یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   گەورە زاناو کەسایەتی دیاری عیراق دکتۆر شێخ عبدالرزاق ئەلسەعدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وەفاتی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات (مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی) کەلێنێکی گەورەیە بۆ هەموو زانایان    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات   
دكتۆر عثمان هه‌ڵه‌بجه‌يى
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/02/2020 : 21:41:56
قه‌باره‌ی فۆنت
خــــــەڵك و خـــــــاك و خــــودا !!

خەڵک ئازادە جنێو بە خودا بدات.

ئازادە جنێو بە پێغەمبەران بدات.

ئازادە سووکایەتیی بە موقەددەساتی موسوڵمانان بکات.

ئازادە قورئان بسووتێنێت، گاڵتە بە نوێژ و ڕۆژوو و حەج بکات.

ئازادە دڵی باڵاپۆشان بریندار بکات و، بە دواکەوتوو و دۆگما ناویان ببات.

بەڵام بۆ کەس نییە سووکایەتیی بە خاک و نیشتمان بکات، یا جنێو بە نەتەوە بدات.

بۆ کەس نییە گاڵتە بە ئاڵا و مارشی نیشتمانیی بکات.

بۆ کەس نییە ناوی هیچ سەرکردە و ڕۆشنبیر و ڕێکخراوێک بزڕێنێت.

بەڵێ، بۆ کەس نییە دڵی ناموسوڵمانێک بڕەنجێنێت، یا توانج لە ئایین و ئایینزایان بدات.

بەڵکو، لە بەر دڵی کۆمەڵێ شەیتانپەرست نابێت گاڵتە بە شەیتانیش بکەیت.

بە ڕاستیی، ئەمەی خستمە سەر کاغەز قسەی کوفری من نییە، بەڵکو زمانحاڵی ژمارەیەکی بەرچاوی وڵاتانی جیهانی ئیسلامیی ونائیسلامییە، وەک ئەوەی خاک و نیشتمان و مارشی نیشتمانیی و پەرچەم و ئاڵا و سەرکردە و ڕێکخراوەکان لە خودا و پێغەمبەران گەورەتر و، لە سرووت و پیرۆزییە ئیسلامییەکان پیرۆزتر بن.

بیهێنەرە بەر چاوی خۆت گەر کوردێک گاڵتە بە ئاڵای عێراق بکات، یا سووکایەتیی بە دزداشە و عەگاڵ بکات، یا عەرەبێک ئاڵای کوردستان بسووتێنێت، یا گاڵتە بە جامانەی کوردیی بکات، چ هەرایەک دەنرێتەوە و، چ گۆبەن و شەڕە جنێوێک بەرپادەبێت.!!

کێ بەلایەوە ئاساییە جنێوی پێ بدرێ؟! یا شەرەف و نامووسی لەکەدار بکرێ؟! یا سووکایەتیی بە ژن و منداڵی بکرێ؟!

ئەزانم هەندێ موسوڵمانیش زمانزبر و جنێوفرۆشن، بەڵام موسوڵمانی ڕاست و درووست خاک و نیشتمان و ئاڵا و میللەتی خۆی خۆش دەوێت و، قەت لەگەڵ ناوزڕاندن و سووکایەتییدا نیە و، قەت هانی خەڵک نادات بۆ سووکایەتیی و توند و تیژیی، بەڵام ئای چ داخێکی گەورەیە خاک و نیشتمان و قەومییەت و ئاڵا و پەرچەم و سەرکردە و ڕێکخراو لە خودا بە پیرۆزتر بزانین.!!

ئای چ برینێکی قووڵە لە وڵاتی موسوڵماناندا گشت ئایین و ئایینزاکان لە ئیسلام بەنازتر بن، ئیسلامیش غەریب و بێیناز بێت.

ئای چ زەلیلییە کە هەندێ سەرکردە بە شەرمەوە ناوی ئیسلام بەرن و، بە لایانەوە لەنگ و عەیبە بێت بە ناوی الله دەست بە وتارەکانییان بکەن.

