روونکردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی به‌لارێدابردنی داوایه‌کی یاسایی | |
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/01/2015 : 22:37:43 | |
قه‌باره‌ی فۆنت | |
روونکردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی به‌لارێدابردنی داوایه‌کی یاسایی به‌ناوی خوای گه‌وره‌و دلۆڤان دوای ئه‌وه‌ی نووسه‌رێك هه‌ڵستا له په‌نای قسه‌گووتن به تیرۆریستانی داعش سوكایه‌تی به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كرد‌و، له یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن نووسی بووی: (هه‌ر كه‌سێكتان ریكلام بۆ پێغه‌مبه‌ری داعش بكات بلۆكی ده‌كه‌م)، ئه‌مه‌ش وێڕای ناڕه‌زایی هاووڵاتیان، یه‌كێتی زانایان نووسینێكی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه بڵاوكرده‌وه‌و، بڕیاریاندا به‌دواداچوونی یاسایی بۆ ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایان، یه‌كسه‌ر كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر كه‌وتنه نووسین‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی زانایان، ئه‌وه‌ی به وردی ئه‌م نووسینانه بخوێنێته‌وه ده‌زانێت ئه‌و نووسه‌رانه‌ی قسه‌یان هه‌بووه (كه به‌شێكیان ناوی دیاری نووسینن) قه‌ت به‌م شێوه‌یه ته‌نگه‌تاویان پێوه دیار نه‌بووه، ئه‌وه‌ش ئاساییه چونكه ئه‌و خاڵانه‌ی یه‌كێتی زانایان له چه‌ند دێڕێك باسیان كردوونه واقیعینه، بۆیه به شڵه‌ژاوی باسه‌كه‌یان ته‌واو گۆڕیوه‌و، ویستوویانه خوێنه‌ری كورد به‌لاڕێدا ببه‌ن. ئه‌وانه ده‌ڵێن: (حه‌مه سه‌عید ناوی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی نه‌هێناوه. بۆچی یه‌كێتی زانایان به‌رامبه‌ر په‌لاماری داعش هه‌ڵوێستی نه‌بوو؟، بۆچی دیفاعی له ئێزدیان نه‌كرد؟، بۆچی پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ی نه‌كرد؟، بۆ وه‌ڵامی داعش ناده‌نه‌وه؟). له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ندێك زانیاری ورد بده‌ینه خوێنه‌رانی به‌ڕێز: یه‌كه‌م: جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه هه‌تا دوێنێ ئه‌و نووسه‌رانه ده‌یانگووت: نابێ رێگه بدرێت زانایانی ئایینی مینبه‌ری مزگه‌وت بۆ وه‌ڵامی نووسه‌ران به‌كار بهێنن، ئه‌وه نووسین هه‌یه، یاسا هه‌یه، مزگه‌وت جێگه‌ی ئه‌م كارانه نییه. كه‌چی ئه‌مڕۆ هاواریان لێ هه‌ڵستاوه‌و ده‌یانه‌وێت رێگه‌ی یاساش بگرن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده باوه‌ڕیان به خۆیان هه‌یه، ئه‌وه یاسا‌و دادگا با بڕیار بدات، ئه‌نجامه‌كه‌شی ده‌رده‌كه‌وێت. رۆشنبیر ده‌بێ خه‌ڵكی فێری یاساسه‌روه‌ری بكات، نه‌ك دژی ئه‌وه بێت یاسا بڕیار بدات. دووه‌م: سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌م كه‌سانه هه‌میشه ره‌خنه ده‌گرن‌و، باسی قبوڵكردنی رای جیاواز ده‌كه‌ن، كه‌چی ئه‌م نووسه‌ره خوێنه‌ران فێر ده‌كات رای به‌رامبه‌ر وه‌رنه‌گرن‌و، ئه‌وه‌ی وه‌كو ئه‌و بیرنه‌كاته‌وه بلۆك ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌و، تیرۆركردنی پێكه‌وه‌ژیانه، كه‌چی هاوڕێكانی دیفاع له‌و بیرته‌سكیه ده‌كه‌ن. سێیه‌م: ده‌ڵێن: ئه‌و مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام نییه، له‌وه‌دا خوێنه‌ران ده‌كه‌ینه شاهێد: با نووسینه‌كانی ئه‌و به‌ڕێزه بخوێننه‌وه‌و، ئینجا به‌راوردی بكه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی هه‌مان رۆژی مه‌ولود بۆ نووسینه‌كه‌ی، ئه‌نجام بۆیان روون ده‌بێته‌وه كه مه‌به‌ستی كێیه. بۆیه ده‌بێ ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی به نووسینی ئه‌و به‌ڕێزانه سه‌رسام بوونه، به‌خۆدابچنه‌وه، چۆن سه‌رسامی كه‌سێك بوونه ده‌یه‌وێت خه‌ڵكی چه‌واشه بكات. چواره‌م: هه‌ندێك له‌و نووسه‌رانه نازانین چۆن شه‌رم له خۆیان ناكه‌نه‌وه به یه‌كێتی زانایان بڵێن: بۆچی هه‌ڵوێستتان به‌رامبه‌ر داعش‌و كاره تیرۆریستیه‌كانیان نه‌بوو، له شه‌نگاله‌وه بگره تا ده‌گاته جه‌له‌ولا. به‌راستی ئه‌وانه‌ی ئه‌م قسانه ده‌كه‌ن، یان زۆر بێ خه‌به‌رن، یان خه‌ڵك به‌بێ خه‌به‌ر ده‌زانن‌و، ده‌یانه‌وێت هاووڵاتیان چه‌واشه بكه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان كردی بووه مایه‌ی سه‌ربه‌رزی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان. لێره‌دا هه‌ندێك له‌و راستیانه ده‌خه‌ینه به‌ر دیدی خوێنه‌ران، كه یه‌كێتی زانایان دوای هاتنی داعش ئه‌نجامی داون: هه‌ر له سه‌ره‌تاوه‌و له (15/6/2014) یه‌كێتی زانایان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، داوای له زانایانی عێراق كرد رێگه نه‌ده‌ن ئه‌م كاره دڕندانه په‌ره بسێنن. له هه‌مان به‌یاننامه‌دا پارێزگاریكردن له كوردستانیان به ئه‌ركێكی پیرۆزی ئایینی دانا‌و، قوربانیه‌كانیش شه‌هیدن. هه‌روه‌ها روونیان كرده‌وه پێشمه‌رگه ده‌توانێت له به‌ره‌كانی جه‌نگ نوێژه‌كانی كورت بكاته‌وه‌و، له‌و كاته‌شدا به رۆژوو نه‌بێت، چونكه له ئه‌ركێكی پیرۆز دایه. هه‌روه‌ها داوای له هاووڵاتیانی كوردستان كرد پێزانینیان بۆ گه‌وره‌یی پێشمه‌رگه هه‌بێت، كه ده‌مانپارێزن، داوایان کرد ده‌وڵه‌مه‌ند‌و خوا پێداوان هاوكاری خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه به‌رێزه‌كان بكه‌ن له كاتی پێویستیان. هه‌روه‌ها یه‌كێتی زانایان داوایان كرد له په‌نای ئه‌م رووداوانه تانه‌و په‌لار له موسڵمانان نه‌درێت، چونكه ئه‌وه ئامانجێكی تیرۆریستانه بۆ ئه‌وه‌ی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه تێك بچێت. یه‌كێتی زانایان یه‌كه‌مین لایه‌ن بوو دژی ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌رقه‌دی پێغه‌مبه‌ر یونس‌و پێش هه‌ر دام‌و ده‌زگایه‌ك به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، ئیدانه‌ی ئه‌م كاره‌ی تیرۆریستانی داعشیان كرد، كه سوكایه‌تیكردنه به به‌ها پیرۆزه‌كانی ئیسلام. دوای ده‌ستدرێژیه‌كانی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له (3/8/2014) یه‌كێتی زانایان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه به‌ناوی (زانایانی ئایینی پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن)، وێڕای خستنه‌رووی دڕنده‌یی تیرۆریستانی داعش، دیفاع له كوردستانیشیان به ئه‌ركێكی ئایینی‌و نیشتیمانی‌و مرۆیی دانا‌و، رایانگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی ده‌بنه قوربانی دیفاعكردن له خاك‌و نیشتیمان‌و گیان‌و نامووسی كورد شه‌هیدن. دواتریش به روونكردنه‌وه‌یه‌ك ماهیه‌ت‌و هه‌قیقه‌تی داعشیان روونكرده‌وه، دواتر گشتگیركراو وتاربێژانی كوردستان وه‌كو وتاری هه‌ینی پێشكه‌شی نوێژخوێنانی كوردستانیان كرد. هه‌روه‌ها یه‌كێتی زانایان نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی جیهانی ئیسلامی كرد، تێیدا باسی كاری تیرۆریستانی كرد ده‌رهه‌قی موسڵمان‌و ئێزدی‌و مه‌سیحی‌و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق، یه‌كێتی زانایان داوای لێ‌كردن هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر هێڕشه‌كانی تیرۆریستان بۆ سه‌ر كوردستان هه‌بێت، دوای ئه‌وه چه‌ندین مه‌رجه‌ع‌و مه‌جمه‌عی گه‌وره زانایانی ئیسلامی جیهان، هه‌ر له ئه‌زهه‌ره‌وه بگره تا پاكستان‌و ئوسترالیا‌و وڵاتانی دیكه‌ی ئیسلامی به فه‌رمی به پیر بانگه‌وازه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایانه‌وه هاتن دژی تیرۆریستان. هه‌روه‌ها یه‌كێتی زانایان داوایان كرد له قوربانیكردن‌و هه‌ر چاكه‌كردنێك به‌شی پێشمه‌رگه‌و خانه‌واده‌كانیان له پێشه‌وه‌ی هه‌مووان بێت. به هه‌مان شێوه یه‌كێتی زانایان داوای له سه‌رجه‌م وتاربێژان كرد وتاری هه‌ینی تایبه‌ت بكه‌ن بۆ پشتیوانی (كۆبانێ) دژی تیرۆریستان. دوای ئه‌وه‌ش چه‌ند گردبوونه‌وه‌و رێپێوانیان ئه‌نجام دا. وه‌ك هه‌میشه به تووندی دژی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر وه‌ستا‌و، داوای له خه‌ڵكی كوردستان كرد دژی هه‌ر هه‌وڵێكی تیرۆریستانه بوه‌ستنه‌وه. به كورتی زانایانی ئایینی له یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌وه هه‌میشه شان به شانی برا پێشمه‌ره‌كنیان به شێوه‌ی مه‌یدانی‌و وتار‌و سمیناره‌كانیان پارێزه‌ری كوردستان بوون.
