یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت   
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی... وه‌ڵامی داواكاری زانایانی ئایینی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌داته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/06/2014 : 13:04:52
قه‌باره‌ی فۆنت

وه‌ك داوایه‌ك بۆ گۆڕینی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی زانایان بۆ لق، چه‌ند مامۆستایه‌كی ئه‌م شاره‌ له‌ رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌‌و، داوایان ده‌كرد ناوچه‌كه‌یان بۆ بكرێته‌ لق، ئێمه‌ له‌لای خۆمانه‌وه‌ پشتگیری ته‌واوی داواكه‌یان ده‌كه‌ن، چونكه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ وێڕای پێگه‌ ئایینیه‌كه‌ی له‌ رووی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه‌ حسابێكی تایبه‌تی بۆ ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی دوای بڕیاری به‌ پارێزگابوونی، دیاره‌ له‌ دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی زانایانیش هه‌مان شتمان تاوتوێكرد‌و پشتگیری ئه‌م داوایه‌ی زانایانی هه‌ڵه‌بجه‌ كرا، به‌ڵام چه‌ند له‌مپه‌رێكمان له‌ پێشه‌‌و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ریان ئه‌م داوایه‌ ده‌چێته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، چونكه‌ تا ئێستا سنووری ئیداری شاره‌كه‌ دیار نییه‌، تا به‌ پێی سنووره‌كه‌ ئه‌م لقه‌ بكرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها دوای هاتنه‌پێشی ئه‌م قه‌یرانه‌ داراییه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئێمه‌ی یه‌كێتی زانایانیش دووچاری كۆمه‌ڵێك گرفت هاتینه‌وه‌‌و، ئه‌و میزانیه‌ی بۆ یه‌كێتی زانایان دیاریكرا بوو، ئێستا ته‌نها نیوه‌ی سه‌رف ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر لقێكی نوێ‌ به‌ڵكو له‌ هه‌موو لق‌و ناوچه‌كانی یه‌كێتی زانایان گرفتی بۆ درووست كردووینه‌‌و، ته‌واوی لقه‌كانی یه‌كێتی زانایانیش ئاگاداری ئه‌م ره‌وشه‌ن، بۆیه‌ دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ زانایانی ئایینی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، هه‌ر كاتێك سنووری ئیداری پارێزگاكه‌ دیاری كرا‌و، ئه‌م قه‌یرانه‌ داراییه‌ش كۆتایی پێهات، ئه‌م داوایه‌ی به‌ڕێزیان دێته‌جێ‌.

 

مه‌كته‌بی ته‌نفیزی

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

26/6/2014