یه‌كێتی زانایان یادی مه‌ولود پیرۆز ده‌كات
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(ؤمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلاَّ رَحْمَةً لِلْعَالَمِيْنَ)
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی یادی مه‌ولودی فه‌خری كائینات حه‌زره‌تی موحه‌مه‌د دروودی خوای له‌سه‌ر بێت پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له تاكه تاكه‌ی موسڵمانانی جیهان و به‌تایبه‌تی موسڵمانانی كوردستان ده‌كه‌ین‌و، به‌و ئومێده‌ی ئه‌م یاده ببێته مایه‌ی خۆشی‌و به‌خته‌وه‌ری بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی.
بێگومان یادی مه‌ولودی سه‌رداری مرۆڤایه‌تی له كاتێكدایه كه كوردستان له ناو شه‌ڕێكی دژوار دایه‌و، پێشمه‌رگه‌و هاووڵاتیانی كوردستان پارێزگاری له خاك‌و نیشتیمان‌و گیانی خۆیان ده‌كه‌ن دژی گرووپێكی تیرۆریست، كه به داخه‌وه خۆیان له‌ژێر ئاڵای ئه‌و سه‌روه‌ره شاردۆته‌وه، له كاتێكدا په‌یامه‌كه‌یان ته‌واو پێچه‌وانه‌ی په‌یامی ره‌حمه‌تی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یه، بۆیه ده‌خوازین له‌م یاده‌دا خه‌ڵك زیاتر وشیار ببێته‌وه بۆ به‌ره‌نگاری زیاتری تیرۆریستانی داعش‌و هاووێنه‌كانیان، چونكه ئه‌وانه هه‌موو هێز‌و توانای خۆیان خستۆته گه‌ڕ تا په‌یامی ره‌حمه‌تی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره وه‌كو په‌یامی كوشتن‌و بڕین‌و ئازاردان پیشان بده‌ن.
ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێزه تاریكانه په‌یامی دروستی پێغه‌مبه‌ری خوا پیشان بده‌ین‌و، له بری تاریكی‌و كوشتن‌و بڕین، برایه‌تی‌و ته‌بایی‌و یه‌كڕی‌و پێكه‌وه‌ژیان قوڵ بكه‌ینه‌وه، به‌و ئومێده‌ی له ئایینده‌یه‌كی زوودا كوردستان به ته‌واوی ئازاد بكرێت‌و، ئارامی‌و هێمنی بگه‌رێته‌وه هه‌موو بشتێكی كوردستان.
خوای گه‌وره وڵاتمان بپارێزێت‌و، پێشمه‌رگه‌كانمان سه‌ركه‌وتوو بكات.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
12/ ربیع اڵاوّل/ 1436
3/1/2015