بسم الله الرحمن الرحيم
سوپاس وستایش بۆخوای شافی و شیفابه‌خش، درودو ڕه‌حمه‌تی خوا بۆ پێغه‌مبه‌ره‌ی ڕێنمایی كه‌ری مرۆڤایه‌تی و هاوڵانی تا ڕۆژی دوایی. خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:[ قُل لَّن يُصِيبَنَا إِلَّا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَنَا هُوَ مَوْلَانَا وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ] التوبة:51.
ئه‌م نه‌خۆشی و به‌ڵایه كه له ئه‌مڕۆدا به‌ڕۆكی مرۆڤایه‌تی گرتووه و هه‌موو جیهانی ته‌نیووه ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێی(كوفید 19) ، بێده‌گوترێت و سه‌رچاوه‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌گوترێت بۆیه‌كه‌م جار له مانگی دوانزی ساڵی(2019) له بازاری خوارده‌مه‌نیه ده‌ریاییه‌كان له شاری (ووهانی) وڵاتی چینه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا كه ئه‌م شاره ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته نزیك 11 ملیون كه‌س.
پسپۆڕان شاره‌زایانی ڤایرۆسناس ده‌ڵێن ئه‌م ڤایرۆسه له‌ناو ڕیخۆڵه‌كانی په‌له‌وه‌ری شه‌مشه‌مه‌كوێره‌دا ده‌ژی له ڕێگه‌ی پاشه‌ڕۆ و میز و ههواووه ده‌گوازرێته‌وه بۆ زینده‌وه‌ره‌كانی تر، مرۆڤیش له‌م تووشبوونه به‌ده‌رنییه و بگره ئه‌گه‌ر توشبوو و گه‌یشته لای مرۆڤ به‌خێرای ته‌شه‌نه‌ده‌كات و له مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی تر زۆر به‌ئاسانی ده‌گوێزرێته‌وه ئه‌وه‌نده‌ی حیسابه بگاته مرۆڤ ئیتر ئه‌و مرۆڤه‌ی كه توشی ده‌بێت به‌ركه‌وته‌ی به هه‌ر مرۆڤێكی تر هه‌بێت ڕاسته‌خۆ ئه‌ویش ده‌بێته هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه، ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه شاره‌زایان ده‌ڵێن گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له شه‌مشه‌مه‌كوێره بۆ مرۆڤ زۆركه‌مه وده‌گمه‌نه، به‌ڵام كه گه‌یشته مرۆڤ ئیتر زه‌حمه‌ته به‌رگیری له‌بڵاو بوونه‌وه‌ی بكرێ ، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رچاوه‌ی هه‌وڵگیری ئابوری (بلومبیرغ) كه له‌ساڵه‌كانی (1990)دامه‌زراوه و دامهزراویهكی هه‌وڵگیریی ئابووریی ئه‌مریكی ده‌ڵێت: ڤایرۆسی كۆرۆنا (وه‌با إكس)ه و یه‌كێكه له‌جۆره په‌تا ده‌گه‌مه‌نه ئاڵۆزه‌كان و سه‌رچاوه ته‌ندروستیه جیهانیه‌كان ده‌سته‌وسانن له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆی هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه تا ئێستا زیاتر له(هه‌زاران) مرۆڤ توشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌بوون و له‌چه‌ند وڵاتێكیشدا بڵاوبووته‌وه و كوردستانی ئێمه‌ش به‌ده‌رنییه له‌و زه‌مینه‌یه‌یی كه ئه‌م ڤایرۆسه‌ی تێدابڵاوبووتهوه، وڵاته‌كانی دراوسێشمان به‌هه‌مان شێوه به‌قورسی تووشی بوون و وتوانای به‌گرتنیان نییه له‌به‌رده‌م ئه‌م ڤایرۆسه‌دا.
- هه‌ڵوێستی ئیسلام به‌رامبه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه نوێیه‌دا.
نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان و په‌تای كۆرۆنا دوژمنێكی حه‌قیقی مرۆڤه و بۆیه به‌رگری كردن له‌به‌رامبه‌ریه‌وه به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت ئه‌ركه‌و ده‌بێت له ڕووبهڕووبونهوهیدا ئامادهباشبین، چونكه ئه‌م ڤایرۆسه نه‌شوێن دهنهناسێ نه گه‌وره‌و بچوك نه ژن وپیاو نه كافرو موسڵمان، بۆیه گرنگه ئێمه به‌دوای چارهسهدا بگه‌ڕێن ئه‌مه‌ش لێره‌وه كابرایه‌كی ده‌سته‌كی هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر(د.خ) گووتی:( يَا رَسُول الله، نتداوى؟ فَقَالَ: " تداووا، فَإِن الله لم يضع دَاء إِلَّا وضع لَهُ دَوَاء غير الْهَرم) لێره‌وه‌یه له ئیسلامدا چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن بۆ هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك جا ده‌واو ده‌رمان بێت یان خۆپارێزی بێت به یه‌كه‌م هه‌نگاوی گرنگ و زه‌روری ده‌زانێ بۆ پارێزگاری گیان و جه‌سته‌ی مرۆڤ، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌پێناو پاراستنی گیانی مرۆڤه و پارێزگارییه له‌و مه‌خلوقه به‌شكۆیه كه خوا رێزی لێناوه، بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) ڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌ی به‌یان كردووه كه بۆ هه‌موو نه‌خۆشیه‌ك چاره‌سه‌ر و ده‌رمانێك هه‌یه و هیچ نه‌خۆشیه‌ك نییه به‌بێ ده‌واو چاره‌سه‌ر مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ هێشتا نه‌گه‌یشتبێت به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشیه‌كه، ئه‌مه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت مادام نه‌خۆشیه‌ك هه‌یه به‌دڵنیاییه‌وه چارهسهركهشی هه‌یه، ناڕاسته‌وخۆ پێی گوتوین ناڕه‌حه‌ت مه‌بن و مه‌ترسن له‌به‌رده‌م نه‌خۆشیه‌كان و ده‌سه‌وسان مهوهست هه‌وڵی خۆتان بده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك كه به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی گرتووه به‌تایبه‌ت كه ئێستا كۆرۆنا به‌رۆكی جیهان و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی گرتووه، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نییه مرۆڤایه‌تی گه‌یشتبێته بن به‌ست و ئیتر نه‌توانێت چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م په‌تایه نه‌دۆزرێته‌وه، بۆیه هه‌موو نه‌خۆشێك شیفای هه‌یه و دهواكانیش ته‌نها وه‌سیله و هۆكاری شیفان ئه‌گه‌رنا خوای گه‌وره شیفابه‌خشی حه‌قیقییه، و ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی به ئه‌ندازه‌یه‌ك خستوه‌ته‌ناو ئه‌و دهواییهی كه به‌كاری دێنین ونابێت واشبزانین ئه‌و ده‌وایه شیفابه‌خشی ڕاسته‌قینه‌یه، ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ تا ئێستا چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی كۆرۆنایهیی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه نیشانه‌ی ئهوهنییهكه چاره‌سه‌ری نه‌بێت، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌كان له زه‌مانێكه‌وه بۆ زه‌مانێكی تر ده‌گۆڕێت و هه‌میشه كه‌رتی ته‌ندروستی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه ده‌ستی بگات به هه‌موو چاره‌سه‌ره‌كان هه‌رگیز دڵخۆش نییه كه ده‌سته‌وسانن له‌به‌رده‌م نه‌خۆشیه‌كان و نه‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆیان، كه‌رتی ته‌ندروستی جیهان كاتێك سه‌ركه‌تووه كه كه‌شفی ماناكانی ئه‌م فهرموودهیهدهكات كه پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت" إنَّ اللَّه تَعَالى لمْ يُنْزِلْ داءً إلا أنزلَ لهُ دَواءٌ، عَلمهُ منْ عَلِمَهُ، وجهِلَهُ مَنْ جَهِلهُ، إلا السَّامَ وهُو الموتُ " ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئومێدێكی ته‌واومان پێ ده‌به‌خشێت، ئومێدێك كه هیچ نه‌خۆشێك بێ چاره‌سه‌ر نامێنێته‌وه و هیچ نه‌خۆشێكیش نییه به‌یێ شیفا، ئێمه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ناكه‌ین كه كه‌سێك ئه‌جه‌لی ته‌واوبووبێت ئه‌گه‌رنا هه‌موو نه‌خۆشیه‌ك ده‌وایه‌كی هه‌یه‌و چاره‌سه‌رێكی ده‌ست ده‌كه‌وێت، مردنیش به‌ده‌ست مرۆڤنییه وناتوانێت ڕێگری لێبكات، بۆیه دڵخۆشبین هه‌رچه‌نده نه‌خۆشیه‌كه گه‌وره و قورس و گران بێت چاره‌سه‌رێكی هه‌ر هه‌یه.
