یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە | |
بهرواری دابهزاندن: 04/01/2025 : 10:52:59 | |
قهبارهی فۆنت | |
بە پێی زانیاری و ئاماری لێژنەکانی فەتوا لە هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەو کێشانەی روویان کردۆتە لقەکانی یەکێتی زانایان لە ساڵی 2024 بەتایبەت بە بواری کێشەی خێزانی بریتی بووە لە (3461) حاڵەت و لە نێویاندا ئەوانەی نەگەیشتوونەتە چارەسەرو بە تەڵاق و جیابوونەوە کۆتایی هاتووە بریتی بوونە لە (1340) حاڵەت. هەر بەپێی ئامارەکە سەرەڕای دەرکردنی (14) فەتوای فەرمی؛ ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان و لێژنەکانی فەتوای سەر بە لقەکان (5921) پرسیاری شەرعی هاوڵاتیانی وڵام داوەتەوەو (1078) کێشەی میرات و زەوی و زارو (1168) کێشەی مامەڵەو بازرگانی و کرین و فرۆشتنی چارەسەر کردووە. هەروەها توانراوە لە کوردستان (522) پرۆسەی سوڵح و ئاشتەوایی ئەنجام بدرێت، کە بەشێکیان کۆمەڵایەتی و خێزانی و بەشێکیان پەیوەست بوون بە کێشەی مامەڵەو میرات و زەوی و زارو تەنانەت کێشەی خوێنداریش بووە. لە لایەکی تریشەوە یەکێتی زانایان لەماوەی یەک ساڵ توانیویەتی (922) سیمینارو خول و وانەی زانستی و شەرعی ساز بکات و، بەشداری (37) کۆنفرانسی زانستی و پیشەیی لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە بێت، لەگەڵ ئەوەش (98) توێژینەوەو بابەتی زانستی و رۆشنبیری بڵاوکردۆتەوەو، (81) پەیام و پۆستەری سۆشیال میدیایی وەک دەربڕینی هەڵوێست و دیدگای یەکێتی زانایان هەبووە، سێ بەرهەمی چاپکراویشی کەوتۆتە بەردیدی خوێنەران. هەر بە پێی ئاماری سألی رابردوو، توانراوە (754) پرۆسەی کۆمەکی و هاوکاریکردن ئەنجام بدرێت، لەگەڵ ئەوەش توانراوە گرفت و کێشەو خواستی (741) مامۆستای ئایینی چارەسەر بکرێت.
بۆ بینینی بڵاوکراوەی تایبەت بە چالاکیەکانی ساڵی 2024 دەتوانن لێرە کلیک بکەن: http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=7796 | |