مالپه‌ڕی ستانده‌ر هه‌واڵێكی له‌سه‌ر هه‌ندێك وتاربێژان بڵاوكردۆته‌وه، به‌بێ هیچ هۆكارێك ئارمی یه‌كێتی زانایانیان له‌گه‌ڵ داناوه.
هه‌رچه‌نده راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به ره‌سمی وه‌ڵامی ستانده‌ری دایه‌وه‌و، ئه‌و نووسینه‌ی ستانده‌ری به‌بێ بنه‌ماو بێ به‌ڵگه وه‌سف كرد، كه (ئەیەوێت بەم چەند وشەیە كە هیچ بەڵگە و سەلماندنێكی لەگەڵدا نیە پەیامێك بەخوێنەر بدات و رەنگە تەنها مەبەست تیایدا كەمكردنەوە لەئاست و سیفەتی مەعنەوی وەزارەتی ئەوقاف بێت) به‌م چه‌ند دێره وه‌سفی هه‌واڵه‌كه‌ی سایتی ستانده‌ر ده‌كات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر جێگای سه‌رنجه له‌و هه‌واڵه‌دا وه‌ك ته‌شهیر كردنێك به یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، ئارمی یه‌كێتی زانایانی له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كه داناوه، له كاتێكدا له ناو هه‌واڵه‌كه كهمو زۆر باسی یه‌كێتی زانایان نه‌كراوه، ئه‌وه‌ش نه‌زانی داڕشتنی هه‌واڵه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌و ئارمه‌ی سایتی ستانده‌ر له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كه‌ی داناوه، ئارمی كۆنی یه‌كێتی زانایانه، كه پێش یه‌كگرتنه‌وه، باڵی زانایانی ئایینی سلێمانی دایان نابوو، پاش یه‌كگرتنه‌وه نه‌ما، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێبینیكردنه‌و، هه‌موو كه‌سێكیش ده‌زانێت، دانانی ئه‌و ئارمه جگه له ته‌شهیركردن به‌م رێكخراوه چیدیكه ناگه‌یه‌نێت‌و، دڵنیاشیان ده‌كه‌ینه‌وه، كه یه‌كێتی زانایان تا سه‌ر ئێسقان دیفاع له زانایانی ئایینی دهكاتو، پێویسته هیچ كه‌سێكیش به‌تایبه‌تی ستانده‌ر كه مۆركێكی ئیسلامی هه‌یه تۆمه‌ت بۆ زانایان‌و یه‌كێتی زانایان دروست نه‌كات، دڵنیاشیان ده‌كه‌ینه‌وه رێكخراوێكی ره‌سه‌ن به هیچ كه‌سێك له‌كه‌دار ناكرێت، ئێمه پێمان وایه ناوهێنانی وه‌زاره‌تی ئهوقافو دانانی ئارمی یه‌كێتی زانایان تۆمه‌تباركردنێكی بێ ویژدانانه‌یه ئه‌و سایته ده‌رهه‌ق وهزارهتو یه‌كێتی زانایانی كردووه. به‌تایبه‌تی یه‌كێتی زانایان، كه هه‌واڵه‌كه كهمو زۆر باسی ئه‌وانی تێدا نییه.
راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان |