ئەمرۆ 2ی1ی2025 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و دکتۆر دلشاد گەڵاڵی ئەندامی مەتەبی تەنفیزی و مامۆستا سید موسی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێرو ژمارەیەک لە کارگێڕانی لق سەردانی بەرێز دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی لە شاری هەولێر کرد.
لە دانشتنێکدا بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەکە دەربڕی و بەگەرمی بەخێرهاتنەوەی بەڕێزیان کرد بە بە بۆنەی هاتنەوەی بۆ کوردستان، ئاماژەی بەوەشدا جەنابیان وەک کەسایەتیەکی دیاری بنەماڵەی مەرحوم شێخ عوسمانی نەقشبەندی هەمیشە جێگەی رێزی تایبەتن و ئەم هاتنەوەیەش بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ پتر خزمەتی هەستی ئایینپەروەری و نیشتمانپەروەری و خزمەتی پەیڕەوانی تەریقەتی نەقشبەندی لەسەر رێبازی دینداری وەسف کرد.
لەلایەن خۆشیەوە جەنابی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆکی بەکێتی زانایان و شاندی یاوەری کردو دڵنیایی ئەوەی دوپاتکردەوە، کە وەک هەمیشە لە خزمەت رێبازی دینداری و زانایان و پەیڕەوانی تەریقەت دەبن.