به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
دوای ئه‌وه‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش به‌ناوی ئایینه‌وه چه‌ندین كار‌و ره‌فتاری نامرۆڤانه‌ی دوور له به‌ها ئایینی‌و مرۆڤایه‌تیه‌كان ئه‌نجامدا، كه له هیچ شوێنێكی ئاینی جێگه‌ی نابێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ئایینی پیرۆزی ئیسلام یه‌كه‌مین قوربانی ئه‌م كرده‌وه دڕندانانه‌یه، دیاره ئێستا ئه‌م گرووپه تووندڕه‌وانه هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ن بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و خاك‌و نیشتیمان‌و كه‌ڕامه‌تی گه‌لی كورد، به‌ڵام بڕوای ته‌واومان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌یه، كه ئێستا له پیرۆزترین ئه‌ركی ئایینی‌و نیشتیمانی‌و مرۆیی خۆیان دانه، چونكه به رێگرتن له تیرۆریستان (گیان‌و مال‌و نامووس‌و ئایین‌و خه‌ڵك)ه‌كه‌یان ده‌پارێزن، بۆیه ئه‌وانه‌ی له‌م رێگه‌یه‌دا ده‌بنه قوربانی بێگومان شه‌هیدن، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت: (ئه‌وه‌ی له پێناوی "ماڵ‌و سامانی، خزم‌و كه‌س‌و كاری، ئایین‌و دینی، گیان‌و رۆحی، نامووس"ی بكرێته قوربانی شه‌هیده)، هاووڵاتیانی كوردستانیش ده‌زانن پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستانن به پشتیوانی خوا ماڵ‌و سامان‌و گیان‌و ئایین‌و نامووسیان له ده‌ستدرێژی تیرۆریستان ده‌پارێزن.
بۆیه لێره‌وه بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌وان له ئه‌ركێكی ئایینی‌و نیشتیمانی‌و مرۆیی پیرۆزدانه‌و، خه‌ڵكی كوردستانیش هه‌موویان پشتیوانیانن، به‌تایبه‌تی زانایانی ئایینی هه‌میشه له نوێژانی به‌یانی‌و رۆژانی هه‌ینی زمانیان به دوعای پشتیوانیكردن بۆ هێزه‌مانی پێشمه‌رگه ته‌ڕه.
له خوای گه‌وره داواكارین پێشمه‌رگه ئازیزه‌كانمان بپارێزێت‌و، هه‌میشه له سه‌ركه‌وتن دابن، شه‌هیده‌كانیش به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات‌و، شیفای برینداره‌كانیش بدات، ئه‌م میلله‌ته‌ش له نه‌هامه‌تیه‌كان بپارێزێت‌و، نه‌گبه‌تیه‌كان مێژووی رابردوومان دووباره نه‌بنه‌وه.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
3/8/2014