روونكردنه‌وه‌ی فیكری له‌سه‌ر تیرۆر له‌گه‌ڵ پالاماره‌كانی تیرۆریستان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕتر كردنه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربووه‌ه‌ی فیكری تووندڕه‌وی‌و كاره قێزه‌ونه‌كانی تیرۆریستان، بۆیه سه‌یرمان پێدێت هه‌ندێك له‌و نووسه‌رانه ئه‌وه‌نده بێ خه‌به‌ر بن پرسیاری ئه‌وه بكه‌ن بۆچی هه‌ڵوێستتان به‌رامبه‌ر داعش نه‌بوو. بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانێك به دروشمی ئایینی تیرۆریستان فریو نه‌درێن، یه‌كێتی زانایان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه به‌ناونیشانی: (بانگه‌وازێك له یه‌كێتی زانایان ده‌رباره‌ی تێڕوانینه‌كانی گرووپه تووندڕه‌وه‌كان)، ئێستاش ده‌توانن بیخوێننه‌وه له‌م لینكه: (http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=4&id=26395) هه‌روه‌ها یه‌كێتی زانایان به‌شداری كرد له‌و نامه‌یه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی‌و ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌ی كراوه، كه (126) كه‌س له گه‌وره زانایانی جیهانی ئیسلامی نووسیانه‌وه‌و، تێیدا وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌و كارانه‌یان دایه‌وه كه تیرۆریستان ده‌ستی پێوه ده‌گرن، نامه‌كه له (32) لاپه‌ڕه‌ی (A4) پێكهاتووه، تێیدا تیشك خراوه‌ته سه‌ر چه‌مكه‌كانی (به‌ڵگه شه‌رعیه‌كان، راجیاوازی، پێناسه‌و نیاز‌و هۆكار‌و ئامانج‌و شێوازی جیهادكردن، كوشتنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان، كافركردن، حوكمی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مه‌سیحی‌و جوله‌كه‌و ئێزدی، كۆیله‌كردن‌و كه‌نیزه‌ك، به موسڵمانكردنی زۆره‌ملێیانه، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تان، به‌شداریپێكردنی منداڵ له جه‌نگ‌و چه‌كداریدا، ئازاردانی زیندانی‌و خه‌ڵك، هه‌تككردنی كوژراوان، تاوانكردن به ناوی خواوه، ده‌رچوون دژی حاكمی وڵات، دامه‌زراندنی خیلافه‌ت، نیشتیمانیبوون، كۆچكردن له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه)، دوای ئه‌وه یه‌كێتی زانایان ده‌قی نامه‌كه‌ی له سایتی (زانایان) بڵاوكرده‌وه، ئێستا له‌ژێر چاپدایه وه‌كو نامیلكه‌یه‌ك به زمانی عه‌ره‌بی‌و، دواتریش به زمانی كوردی، ئێستاش خوێنه‌رانی به‌ڕێز ده‌توانن له‌م لینكه‌ی خواره‌وه بیخوێننه‌وه: (http://www.zanayan.org/partuk/resale%20maftwhe.pdf) هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای هاتنی داعش سه‌رۆكی زانایان له لێدوانێكی رۆژنامه‌ڤانی به روونی گووتی: ئه‌وه‌ی داعش ده‌یكات په‌یوه‌ندی به ئیسلامه‌وه نییه‌و، داعش موسڵمان نینه. به هه‌مان شێوه یه‌كێتی زانایان كۆنفرانسێكی گه‌وره‌ی له هه‌ولێر به‌ستی به ناونیشانی: (دیارده‌ی بیری تووندڕه‌وی – هۆكاری‌و رێگاكانی چاره‌سه‌ری)، كه ژماره‌یه‌كی زۆری زانایانی ئایینی به‌شداری تێدا كرد‌و، به تووندی فیكره‌ی داعش ره‌تكرایه‌وه. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانایان به نوێنه‌رایه‌تی زانایانی كوردستان به‌شداری كۆنگره‌ی قاهیره‌ی كرد‌و، وتارێكی پێشكه‌ش كرد باسی له زوڵمی دژی كورد به‌تایبه‌تی ئێزدی‌و مه‌سیحیه‌كان كرد. سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆییدا به‌رده‌وام سمینار‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه ئه‌نجام دراون، كه له‌وانه‌یه بایی نامیلكه‌یه‌ك بكات. هه‌روه‌ها یه‌كێتی زانایان یاده‌كانی مه‌ولودی كرده ده‌رفه‌تێك تا قسه له‌سه‌ر په‌یامی تیرۆریستان بكات‌و، خه‌ڵكی كوردستان زیتر وشیار بكه‌نه‌وه.
