یه‌كێتی زانایان كاره تیرۆریستیه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر شه‌رمه‌زار ده‌كات
جارێكی دیكه تیرۆریستان رقی خۆیان به‌رامبه‌ر شاری هه‌ولێر ده‌رێژن
به‌ناوی خوای گه‌وره‌ی میهره‌بان
جارێكی دیكه ده‌ستی نامرۆڤانه‌و سته‌مكارانه‌ی خوانه‌ناسان له رێگه‌ی كارێكی خۆكوژی تیرۆریستی له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی پارێزگا گه‌یشته‌وه شاری هه‌ولێر، كه چه‌ند شه‌هید‌و بریندارێكی لێكه‌وته‌وه. لێره‌وه وێڕای سه‌ركۆنه‌و ئیدانه‌كردنی ئه‌م كاره دوور له ئایین‌و مرۆڤایه‌تییه، كه جار له دوای جار رووی نه‌گریسی نامرۆڤانه‌و دوور له ئایینی ئه‌م سه‌رلێشێواوانه ده‌رده‌خات، داوا له لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین زیاتر په‌ره به ریزه‌كانیان بده‌ن‌و، هه‌موو لایه‌ك پشتیوانی پێشمه‌رگه بن، چونكه ئه‌م هه‌وڵه ترسنۆكانه ده‌ره‌نجامی به‌زینیانه له شه‌ڕی رووبه‌رووی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان، هه‌روه‌ك داوا له هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌ین چاوكراوه‌تر‌و وریاتر بن‌و چاوێكیان بكه‌نه سه‌دان چاو بۆ پاراستنی ئه‌من‌و ئاسایشی كوردستان‌و رێگرتن له‌و هه‌وڵه نامرۆڤانانه. دڵنیاشین مامۆستایانی ئایینی كوردستان له‌سه‌ر مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه‌و وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان.
خوای گه‌وره پله‌ی شه‌هیده‌كان به‌رز بكاته‌وه‌و، شیفای عاجیلی برینداره‌كانیش بدات، رووره‌شی بۆ دوژمنانی مرۆڤایه‌تی‌و، سه‌ربه‌رزی بۆ كورد‌و كوردستان.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
19/11/2014