پیرۆزبایی سه‌ری ساڵی كۆچی
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی (1436) كۆچی پیرۆوباییهكی گه‌رم له سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهانو موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه هیواخوازین ئه‌م یاده ببێته هانده‌رێكی به‌هێز تا زیاتر ماناكانی له هه‌ڵسوکه‌وتماندا قوڵ بكه‌ینه‌وه له (ژیان به ئومێد‌و پاراستنی برایه‌تی زیاتر‌و قوڵکردنه‌وه‌ی گیانی هاوكاری‌و به‌هاناوه چوون)، به‌و ئومێده‌ی چۆن داستانی هیجره‌ت سه‌ره‌تای ده‌رگای ئومێد بوو به رووی موسڵمانان، به هه‌مان شێوه موسڵمانان به گشتی‌و هاوڵاتیانی كوردستان به‌تایبه‌تی به‌ره‌و ئایینده‌یه‌كی پر ئاشتی‌و تهباییو ئومێد برۆنو، ئه‌و ده‌ردو مه‌ینه‌تیانه‌ی له رۆژئاوا‌و باشووری كوردستان به ناهه‌ق یه‌خه‌ی گه‌لی كوردیان گرتووه كۆتاییان پێ بێت.
دووباره ساڵیادی كۆچی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
29/12/1435
23/10/2014