به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
هه‌موو لایه‌ك به روونی ئاگاری ئه‌و دۆخه‌ین، كه به‌سه‌ر عێراق هاتووه‌و، خۆشبه‌ختانه پاش فه‌زڵی خوا به پشتیوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌م ئاگره له هه‌رێمی كوردستان دوورخرایه‌وه، له هه‌مان كاتدا هه‌موومان له ماوه‌ی رابردوو ئاگاداری ره‌وشی ژیان‌و گوزه‌رانی هه‌ندێك له خانه‌واده‌كانی پێشمه‌رگه‌كانمان بووین، بۆیه لێره‌وه داوا له هاووڵاتیانی كوردستان به‌تایبه‌تی سه‌رمایه‌دار‌و خێرومه‌ندان ده‌كه‌ین، هاوكاری خانه‌واده‌كانیان بكه‌ن‌و، مادامه پێویستیان پێی هه‌یه له رووی شه‌رعییه‌وه ئه‌وان له‌پێشترن تا زیاتر هاوكاریان بكرێت‌و خێر‌و هاریكاریان به‌سه‌ردا ده‌به‌ش بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان به گیانی خۆیان پارێزگاری له خاك‌و نیشتیمان‌و ماڵ‌و گیانی هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌ن‌و، له سایه‌ی ئه‌و ئارامیه ده‌توانن كه‌سابه‌ت‌و بازرگانی خۆیان بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌ركی ئێمه‌یه به ماڵ‌و سامانمان پشتیوانیان بكه‌ین.
خوای گه‌وره پشت‌و په‌نای هه‌موو لایه‌كمان بێت‌و، وڵاتمان له شه‌ڕ‌و ئاژاوه دوور بێت‌و، گیانی پێشمه‌رگه‌كانمان سه‌لامه‌ت بێت.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
26/6/2014