رێكخراوی نه‌ورۆز بۆ په‌ره‌پێدانی هزری نه‌ته‌وه‌یی‌و رۆشنبیری پێشنیازێکیان خسته به‌رده‌م زانایانی ئایینی دەربارەی قوربانی ئەمساڵ، ئه‌وانیش دوای دیراسه‌كردن‌و لێكدانه‌وه ئه‌م روونكردنه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه:
"به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، كه هاووڵاتیان له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانی قوربانی‌و خێر‌و چاكه‌كردن، به‌م بۆنه‌وه یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوا له خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و خێرخواز‌و خێرومه‌ندانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كات له جه‌ژنی قورباندا ره‌چاوی بارودۆخی ئێستای كوردستان بكرێت‌و ئه‌مه‌ش وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هاوخه‌میه‌ك بۆ ئاواره‌كان، هه‌وڵبده‌ن زیاتر ئاوڕ له خانه‌واده‌كانیان بده‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی هه‌وڵبده‌ن به‌شێكی سه‌ره‌كی خێری قوربانی به‌سه‌ر ئه‌م ئاوارانه دابه‌ش بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م خێری قوربانیان پێ بگات، له هه‌مان كاتدا ئاوڕێكیش بێت له خه‌ڵكی لێقه‌وماو‌و ده‌ربه‌ده‌ر".