یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "    *****    *****   بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دەکات   
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كۆبۆوه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/06/2010 : 16:17:30
قه‌باره‌ی فۆنت
شاندێکی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، كه‌ له‌ سه‌رۆك‌و جێگر‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێكهاتبوو، سه‌ردانی به‌ڕێز ئازاد به‌رواری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد. سه‌ره‌تا مه‌لا عه‌بدوڵا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، تیشكی خسته‌ سه‌ر هه‌ندێك له‌ گرنگترین ئه‌و كارو چالاكیانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌ ئه‌نجامیان داون، ئینجا پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ی كاری یه‌كێتی زانایان باس كرد، كه‌ خۆی له‌ خزمه‌تكردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌و كاری پیشه‌یی یه‌كێتی زانایان له‌ خزمه‌تكردنی زانایانی ئایینی ده‌بینییه‌وه‌، پێی وابوو هه‌میشه‌ مرۆڤی ئایینپه‌روه‌ر نیشتیمانپه‌روه‌ریشه‌، دواتریش هه‌ندێك له‌ پێداویستی‌و كه‌م‌و كوڕیه‌كانی یه‌كێتی زانایانی باس كرد، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆیان جێبه‌جێ‌ بكات. جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای پیرۆزباییكردن‌و، به‌خێرهێنانی ده‌سته‌ی نوێی یه‌كێتی زانایان، باسی له‌ رۆڵی زانایانی ئایینی كرد له‌و قۆناغه‌‌و، باسی له‌وه‌ كرد، كه‌ یه‌كێتی زانایان جێ په‌نجه‌ی كاره‌كانیان دیاره‌‌و، ده‌ستخۆشانه‌ی لێكردن له‌سه‌ر ئه‌و چالاكیانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌ ئه‌نجامیان داون، ده‌رباره‌ی پێداویستیه‌كانیش گووتی: دیراسه‌ی ده‌كه‌ین‌و، به‌ پێی ئیمكانیات بۆتانی جێ به‌جێ‌ ده‌كه‌ین.