یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
یه‌كێتی زانایان هه‌ڵمه‌تێك بۆ نه‌هێشتنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/06/2010 : 13:59:47
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌بۆنه‌ی هاتنی رۆژی نه‌هێشتنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌ هۆڵی زانایان له‌ هه‌ولێر هه‌ڵستا به‌ سازدانی كۆڕێكی به‌رفراوان بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ وتاربێژانی شاری هه‌ولێر، كه‌ له‌ كۆڕه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌ فه‌رسه‌ت دۆڵه‌مه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان‌و عه‌بدولره‌حمان سدیق سه‌رۆكی سه‌نته‌ری پرد بۆ توێژینه‌وه‌ ئاماده‌ی بوون.
له‌ سه‌ره‌تای گفتوگۆكاندا سه‌رۆكی سه‌نته‌ری پرد تیشكی خسته‌ سه‌ر پێناسه‌‌و جۆره‌كانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان‌و، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی توشبوون به‌و مادانه‌‌و، پاشان زیانه‌كانی، كه‌ له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌و توندروستی‌و سیاسی زیانی زۆر گه‌وره‌یان هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌ركی په‌له‌مان‌و حكومه‌ت‌و سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ره‌ پێكه‌وه‌ به‌ره‌نگاری ئه‌و دیارده‌یه‌ ببنه‌وه‌، پاشان هاته‌ سه‌ر رۆڵی زانایانی ئایینی له‌و لایه‌نه‌‌و، به‌تایبه‌تی كه‌ ئه‌وان چینێكی زۆر كاریگه‌ری ناو كۆمه‌ڵگانه‌‌و، پێویسته‌ رۆڵی مه‌زن ببینن.
فه‌رسه‌ت دۆله‌مه‌ری هاته‌ سه‌ر باسی ئه‌و دیارده‌یه‌ له‌ كوردستان‌و، باسی له‌وه‌ كرد، كه‌ ئێستا له‌ كوردستان ئه‌و حاڵه‌ته‌ هه‌یه‌‌و، زیاتریش له‌وانه‌یه‌ كه‌ له‌ وڵاتانی دیكه‌ ژیاون‌و، زۆریش هه‌وڵ درا كوردستان بكرێته‌ پردێك بۆ په‌ڕاندنه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ئێمه‌ توانیمان كۆنتڕۆڵی بكه‌ین.
دۆله‌مه‌ری له‌ درێژه‌ی وتاره‌كه‌ی گووتی: ئێستا له‌ كوردستان نزیكه‌ی (1500) كه‌س گیرۆده‌ی خواردنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان بووه‌، كه‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ پێویستی به‌ هاوكاری هه‌موو لایه‌كه‌ له‌ خانه‌واده‌‌و زانایان‌و ته‌واوی پێكهاته‌كانی كوردستانه‌‌و، به‌ڵام له‌ناو ئه‌وانه‌ زۆریان له‌ رێگه‌ی چاكسازییه‌وه‌ چاك بوونه‌ته‌وه‌‌و، ئێستا وه‌ك مرۆڤێكی ئاسایی كاره‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، ئێستا له‌ كوردستان (152) كه‌سی به‌ندكراو به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانمان هه‌یه‌‌و، له‌وانه‌ (28) كه‌سیان به‌ندكراوی یه‌كجارین.
دۆله‌مه‌ری رایگه‌یاند، مه‌سه‌له‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ئه‌وه‌نده‌ ترسناكه‌، كه‌ هیچی كه‌متر نییه‌ له‌ تیرۆر‌و ته‌قاندنه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌توانین ناوی بنێین: تیرۆری له‌سه‌ره‌خۆ.
له‌ كۆتاییشدا مامۆستایانی ئاماده‌ بوو داوایان كرد، هه‌ر له‌ درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان سنوورێك بۆ فرۆشتن‌و خواردنه‌وه‌ی ماده‌ كحولیه‌كان له‌ كوردستان دابندرێت، چونكه‌ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی خواردنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌بن، سه‌ره‌تاكه‌یان له‌ ماده‌ كحولیه‌كانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات.
هه‌روه‌ها داوا له‌ وتاربێژانی كوردستان كرا، كه‌ هه‌موویان له‌ وتاری هه‌ینی به‌یانیدا وه‌ك هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان وتار بده‌ن‌و، وشیاری له‌ زیان‌و مه‌ترسی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ به‌ هاووڵاتیان رابگه‌یه‌نن.