دووزخورماتوو: مامۆستایه‌کی ئایینی تیرۆر کرا
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌مه له دوزخورماتوو مامۆستایه‌کی ئایینی تیرۆر کرا.
مامۆستا مه‌لا ئازاد که‌رکوکی به‌رپرسی لقی که‌رکوکی یه‌کێتی زانایان به سایتی (زانایان) ی راگه‌یاند: سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌مه (27/12/2014) کاتژمێر حه‌وت و چارێك مامۆستا مه‌لا سه‌ڵاح مه‌لا جه‌مال مه‌لا وه‌هاب به چه‌کی بێده‌نگ له لایه‌نێکی نادیار ده‌سترێژی کرایه سه‌رو (13) گوله‌ی به‌رکه‌وت و تیرۆر کرا.
مامۆستا مه‌لا سه‌ڵاح ته‌مه‌نی (51) ساڵ بوو، پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی (حوسێنی مه‌لا وه‌هاب) بوو، که‌سێکی زۆر کوردپه‌روه‌ر بوو، تاکه ماڵی سووننه بوو له کۆڵانه‌که‌یان، چه‌ندین جار له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌کانه‌وه هه‌ره‌شه‌ی لێ‌کرا بوو ده‌بێ ماڵه‌که‌ی خۆی چۆڵ بکات، به‌ڵام ئه‌و ئاماده نه‌بوو ماڵی خۆی به‌جێ بێڵێت، تا دواجار شه‌هید کرا.
مامۆستا ئازاد زیاتر ده‌ڵێت: ئێستا ئه‌م حاڵه‌تانه بوونه‌ته دیارده‌و رۆژانه ماڵی کورد ئه‌م شاره چۆڵ ده‌که‌ن و به‌ره‌و که‌رکوک دێن، جگه له میلیشیا شیعه‌کان هیچ که‌س ده‌سه‌ڵاتی له‌و شاره نییه، چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستاش هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر ماڵی باوکی مامۆستا مه‌لا فوئاد که‌ریم، که باوکیشی مامۆستای ئاییینیهو خانه‌نشین کراوه.
به‌م بۆنه‌وه به‌ناوی مه‌کته‌بی ته‌نفیزی و لقی که‌رکوکی یه‌کێتی زانایان به تووندی ئیدانه‌ی ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستییه ده‌که‌ین و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و خانه‌واده‌ی مامۆستای سته‌ملێکراو ده‌که‌ین، له خوای گه‌وره داواکارین مامۆستا بخاته به‌ر ره‌حمه‌تی خۆیی و سه‌بووری خانه‌واده‌که‌شی بدات.
لێره‌شه‌وه داوا له ئاسایش و پۆلیس و دام‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی دووزخورماتوو و ئیداره‌ی شاره‌که‌و که‌رکوک ده‌که‌ین گیانی مامۆستایانی ئایینی و هاوڵاتیان بپارێزن، ئه‌مه به پله‌ی یه‌که‌م ئه‌رکی ئه‌وانه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌ست به ئارامی بکات و رێگه نه‌ده‌ن که‌سانێکی گێرهشێوێنو تیرۆریست گیان‌و ماڵی خه‌ڵك بخه‌نه ژێر مه‌ترسیه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی کێشه له‌سه‌رن، نابێ رێگه بدرێت جارێکی دیکه دهرکردنو کۆچپێکردنی کورد به‌رده‌وام بێت.
هه‌ر لێرهره داوا له حکومه‌تی خۆجێیی که‌رکوک و دووز ده‌که‌ین رێگری بکه‌ن له‌و ده‌ستدرێژی و هه‌ره‌شانه‌ی له‌سه‌ر کورد هه‌یه له‌م شاره‌و، ئه‌گه‌ر وا بروا پاش ماوه‌یه‌کی دیکه هیچ کوردی تێدا نامێنێت، هه‌روه‌ها داوا له حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ین گرنگی به‌م ره‌شه بدات، چونکه کورد شه‌هیده برینداری زۆری بۆ ئه‌م شاره داوه ناکرێ ته‌سلیم به‌م میلیشیایانه بکرێت و چۆڵ بکرێت.