ماوه‌یه‌كه چه‌ند كۆمپانیایه‌ك، ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌ی قیست به هاووڵاتیان ده‌فرۆشن، به‌ڵام هاووڵاتیان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بانكه‌كان ده‌كه‌ن، نه‌ك له‌گه‌ڵ خودی كۆمپانیایه‌كه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی پرسیار‌و گومان ده‌رباره‌ی حوكمه‌كه‌ی، كه ئایا حه‌ڵاڵه یان حه‌رامه.
په‌یامنێری (zanayan.org) له لێژنه‌ی فه‌توا ده‌ستی كه‌وتووه، كه دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك هاووڵاتی ئه‌و پرسیاره‌یان له لێژنه‌ی فه‌توا كردووه، لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان فه‌توایه‌كی له‌م باره‌وه ده‌ركردووه، كه ئه‌م ئۆتۆمبێلانه، ئه‌گه‌ر بانك بیكڕێته‌وه ئینجا به هاووڵاتی بفرۆشێت، ئه‌وه هیچ حه‌رام نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر كۆمپانیایه‌كه خاوه‌نی ئۆتۆمبێل بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی بانك بیكڕێته‌وه، ئه‌وه حه‌رامه.
ده‌قی درێژه‌ی فه‌توایه‌كه له به‌شی فه‌توا بخوێنه‌وه.
|