بۆ سه‌ربڕینی پێشمه‌رگه دیله‌کان یه‌کێتی زانایان روونکردنه‌وه ده‌دات
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌هۆی تێگه‌یشتمان له ئایینی پیرۆزی ئیسلام و په‌یامه مرۆڤانه‌که‌ی، هه‌ر زوو رامان گه‌یاند داعشگرووپێکی تیرۆریستی نامرۆڤانه‌ن، سه‌رچاوه‌ی شه‌رو کاری وهحشیگهرانهن، ئه‌وانه سه‌رسه‌ختترین دوژمنی مرۆڤایه‌تی و ئایینی پیرۆزی ئیسلامن.
له درێژه‌ی کرده‌وه قێزه‌ون و نامرۆڤه‌کانیان، به‌داخه‌وه هه‌واڵی سه‌ربرینی سێ پێشمه‌رگه‌ی دیلیان بڵاوکرده‌وه، لێره‌وه وێڕای ئیدانه‌کردنی ئه‌م کاره دڕندانه‌یه، رایده‌گه‌یه‌نین ئه‌م کاره پێچه‌وانه‌ی په‌یامی پیرۆزی ئیسلامه‌و، هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی شه‌رعی دروست نییه رێگه بدات به‌ناوی ئیسلامه‌وه هێڕش بکرێته سه‌ر خاک و نیشتیمانی خه‌ڵکێکی ئاشتیخواز‌و بێ شهر چ جای ئه‌گه‌ر وه‌کو کورد موسڵمان بن و خه‌ڵکیان لێ به دیل بگیرێت و، ئه‌م دیلانه هیچ تاوانی جه‌نگیان نه‌بێت، که‌چی رێگه بدرێت به‌ناوی خواوه سه‌ریان ببڕدرێت.
له خوای گه‌وره داواکارین پله‌ی شه‌هیده‌کانمان به‌رز بکاته‌وه‌و، تیرۆریستانیش ریسوا‌و شه‌رمه‌زاری دونیا‌و قیامه‌ت ده‌بن.
لێره‌شه‌وه داوا له رۆشنبیران و نووسه‌ران به گشتی ده‌که‌ین به‌تایبه‌تی مامۆستایان و زانایانی ئاینی هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان چڕ بکه‌نه‌وه بۆ ناساندنی ئه‌م تیرۆریستانه‌و ریسوا‌و شه‌رمه‌زارکردنیان. به‌و ئومێده‌ی نه‌هامه‌تیه‌کان کۆتای‌یان بێت و هێمنی و ئارامی هه‌موو کون و که‌له‌به‌رێکی دونیا بگرێته‌وه.
یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
20/3/2015