یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
حوکمی گۆشتی به‌ستراوی هاورده‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/10/2010 : 11:22:28
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
بۆ/ كاسبكارانی سلێمانی

ب/ فه‌توا له‌سه‌ر گۆشتی هیندی



الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على سيدنا محمد وعلى آله وأصحابه والتابعين ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين، أما بعد:

رۆژی 19/10/2010 كۆمه‌ڵێك كاسبكارانی سلێمانی ئه‌م پرسیاره‌ی خواره‌وه‌یان ئاراسته‌ی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان كرد: ئێمه‌ له‌شاری سلێمانی گۆشتی به‌ستوی هیندی كه‌ هی گامێشه‌ وه‌له‌سه‌ر رێگه‌ی شه‌ریعه‌ت سه‌ر ده‌بڕدرێت، كڕین‌و فرۆشتنی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین به‌ قاچاخ، چونكه‌ ئه‌م گۆشته‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌ به‌ بڕیاری دكتۆرێك كه‌ گوایا له‌ فه‌حس ده‌ر نه‌چووه‌، جا ئایا كڕین‌و فرۆشتنی ئه‌م گۆشته‌ حه‌ڵاڵه‌ یان حه‌ڕام؟

دوای باس‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌لایه‌ن لێژنه‌ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ بڕیاردرا:

هه‌ر گۆشتێك كه‌ هاورده‌ی كوردستان ده‌كرێت به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ حه‌ڵاڵه‌:

1- بزانرێت كه‌ ئه‌و گۆشته‌ گۆشتی ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌یه‌ كه‌ له‌ ئایینی ئیسلام حه‌ڵاڵن.

2- سه‌ربڕدرابێت له‌سه‌ر ڕێگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام، یا به‌لای كه‌مه‌وه‌ له‌سه‌ری نوسرابێت له‌سه‌ر ڕێبازی شه‌ریعه‌تی ئیسلام سه‌ربڕاوه‌.

3- رێگه‌ پێدراوبێت له‌ ژێر رێنومایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و ده‌رچونی له‌ تاقیگه‌ی پزیشكی.

والسلام علیكم ورحمه‌ الله وبركاته.

21/10/2010