یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستاندا كێشه‌و گرفتی له‌سه‌ره، مه‌سه‌له‌ی ماره‌بڕینی ئافره‌تانه، كه به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵه كه‌سێك، كه به هیچ پێوه‌رێكی شه‌رعی‌و یاسایی مافی ماره‌بڕینی ئافره‌تیان نییه، هه‌ڵده‌ستن به گرێبه‌ستی هاوسه‌رێتی ئه‌مه‌ش گرفتی گه‌وره‌ی ناوه‌ته‌وه، وه‌ك ماره‌كردنی كچی بچووك‌و، ماره‌بڕینی ئافره‌تی عه‌ره‌ب‌و بێگانه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێكی ئه‌منی ئاگاداری بێت، هه‌روه‌ها گوێڕایه‌ڵی نه‌كردنی لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه به‌داخه‌وه زۆر جار كوشتنی لێكه‌وتۆته‌وه، به‌مه‌ش هه‌م مافی ئافره‌تان پێشێل ده‌كرێت‌و، هه‌میش گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌بێت، به‌یه ده‌بێ ئه‌و جۆره كارانه پێشیان لێبگیرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان پڕۆژه یاسایه‌كی ئاماده كردووه به‌ناوی (یاسای مه‌ئزونی شه‌رعی)، كه بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه سوود له یاسای چه‌ند وڵاتێكی ئیسلامی وه‌رگیراوه، كه هه‌مان شتیان هه‌یه، وێنه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ئه‌م یاسایه دراوه‌ته په‌رله‌مان‌و، له دانیشتنی هاوبه‌شی نێوان مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و لێژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی (26/5/2010) جه‌غت كرایه‌وه، كه ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكرێت‌و، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دادوه‌ران‌و، لێژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مانیش گفتووگۆ بكرێت‌و، بدرێته په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامدا بتواندرێت رێگه له‌و كارانه بگیرێت‌و، چیتر له په‌نای ناوی مه‌لایه‌تییه‌وه، كه‌سانێكی ناشاره‌زا گرفت بۆ كۆمه‌ڵگا دروست نه‌كه‌ن‌و، مافه‌كانی ئافره‌تانیش پێشێل نه‌كه‌ن، به‌ڵكو له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك تایبه‌ت بكرێت به‌چه‌ند كه‌سێك‌و، ئه‌وانیش مه‌رجی تایبه‌تیان بۆ دابندرێت. |