دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه كۆماری ئیسلامی ئێران به شێوه‌یه‌كی چڕ‌و پڕ تۆپبارانی سنوره‌كانی هه‌رێم ده‌كات‌و چه‌ندین خه‌ڵكی سنووره‌كان ئاواره بوونه‌و زیانیان پێگه‌یشتووه، سه‌ره‌ڕای زیانی ماددی‌و سووتانی ڕه‌زو باخ‌و پووش‌و پاوانی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، زانایانی ئایینی له وتاری هه‌ینییاندا زۆر به توندی ئیدانه‌ی تۆپبارانه‌كه‌یان كرد‌و، دا‌واشیان كرد كۆماری ئیسلامی به‌خۆی دابچێته‌وه‌و چیتر ئه‌و سنوورانه ئاگر باران نه‌كات. ده‌ستخۆشانه‌شیان له یه‌كێتی زانایان كرد بۆ ئه‌و نامه‌یه‌ی ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌نداری كۆماری ئیسلامی ئیرانیان كردووه. |