یا هەندێ لە ڕۆشنبیران وا دەزانن ڕۆشنبیریی بریتییە لە سووکایەتی بە ئایین و بڕواداران و، گەر ناوی خودا و ئایەتێکی قورئان بەسەر زاریاندا بێت لە ڕۆشنبیریی دەکەون.

بە ڕاستیی ئەوەی دەگوزەرێ دووبارەبوونەوەی هەڵوێستی قەومی شوعەیب پێغەمبەرە –سەلامی خودای لێ بێت- کە بەو پێغەمبەرە نازدارەیان دەگووت: گەر لەبەر خزم و خوێش و هۆز و عەشیرەتت نەبا بەردبارانمان دەکردیت (وَلَوْلَا رَهْطُكَ لَرَجَمْنَاكَ)، ئەویش بەو پەڕی میهر و دڵسۆزییەوە پێی دەفەرموون: گەلۆ، ئاخۆ، خزم وهۆز و عەشیرەتی منتان پێ لە اللە عەزیزتر و گرنگترە (قَالَ يَا قَوْمِ أَرَهْطِي أَعَزُّ عَلَيْكُم مِّنَ اللَّهِ ).!!

لە کۆتاییدا دەڵێم: سووکایەتیی بە ئیسلام بکرێت یان نەکرێت، ئەوەی بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام کراوە بەهەر ئایین و ئایدیایەکی تر بکرایە ئێستە ناوی لە کوولەکەی تەڕیشدا نەمابوو.

ئێوە دەزانن ساڵانە لە جیهاندا بۆ دژایەتیی ئیسلام چەند کۆنفرانس و کۆنگرە دەبەسرێت و، چەند بەرنامە و کەناڵ دادەمەزرێت و، چەند پەڕتووک و کتێب و مەقال دەنووسرێت و، چەند پەیج تەرخان دەکرێت؟!

ئایا دەزانن ساڵانە بۆ بنبڕکردنی ئیسلام مەلایین دۆلار خەرج دەکرێت؟!

ئاخۆ دەزانن چەند گروپی تێکدەری فیکریی لە ژێر ناوی نوێبوونەوە درووست دەکرێت و، چەند کەسی نەزان یان خاوەن قەڵەم گەورە دەکرێت و وەک بیرمەندی دڵسۆزی ئیسلام لە کەناڵەکاندا پیشان دەدرێت و، خەڵات دەکرێت؟!

یا بۆ ناشیرینکردنی ئیسلام چەند گرووپی تیرۆرست ئامادە دەکرێت و، لەو دیوی پەردەوە یارمەتیی دەدرێن.؟!

بەڵام ڕووناکیی ئایینی ئیسلام ڕۆژ بە ڕۆژ جێ بە تاریکیی تەنگ دەکات و، بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە.

دڵنیاتان دەکەمەوە و مژدەشتان دەدەمێ ئەمجارە خۆری قورئان لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت و، لەوێوە ڕووناکیی دەگەیەنێتە ڕۆژ هەڵات و، جیهانی ئیسلامیی لە ڕێی ڕۆژئاواییەکانەوە بەرەو ئیسلام دەگەڕێنەوە.

بۆیە داوا لە بەرپرس و سەرکردە و ڕۆشنبیر و گەلی موسوڵمانانی وڵاتانی جیهان دەکەم کەمێک بە خۆیاندا بچنەوە و، خۆیان لە کۆت و زنجیری سەرشۆڕیی وزەلیلیی ڕزگار بکەن و، بە هیچ شێوەیەک ڕێ بە هیچ سووکایەتیی و گاڵتە کردن و تەشهیر و جنێوێک نەدەن، بەو پەڕی متمانە و سەربەرزییەوە شانازی بە ئایینی زۆرینەی نەتەوەکەیان بکەن و، دەنگیان بەرز بکەنەوە و بڵێن: ئێمە موسوڵمانیین.

براتان: د.عوسمان محەممەد غەریب

هەولێر- بەختیاریی

27-2-2020