هه‌ڵبژاردنی لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان، كه له دوای كۆنگره‌وه مامۆستایانی ئایینی چاوه‌ڕێی ئه‌و ته‌شكیلاته نوێیه ده‌كه‌ن، ئیستا قسه‌و باسی له‌سه‌ر ده‌كرێ، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیش له‌و باره‌وه كاری خۆی ئه‌نجام داوه، به‌ڵام هێشتا هه‌نگاوی عه‌مه‌لی نه‌هاوێشتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند هۆكارێكی تایبه‌ته‌وه.
مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به په‌یامی ڕاگه‌یاند: كه ئه‌وان كاریان بۆ ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌نجام داوه‌و راوێژی مامۆستایانی ئاینیشیان كردووه، ئێستاش سه‌رقاڵی ئالیه‌تێكی تۆكمه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسه، به‌ڵام تا ئێستا بڕیاری فه‌رمی له‌و باره‌وه نه‌دراوه.
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتیشی: تا كاتی هه‌ڵبژاردن، ئێمه هیچ گۆڕانكاریه‌ك له لقه‌كان ناكه‌ین، ئه‌گه‌ر بشكرێ شتێكی كاتیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستا لقه‌كان هیچ كێشه‌یه‌كیان نیه‌و كاری خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئومێده‌واریشین بتوانین له ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌ڵبژاردنی لقه‌كان ئه‌نجام بده‌ین‌و به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌و پێكه‌وه ته‌شكیلاته‌كه له ڕێی هه‌ڵبژاردن نوێ بكه‌ینه‌وه.
|