یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بانگه‌وازێك ئاراسته‌ی كه‌سایه‌تی‌و زانایان‌و مه‌رجه‌عه‌كانی ئایینی‌و ده‌سته‌و ده‌زگا فه‌رمی‌و نافه‌رمیه‌كانی جیهانی ئیسلامی ده‌كات، کە بەداخەوە تاکو ئێستا هیچ رێکخراوو دەزگایەك بە فەرمی و لە پێگە تایبەتییەکانیان هەلوێستیان دەرنەبڕیوە.
ئەمەی خوارەوە دەقی بانگەوازەکەیە:
بەناوی خوای گەورەی میهرەبان
بانگه‌وازێك بۆ كه‌سایه‌تی‌و زانایان‌و مه‌رجه‌عه‌كانی ئایینی‌و ده‌سته‌و ده‌زگا فه‌رمی‌و نافه‌رمیه‌كانی جیهانی ئیسلامی
ئه‌وه‌ی رێكخراوی داعش ئه‌نجامی ده‌دات له كاری وه‌حشیگه‌رانه‌و ئیرهابی له پارێزگای موسڵ‌و شه‌نگال‌و زومار‌و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقی له كوشتن‌و تاڵان‌و ده‌ركردن‌و شكاندنی نامووس‌و ناچاركردنی مه‌سیحی‌و ئێزدیه‌كان بۆ موسڵمان بوون‌و وه‌رگرتنی سه‌رانه لێیان‌و خاپووركردنی مزگه‌وت‌و گۆڕی پێغه‌مبه‌ران‌و پیاوچاكان‌و كه‌له‌پووری ئیسلامی پێچه‌وانه‌ی سه‌ماحه‌تی ئیسلام‌و رێنماییه‌كانیه‌تی‌و، ناكۆكه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌می بنه‌ماكانی ئیسلام‌و ره‌وشت‌و به‌هاكان‌و، پێچەوانەی هه‌موو ئه‌و كارانه‌یه كه بانگه‌وازی بۆ ده‌كات له ئازادی راده‌ربڕین‌و باوه‌ڕ‌و مافی مرۆڤ له ژیاندا.
ئا لێره‌وه ئێمه وه‌ك زانایانی ئایینی ئیسلامی له كوردستان له ته‌واوی كه‌سایه‌تی‌و زانایان‌و مه‌رجه‌عه ئایینیه‌كان‌و ده‌سته فه‌رمی‌و نافه‌رمییه‌كانی جیهانی ئیسلامی ده‌خوازین بۆ ئیدانه‌و سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و كرده‌وه تاوانكاریانه‌ی هاتوونه‌ته سه‌ر موسڵمانان پێش ئه‌وه‌ی بێنه سه‌ر مه‌سیحی‌و ئێزدیه‌كان، تا به‌رائه‌تی خۆتان بكه‌ن به‌رامبه‌ر خوای مه‌زن.
هه‌ر لێره‌شه‌وه ده‌ستخۆشی له ته‌واوی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ پاراستن‌و چاودێری‌و له‌خۆگرتنی لێقه‌وماو‌و ئاواره‌كان، كه به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵستاون به‌رامبه‌ر برا‌و كه‌سه ئاواره‌كانیان.
هه‌روه‌ها سڵاو بۆ هێزی تێكۆشه‌رانی پێشمه‌رگه ده‌نێرین بۆ پارێزگاریكردنیان له كوردستان‌و هاووڵاتیانی، خوای مه‌زن ره‌حم به شه‌هیدەكانمان بكات‌و، شیفای خێرای برینداره‌كانیش بدات.
مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
هه‌ولێر/ هه‌رێمی كوردستانی عێراق
7/ئاب/2014