یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان لە پێشوازی مانگی پیرۆزی رەمەزان و تاوتوێکردنی چەند پرسێکی هاوچەرخ و پەیوەندیدار تاوتوێ دەکات    *****    *****   کێشەی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی چارەسەر کراو بڕیاری پێویست دەرچوو    *****    *****   ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) لەهەموو لایەک پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سەر رەوشی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجام دەدات    *****    *****   دیداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و شێخ مورشید خەزنەوی و تاوتوێکردنی رەوشی کوردانی سوریاو هەڵوێستی زانایان    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێکی گرنگ و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی زانستی تایبەت بە پێکەوەژیان لە زانکۆی نۆڵج دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەسەر رووداوەکانی حەلەب پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو ئیدانەی هێڕشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دەکات   
د.عباس عەلی
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/03/2023 : 17:17:53
قه‌باره‌ی فۆنت
ڕەمەزان مانایی چیە
بەر لە هاتنی ئیسلام (ڕەمەزان)هەبووە، لەسەردەمی نەزانیندا ناوی
مانگەکانیان بە پێی کاتی هاتنی ناودەنا،بۆ نموونە مانگی ذي الحجة بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە
چونکەکاتی حەج بووە.

وشە ڕەمەزان لە(رمض)عەرەبیەوە هاتووە، واتە(گەرمایی بەتین).چونکە
ناو لێنانی ئەو مانگە لەکاتی گەرمایی بەتین بووە،بۆیە ئەوناوەی بە باڵادا بڕاوە،ناوەکەش
گونجاوە لە گەڵ سروشتی ئەو مانگە لای موسڵمانان.

چونکە ناخی ڕۆژوەوان گڕ دەگرێت لە بەر تێنوێتی وبرسێتی وتیینی گەرمایی
بۆ دێت.

چەند بۆچوونێکی جیاواز هەیە لای زانایانی زمانناسی تایبەت بەناوڵێنان
وناوی ڕەمەزان لەوانە:

١- هاوکات بووە لە گەڵ گەرمایەکی بەتین،ئەو کاتەیی ناوی مانگەکان
گوزراوەتەوە لە زمانە کۆنەکان.

٢-ڕەمەزان گوناح وتاوانی بەندە دەسوتێنێ،خودا لە گوناحەکانیان خۆش
دەبێ.

٣-ناخی ڕۆژوەوان گڕ دەگرێ لە بەر تینی برسێتتی وتێنوێتی.

٤-دڵی بەندەکان پڕ ترس دەبێت تین وگەرمایی پەندوئامۆژگاری ڕاپێچی دەکات
بۆ ئاخیرەت،وەک چۆن لم وچەو یەکتر دەباتەوە لەبەر تینی گەرما.

٥-چونکە تین بۆ گوناحەکان دەهێنێ،کردەوەچاکەکان دەیسووتێنێ،ووشەی(رمضان)چاووگی(رمض)کاتێک
گڕدەگرێت.یان لە ڕوانگەیەوەیە دەیشواتەوە بە کردەوەی چاک.گوتراوە لە وشەی(رميض)وەرگیراوە
کە هەوروبارانە لە کۆتایی گەرماو سەرەتایی پایز،بۆیە وایی پێگوتراوە چونکە گەرمایی
ڕۆژ وەدەردەنێ،ئابەم شێوەیە رەمەزان لاشەکان پاک دەکاتەوە لە تاوان.

٦-عەرەبەکان چەکەکانیان گەڕم دەکرد وئامادەیان دەکرد بۆ جەنگ لە
مانگی شەوال.

٧-گوتراوە ئەوکاتەی ڕۆژگرتن واجبە کراوە لەناو گەرمدا بووە،گوتراوە
ڕۆژگرتن خوداپەرستیەکی کۆنە، بۆیە وای پێگوتراوە برسێتی تەنگی پێهەڵچنیون کاتێک گەرما
تینی بۆ هێناوەن.

٧-هەندێکی تر گوتوویانە:پەیوەندی هەیە لە نێوان گەرما وڕەمەزان،چونکە
ڕەمەزان مانگێکی قەمەرییە دەسوڕێت لە نێوان وەرزەکان(بەهار،هاوین،پایز،زستان).

٨-رەمەزان مەبەست تەنگهەڵپێچنینی تێنووبوونە نەک گەرما،تینوێتی لە
گەڵ هەرچوار وەرزی ساڵ هەیە.نەک تەنها لە هاوین.

٩-چەندین ناوی تری هەیە:مانگی خودا،مانگی ئارامگرتن،مانگی ڕۆژیی،مانگی پاکبوونەوە،مانگی لەبێژنگدان،مانگی
زیندووکردنەوەی شەو،مانگی دابەزینی قورئان،مانگی لێخۆشبوون،مانگی هەژاران.