بۆیه په‌یامی ئیسلام پهیامهێكه كه هه‌رگیز دژیایه‌تی نییه له‌نێوان ماده‌و وڕۆحدا چۆن چاره‌سه‌ر و چاكسازی نه‌فسی و ده‌روونی له ئیسلامدا هه‌یه ئاواش چاره‌سه‌ری به‌ده‌نی وچهستهیی هه‌یه خوای زانستی شه‌ریعه هه‌مان خوای زانست پزیشكی و توبه ناكرێت ئه‌م دوانه له كۆی سیتهمهكهدا دژایه‌تیان هه‌بێت ، به‌ڵام له چۆنیه‌تی مامه‌ڵكردن لهگهلێاندا جیاوازی په‌یداده‌بێت، ئه‌وش شتێكی زۆر ئاساییه، بۆیه ئیسلام ته‌ناها كار له‌سه‌ر ڕۆح ناكات به‌ته‌نها و هه‌رئاواش كار له‌سه‌ر بهدهنناكات به‌ته‌نها هه‌ردوو جانبهكه پێكه‌وه به هاوسه‌نگی مامه‌ڵه‌ده‌كات، بۆیه كاتێك په‌تایه‌ك بڵاو ده‌بێته‌وه ئیسلام به‌جوانترین شێوه به‌رنگاری ده‌بێته‌وه پێغه‌مبه‌ر(د.خ) وه‌ك بنه‌مایه‌كی گشتی هۆشیارمان ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر وهبایهك په‌تایه‌ك له شوێنكدا هه‌بوو ئه‌هلی ئه‌و شوێنه له‌وشوێنه‌دا بمێنه‌وه دهرنهجن و كه‌سیش سه‌ردانی ئه‌وشوێنه نه‌كات. بمێنه‌وه له جێگه‌ی خۆتان و دهرمهجن تاخوا ئه‌م به‌ڵایه له‌ناو ده‌بات (إذا وقع الوباء بأرض أنتم فيها فلا تخرجوا منها فرارًا منه، وإذا وقع بأرض ولستم بها فلا تهبطوا عليها) چه‌ند جوانه ئێمه به‌م جۆره و به‌م تێگه‌یشتنه ته‌ماشای ئه‌و به‌ڵاو نهخۆشییهبكهین و به‌م جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كاندا بكه‌ین.
