شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیانیان كرد، له دانیشتنێكدا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سوپاسی سكرتاریه‌تی قوتابیانی كرد، بۆ په‌یوه‌ندی باشی نێوان هه‌ردوولاو، هاتنیان بۆ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی زانایان به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن.
له دانیشتنێكدا باس له ره‌وشی خوێندنی ئایینی له هه‌رێمی كوردستان كرا‌و تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی ره‌وشی خوێندنی ئایینی له كۆلێژ‌و په‌یمانگا‌و دواناوه‌ندییه‌كانی ئیسلامی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پێش ده‌بات.
|