دوا به دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ده‌رچوونی چه‌ند كه‌سێك به موڕشیدی حه‌ج، كه به واسیته ده‌رچوونه‌و، ئه‌گه‌رنا شیاوی ئه‌و شوێنه نینه، له‌و باره‌وه شێخ سه‌ڵاح نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج‌و عومره تایبه‌ت به (zanayan.org) گووتی: هیچ كه‌سێك به واسیته‌و واسته‌كاری ده‌رنه‌چووه، ئێمه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تمان بۆ هه‌موو ئه‌وانه دانا، كه به نیازی سه‌فه‌ری حه‌جن وه‌كو موڕشید، له ئه‌نجامدا ئه‌وانه‌ی ناویان ده‌رچووه، به موڕشید داندران، كه به‌پێی تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌رچوونه‌و، به قه‌د ئه‌وه‌ی پێویستمان پێیان هه‌یه به پێی نمره‌كانیان پێداهاتووینه خواره‌وه، له زۆرترینه‌وه به‌ره‌و خوار، كه‌سێكیش ئه‌گه‌ر پێی وایه خه‌ڵكێك به واسیته ده‌رچووه با بێته لای ئێمه بیسه‌لمێنێت. |