یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا شێخ عابد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان دیدارێکی تایبەت بە رۆژی جیهانی رووبەڕوو بوونەوەی وتاری رقەبەری بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا زبێر شێخە لاسەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: داوا لە حاجیان دەکەین قوربانیەکانیان لە کوردستان ئەنجام بدەن    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی حەمە ڕەسول گێڵدەرەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دکتۆر عرفان رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای حەج: رۆژانە لە خزمەتی حاجیان داین و کارەکانمان بە رێکو پێکی بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی (نەفامی لە نێوان پیرۆزکردن و بە دامەزراوەیی کردندا) بەرێوە دەبات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک لە شاری سلێمانی چەند دیدارو سەردانێک ئەنجام دەدات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەكێـتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە پیرمام بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد خاروکی تەرمەکەی دۆزرایەوەو یەکێتی زانایان پرسەو هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەکەی رادەگەینێت   
زانیار سه‌ردار قڕگه‌یی/ سلێمانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/01/2024 : 11:51:09
قه‌باره‌ی فۆنت
موفتی و زانای گه‌وره‌، مه‌لا عه‌بدوڵڵا چروستانی ته‌مه‌نێك بۆ خزمه‌تكردنی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان و زانست و ئایین

 یه‌كێك له‌ زانا ناوداره‌كانی شاری سلێمانی، كه‌ وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی هه‌ڵكه‌وتوو و بوێر و به‌توانا و زیره‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ و به‌ پیاوچاك و په‌رۆش و خه‌مخۆری ئایین و نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌ی و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه‌ و هه‌میشه‌ ناوی له‌سه‌ر وێردی زمان بووه‌ و باس له‌ شاكاره‌كانی ده‌كرێت. جگه‌ له‌ بواری ئایینی و هۆشیاریی تاكه‌كان له‌ بواری وانه‌گوتنه‌وه‌یشدا رۆڵی گرنگی هه‌بووه‌ بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی و پێگه‌یاندنیان، له‌ بواری ئه‌ده‌بیشدا جێده‌ستی دیار بووه‌، رۆڵی جوامێرانه‌یشی هه‌بووه‌ له‌هه‌مبه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌یدا. ئه‌و مرۆڤه‌ مه‌زنه‌ زانای گه‌وره‌ و ناودار (مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا چروستانی)یه‌، كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ شاری سلێمانیدا و له‌ كاتی ده‌ربه‌ده‌ركردنی بارزانییه‌كان، له‌كۆتایی ساڵانی سییه‌كاندا وانه‌ی ئایینی به‌ مه‌لا مسته‌فا بارزانی گوتووه‌. دواتریش په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تینی هه‌بووه‌ و چه‌ندجار نامه‌ گۆڕینه‌وه‌یان هه‌بووه‌. مسته‌فا بارزانی، رێز و ته‌وازوعێكی زۆری بۆ نواندووه‌ و هه‌میشه‌ خۆی به‌ قوتابیی ئه‌م زاته‌ زانیوه‌. لێره‌دا له‌ رێگه‌ی چه‌ند كه‌سێك و خانه‌واده‌كه‌ی و ئه‌و كتێبه‌ی تایبه‌ت به‌م زاته‌یه‌، چمكێك له‌ هه‌ڵوێست و په‌یوه‌ندییه‌یان ده‌خه‌ینه‌ روو.

