به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان
به‌ناوی خوای گه‌وره میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به گشتی‌و عێراق‌و كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان‌و ئاواره‌كان ده‌كه‌ین، له خوای گه‌وره داواكارین ئه‌م جه‌ژنه به خێر‌و خۆشی به‌سه‌ر موسڵمانان، به‌تایبه‌تی به‌سه‌ر كوردستاندا بگه‌ڕێته‌وه.
هیوادارین له‌م جه‌ژنه‌دا هه‌موو لایه‌ك به‌تایبه‌تی زانایانی ئایینی‌و بیریارانی موسڵمان هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی‌و ئاشتی‌و پێكه‌وه‌ژیان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌م قۆناغه سه‌خته‌ی به‌سه‌ر كوسدتاندا سه‌پێندراوه تێبپه‌ڕین‌و، ئاشتی‌و ئارامی بۆ هه‌موو شوێنێكی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ك داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین به هاوكاری‌و نزا‌و پاڕانه‌وه پشتیوانی پێشمه‌رگه بكه‌ن‌و، له‌م یاده‌دا به‌تایبه‌تی له به‌سه‌ركردنه‌وه‌و گه‌ڕان‌و پیرۆزباییكردن‌و خێر‌و هاوكاریكردن ره‌چاوی قۆناغه‌كه‌و ئه‌م بارودۆخه بكه‌ن‌و، ئاوڕی زیاتر له خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه‌و شه‌هید‌و ئاواره‌كان بده‌نه‌وه.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
10/12/1435
3/10/2014