له ئه‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، كه كاره‌كانی له ئهستهنبۆڵا به‌ڕێوه ده‌چوون، پڕۆفیسۆر دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی به ئه‌مینداری گشتی ئه‌و رێكخراوه هه‌ڵبژێردرا، كه (287) ده‌نگی به ده‌ست هێنا.
له لێداونێكیدا بۆ (zanayan.org) دكتۆر قه‌ره‌داغی: ئه‌مه شانازیه بۆ گه‌لی كورد، به‌تایبه‌تیش زانایانی ئایینی، كه بێ گومان له داهاتوودا سوودی زۆری بۆ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش بۆ ناساندنی ئه‌و سته‌مه‌ی له گه‌لی كورد كراوه. هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ هه‌موو زانایان خواست.
شایانی باسه دكتۆر قه‌ره‌داغی له ساڵی (1949) له گوندی نه‌وتی ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ له دایك بووه‌و، راوێژكاری ئابووری چه‌ندین كۆمپانیا‌و بانك‌و رێكخراوه له‌سه‌ر ئاستی كهنداوو ده‌ره‌وه، سه‌رۆكی به‌شی ئوسول فیقهه له زانكۆی قه‌ته‌ر.
به‌م بۆنه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له دكتۆر قه‌ره‌داغی ده‌كات و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت و پشتیوانی خۆشیان بۆ هاوکاریکردنی دووپات ده‌که‌نه‌وه.
ده‌قی پیرۆزبایینامه‌كه له به‌شی به‌یاننامه بخوێنه‌وه.
|