له‌ كتێبی (پوخته‌یه‌ك له‌ ژیانی موفتی و زانای گه‌وره‌ مامۆستا عه‌بدوڵڵا چروستانی)، ئاماده‌كردنی: (هه‌ردی سابیر)دا نووسراوه‌: یه‌كێ له‌و رۆڵه‌ جوامێرییانه‌ی مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا هه‌یبوو، كاتێ كه‌ مه‌لا مسته‌فا بارزانی، خوا لێی خۆشبێ، له‌ زێد و ناوچه‌ی بارزان ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كرێ و دوور ده‌خرێته‌وه‌ بۆ شاری سلێمانی. له‌ سلێمانی (بارزانی) نایه‌وێ هه‌روا كاتی لێ به‌سه‌ر بڕوا، بۆیه‌ یه‌كێ له‌و خه‌مانه‌ی هه‌یبوو به‌ده‌ستهێنانی زانست بوو، كاتێ دێ بۆ مزگه‌وتی (شێخ سه‌لام) بۆ لای (مه‌لا عه‌بدوڵڵای چروستانی) بۆ ده‌رس پێ گوتنی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی، كه‌ هه‌رده‌م ئه‌وه‌نده‌ی فه‌قێ هه‌بووه‌، كه‌ بواری ئه‌وه‌ی نه‌بێ كه‌سی تر وه‌ك خوێندكار و قوتابی وه‌ربگرێ، به‌ڵام زۆر به‌ڕێزه‌وه‌ (بارزانی) وه‌رده‌گرێ و كاتی ده‌رس پێ گوتنی بۆ داناوه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی سڵ له‌ لێپرسینه‌وه‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئه‌وسای عێراق بكاته‌وه‌، چونكه‌ له‌و ساته‌وه‌خته‌دا (بارزانی و بارزانییه‌كان) له‌ سلێمانی له‌ژێر چاودێرییه‌كی ورددا بووه‌، به‌ڵام مامۆستا (مه‌لا عه‌بدوڵڵا) چونكه‌ پیاوێكی له‌ خواترس و ئازا و چاونه‌ترس و كوردپه‌روه‌ر بوو، له‌گه‌ڵ ده‌رس پێ گوتنیدا زۆر رێزی لێ ده‌گرت و هاوكارییشی ده‌كرد.

وه‌ك له‌ كتێبه‌كه‌دا هاتووه‌ (مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا چروستانی) ده‌ڵێت: ”له‌ ساڵی 1962 بۆ 1964دا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وسا خزمه‌تگوزارێكی عه‌ره‌بی بۆ مزگه‌وتی خانه‌قای مه‌ولانا دانابوو، ناوی حامید بوو، رۆژێك وێنه‌یه‌كی پیشان دام، كه‌ دیوێكی وێنه‌ی (بارزانی) و دیوه‌كه‌ی تری وێنه‌ی (مام جه‌لال)ی پێوه‌ بوو، لێمی پرسی و گوتی: ده‌ڵێن: بارزانی لای تۆ خوێندوویه‌تی؟

 منیش له‌ وه‌ڵامدا گوتم: به‌ڵێ، هه‌ر كه‌سێكی تریش بیه‌وێ سوودی زانستییم لێ وه‌ربگرێ ده‌ست به‌ روویه‌وه‌ نانێم، له‌ڕاستیدا له‌ ترسی لێپرسینه‌وه‌ ماوه‌یه‌ك خێزانه‌كه‌م نارد بۆ ماڵی كاك عه‌بدولڕه‌حمان له‌ (حلله‌)، كه‌ ئه‌ویش له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ نه‌فی كرابوو. مانه‌وه‌یان كه‌متر له‌ ساڵێكی خایاند و هێنامنه‌وه‌ بۆ سلێمانی“.

 هه‌روه‌ها لێی ده‌گێڕنه‌وه‌: ”كه‌ وا سه‌رله‌به‌یانییه‌ك كاتێ نۆبه‌ی بارزانی ده‌بێ بۆ وانه‌خوێندن لای مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا چروستانی، مسته‌فا بارزانی خه‌یاڵ ده‌یباته‌وه‌، مامۆستاش پێی ده‌ڵێت: بارزانی! له‌وه‌ ده‌چێ خه‌یاڵت رۆیشتبێ؟ بارزانی له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: به‌خوا مامۆستا خه‌یاڵم لای ئه‌و میلله‌ته‌یه‌“.

 هه‌روه‌ها لێی ده‌گێڕنه‌وه‌: ”كه‌وا جارێك مامۆستا عه‌بدوڵڵا گوتی: جارێكیان به‌ بارزانیم گوت: ئه‌رێ تۆ له‌و بارودۆخه‌ی تێیدای بێزار نه‌بووی؟! یا شه‌ڕوشۆڕ یا نه‌فیكردن و ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌رییه‌؟ بارزانییش له‌ وه‌ڵامدا گوتی: باشه‌ مامۆستا تۆ ئیشت چییه‌؟ منیش گوتم: ئیشم ده‌رس گوتنه‌وه‌یه‌. بارزانی گوتی: باشه‌ ئه‌ی تۆ بێزار نه‌بووی، هه‌موو رۆژێ له‌ به‌یانییه‌وه‌ هه‌تا ئێواره‌ ده‌رس ده‌ڵێیته‌وه‌؟! منیش گوتم: نه‌ بێزار بووم و نه‌ بێزاریش ده‌بم. بارزانییش گوتی: ده‌ی مامۆستا منیش هه‌رگیز بێزار نیم و بێزاریش نابم له‌و ئه‌ركه‌ی، كه‌ به‌سه‌ر شانمه‌وه‌یه‌، كه‌ كوردایه‌تییه‌“.         

