به پێی هه‌واڵێكی سی ئێن ئێن رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆتی جوله‌كه، به شێوه‌ی ڤیدیۆیی سروودێكی منداڵانی كه‌ناڵی تیور ئه‌لجه‌نه‌ی بڵاوكردۆته‌وه به‌ناو نیشانی (كاتێك شه‌هید ده‌بین ده‌چینه به‌هه‌شت)، كه وشه‌كانیان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی ئینگلیزی، رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌ناڵه‌ش چووه‌ته نێو ئه‌و كه‌ناله عه‌ره‌بیانه‌ی خه‌ڵكی له دژی ئیسرائیل هان ده‌ده‌ن.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: ئیسرائیلیه‌ك گووتوویه‌تی: پێم وایه ئه‌ركی ئێمه‌یه ئه‌و منداڵانه بكوژین پێش ئه‌وه‌ی گه‌وره ببن، چونكه به دڵنیاییه‌وه له داهاتوودا ده‌بنه تیرۆریست‌و، پێویسته ئیسرائیلیه چه‌پڕه‌وه‌كان به ئاگا بێنه‌وه چونكه هه‌موو عه‌ره‌ب وه‌كو ئه‌وانه وانه، كه‌چی یه‌كێكی دیكه ده‌ڵێت: هیچ جیاوازیه‌ك له نێوان عه‌ره‌ب موسڵمان‌و ئێمه نییه، چونكه ئێمه‌ش فێر ده‌كرێین كه خزمه‌تكردن له ریزه‌كانی له‌شكر له هه‌موو شتێك گرنگتره.
|