منداڵێكی ئورده‌نی چالاكی رۆژانه‌ی خۆی وه‌كو خواردن‌و خواردنه‌وه‌و هه‌ڵگرتن‌و كردنه‌وه‌ی شته‌كان به په‌نجه‌كانی پێ ئه‌نجام ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێ ده‌ست‌و باسك له دایك بووه.
رۆژنامه‌ی (الرای) ئورده‌نی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له ده‌می دایكی ئه‌و منداڵه گواستۆته‌وه، كه عه‌لی ته‌مه‌نی سێ ساڵه‌و له‌ناو خێزانه‌كه‌ی خۆیدا له‌هه‌مووان كچكه‌تره، هه‌ر له‌و كاته‌ی له‌دایك بووه بێ ده‌ست بووه‌و ئێسكی قاچه‌كانیشی نیه، به‌ڵام كاره‌كانی خۆی به‌و چه‌نجه‌ی پێیه‌كانی ڕاده‌په‌ڕێنێ.
دایكی ئه‌و مناڵه باسی له‌وه‌ش كردووه، كه كوڕه‌كه‌ی به زگ‌و سه‌رو قاچه‌كانی زۆر به جموجۆڵه‌و توانای جوڵانه‌وه‌ی زۆریشی هه‌یه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و منداڵه له ژێر چاودێری پزیشكی دایه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێسقاه‌كانی توند بن‌و له ڕووی ته‌ندروستیه‌وه له ئه‌ندامه‌كانی تری باش بێت، به‌ڵام ئه‌و توانا‌و جوڵانه‌وه سه‌رسوڕهێنه‌ره وای كردووه، كه دڵی دایكی خۆش بكات‌و هه‌ندێ له پێویستیه‌كانی خۆیشی راپه‌ڕێنێ.
|