 هه‌روه‌ها مامۆستا چروستانی له‌گه‌ڵ (مه‌لا مسته‌فا بارزانی)دا، به‌ سیفه‌تی مامۆستا و قوتابێتی و هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌پێش شۆڕش و دوای شۆڕشیش په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌رمی له‌گه‌ڵ بارزانیدا هه‌بووه‌، ته‌نانه‌ت مامۆستا به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌وه‌ حكوومه‌تی پێشووی عێراق عه‌ره‌بێكی ناردبوو، به‌ مجه‌وه‌ری، تا جاسووسیی بكات به‌سه‌ر مامۆستاوه‌ و زانیاریی له‌سه‌ر مامۆستا بدات، ته‌نانه‌ت مامۆستا بۆ ماوه‌ی ساڵێك ماڵ و منداڵه‌كه‌ی دوور ده‌خاته‌وه‌ بۆ شاری حلله‌، بۆ ماڵی كاك عه‌بدولڕه‌حمان، تا پارێزراو بن و نه‌كه‌ونه‌ به‌ر زه‌بروزه‌نگی پیاوانی رژێمی عێراق.

 ده‌گێڕنه‌وه‌: جارێ مامۆستا چروستانی، كه‌ به‌ بارزانی ده‌گات پێی ده‌ڵێت: باشه‌ تۆ ناترسی بتكوژن؟ بارزانییش به‌ مامۆستا ده‌ڵێت: من له‌ مردن ناترسم و بڕواش ناكه‌م به‌ كوشتن بڕۆم. ئه‌گه‌ر واش بێ خوای گه‌وره‌ ته‌قدیری ده‌كات، به‌ڵام سه‌رشۆڕی و ژێرده‌ستیی خۆم و میلله‌ته‌كه‌م پێ قه‌بووڵ ناكرێ، هه‌ر بۆیه‌ تا بتوانم له‌سه‌ر رێچكه‌ی باووباپیرانم به‌رده‌وام ده‌بم و هه‌وڵ ده‌ده‌م، چونكه‌ ئێمه‌ گه‌لێ شه‌هیدمان داوه‌، بۆیه‌ ئاساییه‌ خۆشمان شه‌هید بین. 

   كه‌سایه‌تیی ناسراوی سلێمانی محه‌مه‌د عه‌زیز، كه‌ ساڵانێك له‌ شۆڕشی ئه‌یلوول به‌رپرسی باره‌گای بارزانی بووه‌، سه‌باره‌ت به‌ رێزگرتنی بارزانی له‌ پیاوانی ئایینی، له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكمدا پێی گوتم: "ئه‌وه‌ی ڕۆژێك چاكه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بارزانیی كردبا، بارزانی هه‌میشه‌ خۆی به‌ قه‌رزاری ده‌زانی، به‌توندی پابه‌ندی داب و نه‌ریته‌كانی كورده‌واری بوو، له‌ لووتكه‌شدا بووبێ، له‌ ئاستی مرۆڤی كوردی دڵسۆزی له‌ خۆی به‌ته‌مه‌نتر وه‌ك برا بچووكێك، چۆن له‌گه‌ڵ برا گه‌وره‌ی خۆی ره‌فتار ده‌كات، وه‌های ڕێز لێده‌نا. له‌ یـادمه‌ له‌ وه‌ڵامـی نامه‌یه‌كیدا بۆ یادی به‌خێر كه‌سایه‌تیی ئایینی ناسراو به‌ڕێز (مه‌لا عه‌بدوڵڵای چـروستانی)، بارزانی سه‌ره‌تا به‌- بسم الله‌ الرحمن الرحیم- ده‌ستی پێكردبوو، دوای پێشكه‌شكردنی ڕێز و سڵاو و ده‌ست ماچكردن، وه‌ك گه‌وره‌ی خۆی له‌گه‌ڵیدا دوابوو، داوای لێ كردبوو، كه‌ له‌ لوتف و دوعاكردن بۆی فه‌رامۆشی نه‌كات، نامه‌كه‌ی بارزانی له‌ نووسینی موریدێك ده‌چوو بۆ شێخه‌كه‌ی، له‌كۆتاییشدا نووسیبووی خزمه‌تكاری بچووكتان- بارزانی مسته‌فا".

  مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا چروستانی له‌ رۆژی هه‌ینی، رێكه‌وتی 17/6/1988 له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قام له‌ سلێمانی كۆچی دوایی ده‌كات و له‌ مه‌راسیمێكی پڕ شكۆی كه‌موێنه‌دا، ته‌رمی پیرۆزی له‌سه‌ر شانی كه‌سایه‌تی و دانیشتوانی شاره‌وه‌ به‌ پیاده‌ به‌ره‌و گردی حاجی شێخ ئه‌ڵا به‌رامبه‌ر سه‌یوان، به‌ خاك سپێردراوه‌.   

 مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی شافیعی، له‌م رووه‌وه‌ ده‌نووسێت: ”ئه‌گه‌ر تۆزێ به‌ وردی و ئینسافه‌وه‌ سه‌یری مێژووی گه‌لی كورد له‌ هه‌ر چوارپارچه‌كه‌ی كوردستان بكه‌ین، ئه‌بینین چه‌ندین پیاوی گه‌وره‌ و زانا و بیرمه‌ند و رۆشنبیر و پێشه‌وا و ئه‌دیب و شاعیر و نووسه‌ری تیادا هه‌ڵكه‌وتووه‌، كه‌ خزمه‌تیان به‌ ئایین و نه‌ته‌وه‌ و گه‌ل و خاك و خه‌ڵك و نیشتمانی خۆیان كردووه‌، مێژوویه‌كی گه‌وره‌ی پڕ له‌ شانازی و سه‌روه‌رییان تۆمار كردووه‌“.

  له‌ سه‌ركرده‌ و پیشه‌وایانی كوردیش، میره‌كانی بابان و پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و شێخ سه‌عیدی پیران و سمایل خانی شكاك و شێخ مه‌حموودی حه‌فید (مه‌لیك) و مه‌لا مسته‌فا بارزانی و ده‌یانی تر..     

زانایان هه‌میشه‌ ره‌مزی خه‌بات و تێكۆشان و دڵسۆزی و خه‌مخۆریی خاك و خه‌ڵكی نیشتمانی خۆیان بوون، له‌ هیچ قۆناغێك له‌ قۆناغه‌كانی مێژوو دوانه‌كه‌وتوون. به‌درێژایی مێژووی گه‌لی كورد سه‌رقافڵه‌ی خه‌بات و زانستخوازی و قوربانیدان بوون. یه‌كێكی تر له‌و زانا و نووسه‌ر و رووناكبیر و موده‌ریسانه‌ی زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌ بێ وچان و دابڕان له‌ باشووری كوردستان خزمه‌تی به‌ ئایین و نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانه‌كه‌ی كردووه‌، زانای گه‌وره‌ (مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا چروستانی)یه‌. 

  مامۆستا چروستانی زانایه‌كی گه‌وره‌ و شه‌رع ناسێكی به‌توانا و موده‌ڕیسێكی سه‌ركه‌وتوو، نووسه‌رێكی به‌ئه‌زموون و نیشتمانپه‌روه‌رێكی دڵسۆز و خه‌مخۆرێكی گه‌وره‌ی ئایین و نیشتمان و خاك و خه‌ڵكی خۆی بووه‌، ده‌یان زانا و قوتابی له‌ ده‌ریای زانست و زانیاریی ئه‌و به‌هره‌مه‌ند بوون.

  هه‌ر له‌م رووه‌وه‌، پرۆفیسۆر د. عه‌بدولوه‌هاب، كوڕی مه‌لا عه‌بدوڵڵا چروستانی، سه‌باره‌ت به‌ مسته‌فا بارزانی بۆمان دوا و پێی گوتین:” نه‌فیكردنی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بۆ سلێمانی دوو سوودی هه‌بوو، یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندیكردنی مه‌لا مسته‌فای بارزانی به‌ پارته‌ سیاسییه‌كانی ناوچه‌ی سلێمانی، به‌تایبه‌تی حزبی هیوا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیكردن به‌ كه‌سایه‌تی و عه‌شایه‌ر و رۆشنبیر و سیاسییه‌كانی تره‌وه‌، به‌تایبه‌تی شێخ له‌تیفی شێخ مه‌حموودی نه‌مر.

