یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت   
یه‌كێتی زانایان ده‌ستخۆشی له‌ زانایانی ئایینی كوردستان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/08/2014 : 21:31:54
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ میهره‌بان

ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی تیرۆریستان‌و دوژمنانی ئیسلام و مرۆڤ كردیانه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازێت هه‌ڵوێستی مه‌یدانی‌و مه‌عنه‌وی‌و مادی هه‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی شه‌ڕ‌و خراپه‌كاری، كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ یه‌كێتی زانایان وه‌كو نوێنه‌ری زانایانی ئایینی له‌ یه‌كه‌م چركه‌ ساته‌وه‌ هه‌میشه‌ به‌ به‌یاننامه‌‌و سه‌ردانی مه‌یدانی چاكترین هه‌ڵوێستیان هه‌بووه‌.

ئه‌وه‌ی زیاتر ئێمه‌ی سه‌ربه‌رز كرد هه‌ڵوێستی وتاری هه‌ینی رابردووی مامۆستایانی ئایینی بوو، كه‌ مامۆستایانی ئایینی له‌ مینبه‌ری پیرۆزی مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان وتاره‌كانیان ته‌رخانكرد بۆ قسه‌کردن ده‌رباره‌ی پیرۆزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م تیرۆریستانه‌‌و، بۆ هاووڵاتیانی كوردستانیان روونكرده‌وه‌، كه‌ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئه‌م تیرۆریستانه‌ جیهادی راسته‌قینه‌یه‌‌و، باشترین كه‌س ئه‌وانه‌ن كه‌ رووبه‌رووی ئه‌م هێزه‌ نامۆ به‌ ئیسلام‌و مرۆڤایه‌تییه‌ ده‌بنه‌وه‌، هه‌روه‌ها داوایان له‌ خه‌ڵكی كوردستان كرد وه‌ك مێژووی پڕ سه‌روه‌ریان به‌رزترین وره‌یان هه‌بێت بۆ لێدانی ئه‌م تیرۆریستانه‌، هه‌روه‌ك زۆریشیان سه‌ردانی مه‌یدانی به‌ره‌كانی جه‌نگیان كرد‌و، چه‌كی شه‌ره‌فیان كردۆته‌ شانیان.

لێره‌وه‌ به‌ پێویستی ده‌زانین ده‌ستخۆشیه‌كی گه‌رم له‌ مامۆستایانی ئایینی بكه‌ین‌و، وه‌ك هه‌میشه‌ جوانترین نموونه‌ی موسڵمانانه‌‌و مرۆڤانه‌‌و كوردانه‌یان پیشاندا بۆ به‌رگریكردن له‌ خاك‌و نیشتیمان‌و نامووس‌و ماڵ‌و حاڵ‌و گیانی هاووڵاتیانی كوردستان، ده‌ستتان خۆش بێت‌و سه‌ربه‌رز بن، وه‌ك هه‌میشه‌ له‌سه‌ر ئه‌م رێڕه‌وه‌ پیرۆزه‌ به‌رده‌وام بن.

 

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

9/8/2014