یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
له‌ كوردستاندا نۆ ڕێكخراوی مه‌سیحی كار ده‌كه‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/06/2010 : 09:27:51
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ ده‌ست په‌یام (رۆژنامه‌ی زانايان) كه‌وتوون، ئێستا له‌ كوردستاندا (13) ڕێكخراوی ئایینی هه‌ن، كه‌ (9)یان ڕێكخراوی مه‌سیحین، به‌ پێی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش، كاری هه‌ندێ‌ ڕێكخراو ته‌بشیریه‌‌و ته‌نها مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵك بكه‌ن به‌ مه‌سیحی.
له‌و باره‌وه‌ مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف گوتی: له‌ دوای ساڵی 1991وه‌، ژماره‌یه‌ك ڕێكخراوی بیانی‌و مه‌سیحی هاتوونه‌ته‌ كوردستان، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بۆ خۆیان خه‌ڵك له‌ ده‌وری خۆیان كۆبكه‌نه‌وه‌، هه‌ندێك له‌و ڕێكخراوانه‌ش هه‌وڵیان داوه‌ كاری ته‌نسیری بكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و ڕه‌وشه‌ ئاینیه‌ی كوردستان زوو پوكاونه‌ته‌وه‌.
هه‌روه‌ها گوتیشی: به‌ر له‌ ئێستا سه‌ردانی هه‌ندێک وڵاتمان كرد، له‌وانه‌ به‌ریتانیا‌و ئیرله‌ندای باكورو ئیرله‌ندای باشور، به‌ مه‌به‌ستی دڵنیا بوون له‌ باگڕاوه‌ندو ئامانجی ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كار له‌ كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یان داوای مۆڵه‌ت وه‌رگرتن ده‌كه‌ن، بۆمان ده‌ركه‌وت هه‌ندێک‌ له‌و ڕێكخراوانه‌ به‌ فعلی كار ده‌كه‌ن‌و مۆڵه‌تیشیان هه‌یه‌، به‌ پێی زانیاری ئێمه‌‌و له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌و باره‌وه‌، ده‌رکه‌وت كه‌ هه‌ندێک‌ له‌و ڕێكخراوانه‌ ته‌نها كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ خه‌ڵك بكه‌ن به‌ مه‌سیحی‌و به‌ حیسابی خۆشیان كارێكی مرۆيی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ئه‌وقاف راشیگه‌یاند: مه‌سیحیه‌كانی كوردستان به‌داخه‌وه‌ له‌وێ‌ چه‌ند ڕاپۆرتێكیان پیشاند داین، كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی مه‌سیحی سه‌ر به‌ ڕێكخراوه‌ مه‌سیحیه‌كانی كوردستان پێیان گه‌یشتبوو، زۆر به‌ شێوه‌یه‌كی خراب وه‌سفی بارودۆخی ئایینی‌و پێكه‌وه‌ژیانی موسڵمان‌و مه‌سیحیان كرد بوو له‌ كوردستاندا، له‌و ڕاپۆرتانه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ درابوو، كه‌ له‌و هه‌رێمه‌ فتوای كوشتنی مه‌سیحیه‌كان ده‌درێ‌‌و زانایانی ئایینی‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش هه‌ره‌شه‌ له‌ مه‌سیحیه‌كان ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای كۆمه‌ڵێك شتی تر، كه‌ له‌ ڕاستیدا هه‌ڵبه‌ستراو بوون، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌سیحیه‌كان، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه‌‌و پێی گوتن هه‌رێمی كورستان هیچ كێشه‌یه‌كی له‌و شێوه‌ی نیه‌‌و خۆشمان هه‌ست به‌ گرفتانه‌ ناكه‌ین.
وتیشی: ئێمه‌ گه‌یشتینه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی، كه‌ هه‌ندێ‌ كه‌س‌و لایه‌نی سه‌ر به‌و ڕێكخراوانه‌ بۆختانیان بۆ كوردستان هه‌ڵبه‌ستووه‌، كه‌ گه‌ڕاینه‌وه‌ش ئه‌و زانیاریانه‌مان به‌ وه‌زیری ئه‌وقاف‌و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوه‌، لێره‌شه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین، كه‌ له‌مه‌ودوا ڕێگه‌ ناده‌ین هیچڕێكخراوێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و یاسایه‌ كار بكات، كه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ ڕێكخراوه‌ ئاینییه‌كانی داناوه‌.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌، كه‌ له‌ كوردستاندا 13 ڕێكخراوی ئایینی هه‌یه‌‌و 9یان مه‌سیحین، كه‌ ده‌كا مه‌سیحیه‌كان 80%ی ڕێكخراوه‌ ئاینیه‌كان پێك دێنن له‌ هه‌رێمدا، به‌ڵام هه‌ندێ‌ له‌و ڕێكخراوانه‌ به‌كاری مرۆیی سه‌رقاڵن، وه‌كو رێكخراوی (سه‌مێرا تام پێرسی ئه‌مریكی، كه‌ له‌ 60 ده‌وڵه‌تی دونیادا كار ده‌كات، ڕێكخراوی جام بێس‌و ڕێكخراوی ئیلام‌و ڕێكخراوی میدیا)و، چه‌ندانی تر.
ناوبراو وتیشی: ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقلف هه‌ركاتێ‌ هه‌ستمان كردبێ‌ یه‌ك له‌و ڕێكخراوانه‌ كاری ته‌بشیری بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی پار ساڵ ئینجیل به‌سه‌ر قوتابیان دابه‌ش كرا، ڕێگه‌یان پێ‌ ناده‌ین، هه‌ر ڕێكخراوێكیش به‌ناوی مه‌سیحیه‌ت له‌ كوردستان كار بكات، ده‌بێ‌ پابه‌ندی ئه‌و ڕێنمایيانه‌ بێت، كه‌ له‌وزه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وه‌ك یاسا ڕێك خراوه‌ بۆ كاری ڕێكخراوه‌یی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌سیحیه‌كان هه‌یه‌‌و له‌وه‌دا كاری پێویست ئه‌نجام ده‌دات.