  جه‌نابی بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی درێژه‌ به‌و خوێندنه‌ بدات، كه‌ له‌سه‌رده‌می منداڵی و تا كه‌وتنه‌ ناو ژیانی خه‌باتی چه‌كدارییه‌وه‌ به‌ ده‌ستی هێنابوو، بڕیاریدا كاتێكی بۆ ته‌رخان بكات، بۆیه‌ بۆ ئه‌و نیازه‌ی په‌نای برده‌ به‌ر (مه‌لا عه‌بدوڵڵا چروستانی). مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیم ئه‌و خاڵه‌یانه‌، چونكه‌ مه‌لا عه‌بدوڵڵا چروستانیی باوكم بوو، هه‌ندێك جار قسه‌ی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی بارزانی ئه‌كرد، دیاره‌ هه‌ڵبژاردنی بارزانی بۆ چروستانی هه‌ڕه‌مه‌كی نه‌بوو. بارزانی تا ساڵی 1943 به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ده‌رسخوێندن لای مه‌لا عه‌بدوڵڵا چروستانی، زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی، كه‌ له‌ مزگه‌وته‌كاندا ئه‌خوێندرا، بارزانی خوێندبووی، به‌ڵام وه‌ك مۆڵه‌ت (بڕوانامه‌ی مه‌لایه‌تی) وه‌رنه‌گرتبوو، چونكه‌ ئه‌و ته‌نیا زانسته‌كه‌ی ئه‌ویست، نه‌ك ئه‌وه‌ی ببێ به‌ مه‌لا و ژیان و ده‌رامه‌تی پێ په‌یدا بكات، چونكه‌ له‌ ناخی ئه‌ودا شتێكی تر هه‌بوو، كه‌ خه‌باتی ڕزگاری و شۆڕشگێڕی بوو له‌ كوردستاندا. بارزانیی نه‌مر وه‌ك هه‌ندێك له‌ مامۆستایان ئه‌یانناسی، له‌ سه‌رده‌می فه‌قێیه‌تیدا ئه‌ڵێن (تا شرح عقائد)ی خوێندووه‌، دوای ئه‌وه‌ی، كه‌ ده‌رفه‌تی بۆ هه‌ڵئه‌كه‌وێت به‌ یارمه‌تیی حزبی هیوا و شێخ له‌تیفی شێخ مه‌حموودی نه‌مر و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ری تر له‌ رۆژی 12ی7ی1943دا له‌ به‌رگی مامۆستایه‌كی ئایینیدا سلێمانی به‌ره‌و سنووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌جێ ده‌هێڵێت، دوای ئه‌وه‌ی روخسه‌ت له‌ شێخ ئه‌حمه‌دی برا گه‌وره‌ی وه‌رده‌گرێت، كه‌ ئه‌گاته‌ شاری شنۆ، خه‌ڵكێكی زۆر له‌ بارزانییه‌كانی لێ ده‌بیت، كه‌ له‌ ترسی جه‌ندرمه‌كانی عێراق ڕایان كردبوو، هه‌موویان په‌یوه‌ندیی به‌ بارزانییه‌وه‌ ئه‌كه‌ن.

  پرۆفیسۆر د. عه‌بدولوه‌هاب له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا، باسی له‌ گۆڕینه‌وه‌ی نامه‌ی مه‌لا عه‌بدوڵڵا له‌گه‌ڵ بارزانی كرد له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوولدا و گوتی: ”زۆر له‌وانه‌ی ئه‌یانویست كاریان لای جه‌نابی مه‌لا مسته‌فای بارزانی مه‌یسه‌ر بێت، ئه‌هاتن بۆ لای مه‌لا عه‌بدوڵڵا، تا نامه‌یه‌ك بۆ بارزانی بنووسێت، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر بیزانیبایه‌ داواكه‌یان ره‌وایه‌ و هاوكاریكردنیان خێره‌، نامه‌كه‌ی بۆ بارزانیی نه‌مر بۆ ده‌نووسی، ئه‌ویش وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ ئه‌نووسییه‌وه‌ و له‌كۆتایی هه‌موو نامه‌كاندا ئه‌ینووسی (خزمه‌تكارت بارزانی) یان (خزمه‌تكاری بچووكتان بارزانی). به‌داخێكی زۆره‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 1974دا شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا ده‌ستی پێكرده‌وه‌، ئێمه‌ هه‌موومان ڕوومان كرده‌ سنووری پێنجوێن، ته‌نیا باوكم و دایكم و خوشكێكم نه‌بێت له‌ سلێمانی مابوونه‌وه‌، دیاره‌ له‌ ترسا هه‌موو نامه‌كانیان سووتاندبوو، به‌داخه‌وه‌ ئیتر هیچ كام له‌و نامانه‌مان له‌لا نه‌ماوه‌“.