له‌مه‌ی كه ڕابورد ئه‌وه‌حاڵی ده‌بین مرۆڤ هه‌رجۆرێك هه‌ر دینێك وهه‌ر زمانێكی هه‌بێت ئه‌گه‌ر رووبه‌رووی نه‌خۆشێكی گووازراوهبوو وه‌ك ئه‌م په‌تایی كۆرۆنایه، ئه‌وه پێویسته وه‌ك واجبێكی ئینسانی و شه‌رعی ده‌بێت هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كان و ئه‌وشوێنانه‌ش كه كۆبوونه‌وه‌كانی تێداده‌كرێت وازیان لێبێنێ و دووربكهوێنهوه لێیان به حه‌ج و عومه‌ره و مزگه‌وت و جومعه‌و جهماعهتیشهوه، كاتێك ئه‌م فهریزانه له شه‌رعدا ههڵدهسپارێن له‌به‌ر عورزێك و پێشهاتێكی وه‌ختی ئه‌وه شوێنه‌كانی تر وه‌ك پرسه‌و شیرینی خواردنه‌وه و خۆشیه‌كانی تر و شوێنه‌كانی وه‌ك نێرگه‌له‌خانه و چایه‌خانه و و هۆڵه وه‌رزشیه‌كان و سه‌یرانگاكان به ئه‌ولا حه‌قی داخستن و دوور كهوتنهوهلێیان هه‌یه، چونكه ئه‌م نه‌خۆشیه ڤایڕۆسهو ڤایرۆسیش باشترین زه‌مینه بۆگهشهكردنی به‌ریه‌كه‌وتنه‌وه وله‌ڕێی بهریهكهتن و تێكه‌ڵبوونه‌وه به شێوه‌یه‌كی خێرا له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گوازرێته‌وه.
مادام ئیسلام گرنگی داوه به‌مرۆڤ و پاراستنی گیانی مرۆڤی به یه‌كێك له مهقاسدهكانی شه‌ریعه‌ت هه‌ژمار كردووه، كوشتنی مرۆڤ و زیانگایاندن پێی و ترساندنی مرۆڤ به یه‌كێك له گوناهه گه‌وره‌كان ته‌ماشاده‌كات، بۆیه ده‌بێت ئێمه‌ش به‌گرنگه‌وه ته‌ماشای ئه‌وه‌بكه‌ین و دووربین له زیان گه‌یاندن به كه‌سه‌كانی ده‌ور وبه‌رمان و خۆمان و خه‌ڵكیش بپارێزین له‌م ڕوانگانه‌وه.
1- ئه‌گه‌ر نه‌خۆشین به‌زووترین كات خۆمان چاره‌سه‌ربكه‌ین نه‌وه‌ك ئه‌م نه‌خۆشیه بگوازرێته‌وه بۆ كه‌سێكی تر‌و ئه‌ویش به‌هۆی ئێمه‌وه گرفتاربێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی نه‌خۆشن چیمان پێده‌كرێت بهدهمیانهوهبین، باشترین رێگاش بۆ به‌رگری له‌نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان و به‌تایبه‌تریش نه‌خۆشی كۆرۆنا تێكهڵنهبوونه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی و گۆشه‌گیرییه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه جێبه‌جێ بكه‌ین له‌م ڕۆژه‌دا كه ده‌فه‌رمووێت:" لا چرر ولا چرار " باشترین شت ئه‌وه‌یه تێكه‌ڵی خه‌ڵكی نه‌بین
گرنگی تهواوبدهین به پاك و خاوێنی چ له‌ڕووی شكڵ و بهدهنهوهبێت یان پاككردنه‌وه‌ی دڵ و ده‌روونمان بێت، پاك وخاوێنی یه‌كێكه له داخوازیه‌كانی شه‌ع له‌سه‌رمان و پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رمووێت:
- " الطهور شطر الإيمان " پاك وخاوێنی به‌شێكه له به‌شه‌كانی ئیمان و باوه‌ڕداریمان، هه‌ربۆیه بۆ په‌رستشێكی گه‌وره‌ی وه‌ك نوێژ كه یه‌كێكه له پایه‌كانی ئیسلام ده‌ست نوێژی كردووه به‌مه‌رجی دروستی ئه‌و په‌رستشه و ته‌وافی ماڵی خواش هه‌روایه به‌بێ پاك وخاوێنی نه‌نوێژ دروسته لای خوا نه ته‌وافی ماڵی خواش كه یهكهێكه له نوسكهكانی حه‌جج، سه‌باره‌ت به‌ده‌ستنوێژ شوشتنی پێنج فه‌رزه‌كه پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت:" أَرَأَيْتُمْ لَوْ أَنَّ نَهْرًا بِبَابِ أَحَدِكُمْ يَغْتَسِلُ مِنْهُ كُلَّ يَوْمٍ خَمْسَ مَرَّاتٍ هَلْ يَبْقَى مِنْ دَرَنِهِ شَيْءٌ؟ قَالُوا: لَا يَبْقَى مِنْ دَرَنِهِ شَيْءٌ. قَالَ: فَذَلِكَ مَثَلُ الصَّلَوَاتِ الْخَمْسِ يَمْحُو اللَّهُ بِهِنَّ الْخَطَايَا " یان ده‌فه‌رمووێت:" لَوْلاَ أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِي لأَمَرْتُهُمْ بِالسِّوَاكِ عِنْدَ كُلِّ وُضُوءٍ " لێره‌وه‌یه ده‌سنوێژگرتن و خۆشۆرین و دهموودان ششتن یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی خۆپارێزی له نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان. هه‌رچه‌ند پاكوخاوێنی به‌شێكه له به‌شه‌كانی ئیمان له‌لایه‌كه‌وه لهلایهكیتریشهوه دژنییه به سروشت و فیتره‌تی پاكی هه‌ر مورۆڤێكهوه بۆ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رمووێت:" خَمْسٌ مِنَ الْفِطْرَةِ: الْخِتَانُ، وَالاِسْتِحْدَادُ، وَتَقْلِيمُ الأَظْفَارِ، وَنَتْفُ الإِبِطِ، وَقَصُّ الشَّارِبِ" "
1- وردبوونه‌وه له‌م سونه‌تانه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌ندروستی جیهانی به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان له ئێستادا بانگه‌شه‌بۆ به‌پایان گه‌یاندنی ئه‌م سوننهتانهدهكات و له پێش هه‌موو كه‌سێكه‌وه ئێمه‌ی موسڵمان پێویسته پابه‌ندبین پێیانه‌وه چونكه پابه‌ندبوون به پاك و خاوێنیه‌وه واجبێكی شه‌رعی و داخوازیه‌كی ته‌ندروستی و پێویستیه‌كی ههنهوكی و یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی خۆپارێزی له نه‌خۆشی كۆرۆنا.
- ئه‌مه له‌ڕووی پاكوخاوێنی به‌ده‌نییه و له ڕووی ئه‌منی خواراكهوه ئیسلام پاكخۆری به‌یه‌كێك له واجبه‌كان و پێویستیه‌كانی مرۆڤ ته‌ماشاده‌كات و فه‌رمانمان پێده‌كات پاك خۆربین، چونكه پاك خۆری ڕێگه‌یه‌كه لهڕیگهكانی خۆپارێزی له‌نه‌خۆشیه گوێزاوه و كوشنده‌كان وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:
[ الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِنْدَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالإِنْجِيلِ يَأْمُرُهُم بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنْكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالأغْلاَلَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ] (الأعراف: 157). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خواردن و خواردنه‌وه و به‌كارهێنانی پاكهكان هه‌رئاوا نابێت به ههوانتهبێت و ده‌بێت به ڕێساویاسای خۆی ده‌ستی بۆ به‌رین و زیاده‌ره‌وی تێدانهكهین ئه‌مه‌ش هه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤه و زیادهرهوینهكردنیش له‌خواردن و خواردنه‌وه یه‌كێكه له ڕیگاكانی خۆپارێزی وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ده‌فه‌رمووێت:" مَا مَلَأَ آدَمِيٌّ وِعَاءً شَرًّا مِنْ بَطْنٍ بِحَسْبِ ابْنِ آدَمَ أُكُلَاتٌ يُقِمْنَ صُلْبَهُ فَإِنْ كَانَ لَا مَحَالَةَ فَثُلُثٌ لِطَعَامِهِ وَثُلُثٌ لِشَرَابِهِ وَثُلُثٌ لِنَفَسِهِ ".
4- هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه له په‌یوه‌ندیه ناشه‌رعییه‌كان ئیسلام به یه‌كێك له ڕگاكانی خۆپاریزی هه‌ژمارده‌كات ج وه‌ك تاك و ج وه‌ك كۆمه‌ڵگه بۆیه ئیسلام په‌یوه‌ندیه ناشه‌رعییه‌كانی حه‌رام كردووه وه‌ك زینا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه دهبێتهماییی تێكڵ بونی نه‌ژاد و سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی كوشنده‌ی وه‌ك ئایدز، له ئێستاشدا یه‌كێكه له ڕگاكانی بڵاو بوونه‌وه كۆرۆنا، كه‌واته حه‌رام كردنی ئه‌م په‌یوه‌ندیه ناشه‌رعیانه ته‌نها له‌به‌ر یه‌ك جۆر نه‌خۆشی نییه وبگره یه‌كێك لههۆكارهكانیشی خۆپارێزییه له نه‌خۆشی كۆرۆنا و ده‌یان نه‌خۆشی تر كه تا ئێستا ده‌رنه‌كه‌وتوون و ئێمه نایان زانین.
5- خاڵكی گرن بۆ ئه‌مڕۆمان وه‌ك به‌شێك له پارێزی شكۆی مرۆڤ ئه‌و براو ئازیزانه‌مان كه سه‌رچاوه‌ی بشێویان له‌بازار و سه‌ر عه‌ره‌بانه‌و ره‌ج و ئاره‌قاوی ناوچاوانیانه زۆرگرنگ و فرسه‌تێكی باشه بۆلاكردنهوه به‌لایانداو ئه‌كی سه‌رشانیان له‌م كاته‌دا سوك بكه‌ین و دههستگرۆیان بكه‌ین به‌تایبه‌تر له‌رووی مادییه‌وه ئه‌و جیاوازی و ناكسانییهی كه له‌نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه نه‌هێڵین و عه‌دالت و دادپه‌روه‌رانه سه‌روه‌ت وسامانی مۆلكراوی حكومه‌ت به‌سه‌ریاندا دابه‌شبكرێت و ئه‌وانه‌شمان كه خوا بهنعمهت و سه‌روه‌ت و سامان به‌سه‌ری كردووینه‌ته‌وه هه‌لێكی باشه زیاتر و خێراتر به‌ده‌م نه‌دار و هه‌ژارانه‌وه بڕۆین، بۆ رێگری له كۆرۆنا ته‌نها ئهمهشبگرینه به‌ر كارێكی چاك و گه‌وره‌مان كردووه.
بۆیه له‌كۆتایدا ئه‌وه دوو بات ده‌كه‌ینه‌وه خۆپارێزی لهنهخۆشهی كۆرۆنا واجبهێكی شه‌رعی و زه‌روره‌تێكی هه‌نووكه‌ییه و پێوسته هه‌موو ڕێكاره‌كان بگرینه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌م ده‌ردوو نه‌خۆسییه به‌دووربێت.
له خوای گه‌وره و باڵاده‌ست ده‌پارێنه‌وه كه بمان پارێزی له‌م نه‌خۆشه‌و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی جارێكی تر ئاه و هه‌ناسه‌یه‌كی تری ئیسراحه‌ت هه‌ڵمژێت.
( اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْبَرَصِ، وَالْجُنُونِ، وَالْجُذَامِ، وَمِنْ سَيِّئِ الأَسْقَامِ).
یه‌كیه‌تی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
ناوچه‌ی هه‌ورامان( 13 /3/2020). خورماڵ