رۆژی 26ی12ی2024 ناوچەی سیدەکانی یەکێتی زانایان بە ئامادەبوونی بەرپرس و کارگێڕو ژمارەیەکی بەرچاوو لە مامۆستایانی ئایینی سنورەکە سیمینارێکی تایبەتی بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بۆ بەرێز د.مادح مەلا محمد بەرزێوەیی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتوا ساز کرد.
لەم سیمنارەدا بەرێز د.مادح بەرزێوەیی تیشکی خستە سەر پێگەو هەستیاری بابەتی فەتواو روانگەی شەرعی و زانستی بۆ ئامادەبووان شیکردەوە، هەروەک باسی لە قۆناغی ئێستاو پێویستی هۆشیاربوون لە بابەتی فەتوا کرد، کە گرنگە هەموو لایەک بە تایبەت مامۆستایانی ئایینی بە بایەخەوە لێی بڕوانن و بە هەستیارییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکەن، چونکە فەتوا پرسێکی بە بەپرسیارێتیەو گەورە زانایانیش بە ئاسانی دەستیان بۆ نەبردووە.
لە بەشێکی تری سیمینارەکە تیشک خرایە سەر رۆڵی ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان، کە خۆشبەختانە بایەخێکی گەورەی بە پرسی فەتوا داوەو ئامانجیەتی لە چوارچێوەی پەیڕەوی دیاری کراو خزمەت بە فەتواو پرسە ئایینیەکان بکات.
شایەنی باسە لەم سیمینارە بەشداربووان بە سەرنج و پرسیار بابەتەکەیان دەوڵەمەند کردو چەندین بابەتی پەیوەست بە فەتوا خرایە بەر باس و گفتوگۆی لەبارەوە کرا.