د. عه‌بدولوه‌هاب چروستانی سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیی مه‌لا عه‌بدوڵڵا چروستانی و مسته‌فا بارزانی، له‌دوای به‌یانی 11ی ئادار گوتی: ”دوای رێككه‌وتننامه‌ی یازده‌ی ئادار، خوالێخۆشبوو شێخ محه‌مه‌دی خه‌تیب و چه‌ند مه‌لایه‌ك هه‌وڵیان دا له‌گه‌ڵ باوكم بچن بۆ لای بارزانی، باوكم ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 75 ساڵێك بوو و زۆر تاقه‌ت و توانای سه‌فه‌ری نه‌بوو، به‌ڵام وه‌ك خۆشه‌ویستییه‌ك بۆ بارزانی، له‌گه‌ڵیان ڕۆیشت، دیاره‌ كه‌ جه‌نابی بارزانی زانیبووی مه‌لا عه‌بدوڵڵا چروستانییان له‌گه‌ڵدایه‌، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ مامۆستاكه‌ی، له‌ حاجی هۆمه‌رانه‌وه‌ تا گه‌ڵاڵه‌ به‌ره‌و پیریان هاتبوو، له‌وێ ده‌ستی مه‌لا عه‌بدوڵڵای ماچ كردبوو.

 خوالێخۆشبووی باوكم كه‌ موده‌رس بوو، له‌ مزگه‌وتی شێخ سه‌لام ده‌رسی به‌ فه‌قێیان ئه‌گوته‌وه‌، كه‌ ئه‌كه‌وێته‌ پشتی شه‌قامی مه‌وله‌وی لای چایخانه‌ی سه‌عه‌ی ته‌ها كۆییه‌وه‌، تا ساڵی 1946 دوایی چۆووه‌ته‌ مزگه‌وتی خانه‌قای مه‌ولانا، به‌درێژایی ڕۆژ ئه‌مه‌ كاری بوو. شێوازی وانه‌گوتنه‌وه‌كه‌شی له‌ مزگه‌وتدا تاكه‌ كه‌سی بوو، مامۆستاكه‌ داده‌نیشت و فه‌قێكانیش به‌ نۆره‌ ده‌رسیان ده‌خوێند، كه‌ به‌ مه‌ترێك یان مه‌تر و نیوێك به‌رامبه‌ر مامۆستاكه‌ی، به‌وپه‌ڕی ئه‌ده‌به‌وه‌ داده‌نیشت و گوێی له‌ مامۆستاكه‌ی ئه‌گرت، هه‌ندێك جاریش فه‌قێیه‌كی تریش وه‌ك گوێگر له‌پاڵ فه‌قێكه‌دا داده‌نیشت، به‌ڵام ئه‌و ته‌نیا گوێگر بوو و بۆی نه‌بوو به‌شداریی ڕاڤه‌كردن و پرسیاركردن بكات.

 مزگه‌وته‌كان به‌تایبه‌ت مزگه‌وتی خانه‌قای مه‌ولانا خالید، كه‌ سه‌نته‌ری سۆفییه‌ نه‌قشییه‌كان بوو، ته‌نیا شوێنی نوێژكردن و ده‌رسخوێندن نه‌بوو، به‌ڵكو زۆر جار كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تێدا چاره‌سه‌ر ده‌كرا، هه‌روه‌ها هه‌ندێك جار، كه‌ قازیی شێخ محه‌مه‌دی خاڵ و مه‌لا ئه‌سعدی مه‌حوی و مامم (مه‌لا محه‌مه‌د)ی چروستانی یه‌كیان ئه‌گرت، وه‌كو جۆرێك له‌ كۆڕبه‌ندی ئه‌ده‌بی ده‌چوو و له‌سه‌ر شیعره‌كانی نالی و مه‌حوی و مه‌وله‌وی و شاعیرانی تر ئه‌دوان. جگه‌ له‌وه‌ی شاعیرێكی وه‌ك و قانع یه‌كێك بوو له‌ فه‌قێكانی خانه‌قا، زۆر جاری تر سیاسه‌ت بابه‌تێكی تری قسه‌ له‌سه‌ركردن بوو، من خۆم چه‌ندین فه‌قێم ئه‌ناسی، په‌یوه‌ندییان به‌ شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه‌ هه‌بوو، دواتریش بوون به‌ پێشمه‌رگه‌ و پله‌ و پایه‌شیان هه‌بوو.