چالاكی مه‌یدانی له‌و ماوه‌یه‌ی داعش ئه‌م كاره دڕندانانه‌ی ئه‌نجام دان، یه‌كێتی زانایان به‌رده‌وام چالاكی مه‌یدانی هه‌بوو، هه‌ر له جه‌له‌ولاوه بگره تا ده‌گاته كه‌ركوك‌و مه‌خمور‌و موسڵ‌و زمار‌و شه‌نگال، زانایانی ئایینی له‌گه‌ڵ برا پێشمه‌ره‌كانیان دابوون، له هه‌ندێك شوێن مامۆستایانی ئایینی بۆ ماوه‌ی مانگێك له به‌ره‌ی جه‌نگدا بوون. ئه‌وه سه‌رباری كۆمه‌كیكردنی مادی‌و مه‌عنه‌وی به‌رده‌وامی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان. له وتاره‌كانی هه‌ینیشدا به‌رده‌وام پشتیوانی پێشمه‌رگه ده‌كرا‌و به‌ره‌نگاری داعش ده‌بوونه‌وه، تا ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان به‌رگی سه‌ربازی پێشمه‌رگه‌یان پۆشی بوو له كاتی وتارداندا. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكه‌ن‌و، لێیان بپرسن داخۆ رۆڵی زانایان چی بووه؟، شه‌رم له خۆیان ده‌كه‌نه‌وه، چونكه له زاری پێشمه‌رگه‌وه رۆڵی زانایانیان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان شانازی به رۆڵی زانایانه‌وه بكات. سه‌باره‌ت به پێكهاته ئایینیه‌كانی دیكه‌ش، یه‌كێتی زانایان كه‌مترین درێغی نه‌كرد، هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ده‌ستدرێژی تیرۆریستان بۆ سه‌ر ئێزدیه‌كان، یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی لالشیان كرد‌و، پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕی‌و، چه‌ندین سمیناریان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ساز كرد‌و، له هه‌موو روونكردنه‌وه‌كانیان جه‌غتیان له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان ده‌كرده‌وه. بۆ مه‌سیحیه‌كانیش به هه‌مان شێوه، له یه‌كه‌م خۆپیشاندانی مه‌سیحیه‌كان له هه‌ولێر بۆ به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێتی زانایان به مێزه‌ری مامۆستایانه‌وه له پێشه‌وه‌ی مه‌سیحیه‌كان ده‌رۆیشتن، هه‌روه‌ها له هه‌موو دانیشتنه‌كانیان جه‌ختیان له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی ئیسلامی‌و مه‌سیحی‌و ئێزدی ده‌كرده‌وه، چه‌ندین بانگه‌وازیشیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به پیر ئاواره‌كانی ئێزدی‌و مه‌سیحیه بچن‌و ده‌رگای ماڵه‌كانیان به روودا بكه‌نه‌وه‌و، هاوكاریان بكه‌ن. هه‌روه‌ك پێشمه‌رگه به‌رێزه‌کانیان هان ده‌دان تا پارێزگاری له مه‌سیحی و ئێزدیه‌کان بکه‌ن هه‌روه‌ك پارێزگاری له موسڵمانان ده‌که‌ن. ئه‌مانه ته‌نها چه‌ند به‌شێكن له چالاكیه‌كانی یه‌كێتی زانایان له‌م ماوه‌یه‌دا، ئه‌گه‌ر هه‌موو چالاكیه‌كان بنووسین به قه‌د په‌رتووكێك ده‌بن هیوادارین ئه‌و به‌رێزانه به‌خۆیان دابچنه‌وه‌و، چیدیكه خۆیان بێ خه‌به‌ر پیشان نه‌ده‌ن‌و، ئه‌و رۆژه نه‌ما خه‌ڵك به‌م قسانه فریو بدرێتک ئیدی با یاسا بڕیاری خۆی بدات.
راگه‌یاندنی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان 7/1/2015
تێبینی: له‌م لینکه‌ی خواره‌وه ده‌قی هه‌واڵه‌که‌ی یه‌کێتی زانایان بخوێنه‌وه: | |