یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وەفاتی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات (مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی) کەلێنێکی گەورەیە بۆ هەموو زانایان    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات   
مه‌لا ئه‌میر گه‌ردی
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/06/2013 : 17:02:07
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ ره‌مه‌زاندا چى بكه‌ين!

ن:محمد نه‌جيب

و: ئه‌مير گه‌ردى

ره‌مه‌زان مانگى په‌رستش و خواپه‌رستيه، كه‌ تيايدا رێكسازى ويست و دڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌ر له‌ جه‌سته‌و له‌ش و، هه‌لى چاكسازى ناخ و هه‌ست و ناوه‌رۆكه‌ به‌ر له‌رازاندنه‌وه‌ى روخسارو سيما، ‌دياريێكى گران به‌هاو بێ پايانى په‌روه‌ردگاره‌ بۆ به‌نده‌ نزيك و دووره‌كانى و، زره‌رمه‌ندترين كه‌سێك ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ به‌ هۆى ره‌مه‌زانه‌وه‌ لێخۆشبوونى خوايى و به‌هه‌شت مسۆگه‌ر نه‌كات، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا دروودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت: (خاب وخسر كل من أدرك رمضان ولم يُغفر له ذنبه)، بۆيه‌ مانگى گه‌ڕانه‌وه‌و به‌خۆداچوونه‌وه‌يه‌ له‌ رابردووى ته‌مه‌ن و، ئاماده‌سازيه‌ بۆ داهاتووى ناديارو پڕ له‌ هه‌ورازو نشێو.

گرينگرترين و جوانترين كارێكيش له‌خزمه‌ت ئه‌م ميوانه‌ ئازيزه‌، بۆ وه‌ده‌ستهێنانى ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ له‌ ره‌مه‌زان: دڵه‌كانمان بكه‌ينه‌وه‌ بۆ خۆشه‌ويستى و ته‌بايى و، سۆزو ره‌حمه‌ت، تا ده‌رگاى دڵ ره‌قى و ناخ ره‌شيمان دابخه‌ين و، به‌چاوى دڵه‌وه‌ له‌ ده‌ورو به‌رو دۆسته‌كانمان بڕوانين و، هه‌ست به‌ بوونى ئه‌وان وه‌ك بوونى خۆمان بكه‌ين.

له‌ ره‌مه‌زان؛ له‌گه‌ڵ ناخمان يه‌كبگرينه‌وه‌، خه‌نده‌ى سه‌ر لێوه‌كانمان له‌ دڵه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێنين و، خه‌مه‌كانمان فێرى باڵگرتن و هه‌ڵفڕين بۆ دوور بكه‌ين، جارێكى ديكه‌ له‌گه‌ڵ خۆمان ئاشت ‌بينه‌وه‌...

له‌ ره‌مه‌زان؛ دووباره‌ ماڵى بێ سه‌روبه‌رى نه‌فس و هه‌وه‌ستبازيمان رێكبخه‌‌ينه‌وه‌و، خۆمان كۆبكه‌ينه‌وه‌ بۆ سه‌فه‌رێكى دوورتر له‌وه‌ى ‌گومانه‌ خراپه‌كان داوامان لێده‌كه‌ن.

له‌ ره‌مه‌زان؛ له‌ خه‌ونه‌ دووره‌كانمان نزيكتر ببينه‌وه‌، به‌ شۆردنى دڵ و جه‌سته‌ له‌ پيسيه‌تى و چڵكى گوناه و تاوان و، ‌خاوێنكردنه‌وه‌ى‌ زمان و ده‌سته‌كانمان.

له‌ ره‌مه‌زان؛ په‌له‌ى زياترمان بێت‌ بۆ وه‌دستهێنانى لێخۆشبوون و ره‌زامه‌ندى خوايى، به‌ ئه‌نجامدانى زۆرترين خێرو چاكه‌ له‌ كه‌مترين هه‌ل و ماوه...

له‌ ره‌مه‌زان؛ دڵى خۆمان و به‌رامبه‌رمان ئارامتر بكه‌ين و، شۆڕشێك هه‌ڵده‌گيرسێنين پڕ له‌ لێبورده‌يى، به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ى رۆژێك له‌ رۆژان كه‌مترين ئازاريان به‌هۆى ئێمه‌وه‌ پێگه‌يشتووه‌...

له‌ ره‌مه‌زان؛ بير له‌ حاڵى دۆستان و خۆشه‌ويستانى نێو گۆڕه‌كان بكه‌ينه‌وه‌، كه‌ رۆژانێك ئه‌وان نزيكترين كه‌سمان بوون و، چه‌ندين يادگارى به‌يه‌كه‌وه‌ كۆى ده‌كردينه‌وه‌، به‌ڵام ئێستاو دواى دابڕانى هه‌تا هه‌تايى چاوه‌ڕوانى نزايێكى خێرى ئێمه‌ن...

له‌ ره‌مه‌زان؛ بير له‌ به‌هاو نيعمه‌تى خواردن و خۆراك و خواردنه‌وه‌و خواپێداوى بكه‌ينه‌وه‌، تا رێز له‌ وردترين به‌خششى خوا بگرين و، له‌ناخه‌وه‌ سوجده‌ى شوكرانه‌بژێرى بكه‌ين.

له‌ ره‌مه‌زان؛ بير له‌ داهاتووى خۆمان بكه‌ينه‌وه‌، له‌ تاريكى و ته‌نهايى ناو گۆڕ، له‌ وه‌ستانى رۆژى مه‌حشه‌رو حيساب و پێوانه‌، بۆ ئه‌وه‌ى فێر ببين لێره‌ تۆوى چاك بروێنين، تا له‌وێ به‌رهه‌مى چاكمان هه‌بێت.

له‌ ره‌مه‌زان؛ ماڵه‌كانى خوا ئاوه‌دانتر بكه‌ينه‌وه‌ به‌ خوا په‌رستى و، له‌ كاته‌كانى بانگدان و چاوه‌ڕوانى به‌ربانگ به‌هاو نرخ بۆ چركه‌ به‌ چركه‌ى ژيان دابنێين.

له‌ ره‌مه‌زان؛ نزاى پشودرێژى و هيممه‌ت و سه‌ربه‌رزى دين و دونيا بكه‌ين، تا مه‌ردى مه‌يدانى هه‌ردولا بين.

له‌ ره‌مه‌زان؛ و دواى ره‌مه‌زان و پێش هه‌موو ره‌مه‌زانێك خواپه‌رست و شوێنكه‌وته‌ى قورئان و فه‌رمووده‌بين، تا چاكترين شوێنكه‌وته‌ بين بۆ چاكترين و باشترين به‌رنامه‌.

خواى گه‌وره‌ به‌ فه‌زڵى خۆى عيباده‌تى هه‌موومان قه‌بوڵ بكات.