی پێغەمبەری خوا ڕایگەیاند .

ڕۆژێك عومەری كوڕی خەتاب لەكۆڵانێكدا جوولەكەیەكی بینی سواڵی دەكرد و ئەویش بانگی كردو لێی پرسی بۆچی سواڵ دەكەیت ؟ جولەكەكەش ووتی لەبەر نەبوونی و هەژاری .

عومەر كوڕی خەتابیش فەرمووی : بەڕاستی ئێمە بەویژدان نەبووین لەكاتێكدا كەلەگەنجیدا تۆمان بەكارهێنا، بەڵام ئێستا بە ئەركی خۆمان هەڵنەسین بەدابین كردنی مافەكانت، لەبەر ئەوە دەستی گرت و بردی بۆ ماڵەوەو چی پێویست بوو پێی دا، لەدوای ئەوە فەرمانێكی دەركرد كە هەموو بەساڵا چویەك لەمسوڵمان و نامسوڵمان دەبێت هاوكاری بكرێن، كەئەمەش وەك بیمەی كۆمەڵایەتی ئێستا وابوو .

ئەم بونەوەرە خوای گەورە لەسەر بنەمای سۆزو بەزەیی و جوانی دروستی كردووە ، لەبەر ئەوە هەموو گیاندارێك دەبێت لەپەیوەندیەكانیاندا ئەم سۆزو خۆشەویستیە رەنگ بداتەوە، بەتایبەتیش بۆ مرۆڤ یەكێكە لەپێویستیە زۆر گرنگەكانی، چونكە مرۆڤ بەسروشت كائینێكی كۆمەڵایەتیە و ناتوانێت بەتەنها بژی لەبەر ئەوە ئەو پێكەوە ژیانە دەبێت لەسەر بنەمای سۆزو بەزەیی بێت، هەر لەبەر ئەم گرنگیەشە خوای گەورە لەپەیامە ئاسمانیەكانیدا زۆر جەختی لێ دەكاتەوە و تەنانەت ئاینی ئیسلام هەموو بەسۆزو بەزەیی ناو دەبات (وما أرسلناك إلا رحمة للعالمين)

خوای گەورە ئیسلام بەئاینی سۆزو بەزەیی باس دەكات، نەك تەنها بۆ مسوڵمان بەڵكو بۆ مسوڵمان و گیانداران و بێ گیان و هەموو پێكهاتەكانی گەردوون، لەگەڵ سۆزوو بەزەیدا خوای گەورە پەیوەستی دەكاتەوە بەچاكەكاریەوە (وقيل للذين اتقوا ماذا أنزل ربكم قالوا خيرا)

واتە ئەم ئاینە چاكەیە بۆ مسوڵمان و نامسوڵمان و ژینگەو ئاژەڵ و هەموو دروستكراوەكان، مرۆڤی مسوڵمان دەبێت نمونەی چاكەكاری بێت لەبیرو باوەڕیدا ، چونكە ڕێزی بیروڕای بەرامبەرەكانی دەگرێت و دەیانپارێزێت و ستەمیان لێ ناكات و ڕێگەی عیبادەتیان لێ ناگرێ و بروای بەئازادی بیرو ڕایان هەیە، دەبێت حەز بكات بە بوونی بەرامبەرەكان و خۆشگوزەرانیان، دەبێت مرۆڤی باوەڕدار نموونەی چاكە بێت لە ئەخلاقیدا، چونكە ئەخلاقی ئیسلامی هەمووی چاكەكاریە بۆ مرۆڤایەتی و بۆ پێگەیاندنی باشترین مرۆڤ، هەروەها شەریعەتەكەی باشترین شەریعەتەو چەسپاندنی دەبێتە مایەی خۆشبەختی بۆ مرۆڤ، دەبێت ئەو ڕاستیە بزانین مرۆڤ بەلای خواوە باشترین و چاكترین بونەوەرەو لەلایەن خوای گەورەوە ڕێز لێگیراوە، لەبەرئەوە ئەو پەیامەش كە بۆی ناردووە بۆ ئەوەیە كەلەسەر زەویدا بەخۆشبەختی بژی و پەیوەندی نێوان مرۆڤەكانیش لەسەر بنەمای چاكەكاری بێت .