سووکایەتیکردن بە دین گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر کوردستان
بەناوی خوای گەورەی میهرەبان
دوای ئەوەی کەسێك پۆستێکی بڵاوکردەوەو تێیدا دەری بریبوو، کە (من بارزانم لە ڤاتیکان و مەککە و قودس، لا پیرۆزترە. بارزانیم، لە عیسا و موحەمەد و مووسا پێ مەزنترە).. چاوەڕوان بووین وەك بەخۆداجوونەوەیەك پۆستەکەی بسڕێتەوە یان روونکردنەوەیەکی شایستە بدات، بەڵام بەداخەوە روونکردنەوەکەی لە خوودی کارەکەی ناشیاوتر بوو.
لێرەوە رایدەگەیەنین ئەمە لە خوودی خۆیدا کارێکی ناشیاوی دژ بە هەموو بەهاکانەو، لە پێش هەمووشیەوە پێچەوانەی رێبازی مەلا مستەفای بارزانی و تێڕوانینەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، چونکە هیچ خاڵێکی هاوبەش لە نێوان بەراوردکردنەکە نیەو، ئەوان پێغەمبەرانی خواو ئەمیشیان سەرۆکێکی نەتەوەییە، بۆیە وێڕای ئیدانەکردنی ئەم سووکایەتییە، دەخوازین لێپێچینەوەی تووند لەم کارەدا بکرێت بەیاتبەتی دوای بەدواداچون بۆمان دەرکەوتووە ئەوە کەسێکی ئاسایی نییەو، ئەم کارەش هیچ کاتێك خزمەت بە وڵاتەکەمان ناکات، بە پێچەوانەوە لە قۆناغی ئێستادا زیانی گەورەی بۆ کوردو کوردستان هەیە.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
3/3/2015