یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "    *****    *****   بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دەکات   
پسپۆڕێكی ئه‌مه‌ریكی‌و كچێك له‌ لێژنه‌ی باڵای فه‌توا موسڵمان ده‌بن
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/06/2010 : 16:37:32
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ زنجیره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ لێژنه‌ی فه‌توای كوردستان موسڵمانبوونی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن، (تیموسی)ی به‌ریتانی له‌ لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاند، كه‌ ناوبراو پێشتر له‌ دوبه‌ی ئیماراتی موسڵمانێتی خۆی له‌ (2/مایۆی/2010) به‌ ره‌سمی راگه‌یاند بوو، كه‌ خۆی ده‌ڵێت: من كه‌سێكی ئایین مه‌سیحی بووم، خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی دام‌و، سینگی كردمه‌وه‌ بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و، شاهێدمانی ده‌ده‌م جگه‌ له‌ ئه‌ڵڵا هیچ خودایه‌كی دیكه‌ نییه‌‌و، موحه‌مه‌دیش پێغه‌مبه‌ر‌و ره‌وانه‌كراوی خوایه‌، له‌ هه‌موو ئایین‌و عه‌قیده‌یه‌كی دیكه‌ به‌ری بووم‌و، ته‌نها ئیسلام هه‌ڵده‌بژێرم، ناوی خۆشم گۆڕی بۆ (عبد الله).
له‌ هه‌ولێر له‌ باره‌گای یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان دووباره‌ موسڵمانێتی خۆی دووپات كرده‌وه‌‌و، رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌و به‌وپه‌ڕی قه‌ناعه‌ته‌وه‌ موسڵمان بووه‌‌و، به‌ هیچ شێوه‌یه‌كیش به‌ پشتیوانی خوا په‌شیمان نابێته‌وه‌.
په‌یامنێری (zanayan.org) پرسیاری له‌ ناوبراو كرد، چۆن بڕیارت دا موسڵمان ببیت، ناوبراو گووتی: شه‌ش ساڵه‌ وه‌ك خه‌بیر‌و راوێژكاری ده‌وڵه‌ت له‌ به‌غدا‌و ئێراق ده‌ژیم، له‌وێ‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند خانه‌واده‌یه‌كی موسڵمان نزیك بووم‌و، هه‌ڵسوكه‌وت‌و كاری وانم ده‌بینی، زۆر سه‌رنجیان راكێشام، دوایی زیاتر لێیان نزیك كه‌وتمه‌وه‌، تا له‌ كۆتاییدا شاره‌زا بووم‌و، زانیم ئیسلام ئه‌و ئایینه‌ مه‌زنه‌یه‌، كه‌ هه‌موومان پێویستمان پێیه‌تی، بۆیه‌ به‌وپه‌ڕی متمانه‌‌و بڕواوه‌ موسڵمانبوونی خۆم راگه‌یاند.
كاتێكیش پرسیاری كۆمه‌ڵێك شتیان لێی كرد ده‌رباره‌ی ئایینه‌وه‌، ناوبراو زانیاری باشی هه‌بوو، له‌و ماوه‌یه‌ فێری زۆربه‌ی په‌رستش‌و لایه‌نه‌ ئایینیه‌كان بوو.
هه‌روه‌ها كچێكی مه‌سیحی دانیشتووی هه‌ولێر، كه‌ پیشه‌ی مامۆستای قوتابخانه‌یه‌ له‌ لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاند، له‌و باره‌وه‌ مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د ئێنه‌یی ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا به‌ (zanayan.org)ی راگه‌یاند: ئه‌و كچه‌ كه‌ مامۆستای قوتابخانه‌ بوو، له‌ مه‌جلیسی فه‌توا ویست‌و خۆشه‌ویستی خۆی ده‌ربڕی بۆ موسڵمان بوون، وه‌ له‌ مه‌جلیسی فه‌توا روكنه‌كانی ئیمان‌و روكنه‌كانی ئیسلامی پێ‌ گووترا‌و فێركرا، وه‌ رێنوومایی كرا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی ئایینی ئیسلام.
مامۆستا ئێنه‌یی له‌ درێژه‌ی قسه‌كانی گووتی: ئه‌و كچه‌ هه‌ر له‌سه‌ر داوای خۆی له‌ گه‌نجێكی موسڵمان ماره‌ كرا، كه‌ له‌گه‌ڵی هاتبوو بۆ لێژنه‌ی باڵای فه‌توا، هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ویش‌و به‌ هه‌وڵ‌و ماندووبوونی ئه‌و موسڵمان ببوو.