ئەمرۆ 3ی1ی2025 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دیاری کوردستان و دەڤەری پشدەر مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی کەسایەتی ئایینپەروەرو دیندارو کۆمەڵایەتی دەڤەری راپەرین و کوردستان (مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ بەیانی کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای رەحمەتی کەسایەتیەکی بەرێزو سادەو دیندارو خەمخۆرو خاوەن هەستێکی بەرزی ئایینی و لەهەمان کات نیشتمانی بوو، هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی ئیسلام و موسڵمانان تەرخان کرد.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خۆمان و خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
3ی1ی2025