یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
عه‌بدوڵڵا گویل: له‌ ئه‌وڕوپا توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌موسڵمانان بووه‌ به‌ په‌تا
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/10/2010 : 11:40:48
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژنامه‌ی (سۆدده‌ویچه‌ تسایتونگ) له‌ چاوپێكه‌وتنێدا كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا عه‌بدوڵڵا گویل سازیداوه‌، له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی توركیا، وێڕای باسكردنی چه‌ندین باس‌و خواسی نێوده‌وڵه‌تی‌و تایبه‌ت به‌ توركیا، باس له‌ حاڵ‌و بارودۆخی موسڵمانانی وڵاتانی ئه‌وڕوپی ده‌كات‌و، به‌ ناهه‌موار وه‌سفی ده‌كات‌و، هۆشداریش ده‌دات له‌مه‌ڕ زۆر بوونی توند‌وتیژی به‌رامبه‌ر به‌ موسڵمانان.

له‌ ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ له‌سه‌ر زمانی گویل هاتووه‌: به‌ڕاستی جێی نیگه‌رانیه‌، كه‌ بێده‌نگی ده‌نوێنرێ‌ به‌رامبه‌ر به‌م هه‌موو ره‌قی‌و بێ‌ هه‌ستی‌و توندوتیژیه‌ی له‌ وڵاتانی ئه‌وڕوپی ده‌رهه‌ق به‌ موسڵمانان ده‌كرێ‌، به‌ڕاستی من ئه‌مه‌ وه‌ك په‌تاو، نه‌خۆشیه‌ك داده‌نێم، كه‌ هه‌رجاره‌ی له‌ شوێنێك‌و به‌جۆرێك هه‌ستی موسڵمانان ئه‌ڕوشێنرێ‌،
هیوام وایه‌: هه‌رچی زووه‌ سیاسه‌تمه‌داران‌و رۆشنبیران كارێك بكه‌ن بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م كارانه‌.

پاشان له‌كۆتایی قسه‌كانیدا هاتووه‌: داواشم له‌ موسڵمانان ئه‌وه‌یه‌، كه‌ تا ده‌توانن زووتر خۆیان فێری زمانی ئه‌و وڵاتانه‌ بكه‌ن، چونكه‌ بێ‌ گومان كاتێك به‌زمانی ئه‌وان قسه‌ ده‌كرێ‌، دیالۆگ‌و لێك تێگه‌یشتن‌و یه‌كتر خوێندنه‌وه‌ دروست ده‌بێ‌، كه‌ ئه‌مه‌یش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووان دایه‌.